رێبوار حەمەلاو شوانی
قوتابخانەی كوردایەتیی رێگەی خۆراگری و خزمەتكردنە بە دۆزی رەوایی گەلێك كە دەیان ساڵە خاك و نیشتیمانی داگیركراوە و بە هەموو تواناوە داگیركەران هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەیانی داوە، پارتی دیموكرارتی كوردستان خۆی بە میراتگر و ئاڵاهەڵگری هەموو شۆرش و بزاڤەە رزگاریخوازییەكان كە ئامانجێكی روون و ئاشكرایان دەزانێ و مێژوویی دوێنی و ئەمڕۆ گەواهیدەری ئەو راستییەیە، خزمەتكردنی گەل و نیشتیمان لایی بارزانیی رابەر و قوتابخانەی كوردایەتی هەمیشە پێوەری كوردایەتی بووە.
سەرەڕای قەیران و رەوشە نالەباری چوار ساڵی رابردوو و پەلاماری دڕندەترین گروپی تیرۆرستی و سەپاندنی گەمارۆی بەغدا، ئەو نەیدەویست لەو حاڵە نالەبارەدا خەڵكی كوردستان بەجێبهێڵێت و خۆی لە بەرپرسیارییەتی بدزێتەوە، سەرەڕای ئەو بارودۆخەش هەمیشە جەختی لەوە دەكردەوە كە با هەموو لایەنەكان لە پاڵێوراوێك ڕێكبكەون، بەڵام هیچ كەس ولایەنێك لەخۆیانیان ڕانەئەبینی كە شیاوی ئەو جێگە هەستیارو پڕ لە بەرپرسیارییەتە بن، بۆیە زۆر بە كارامەیی و سەركەوتوانە كۆتای بەو باردۆخەئاڵۆز و ناخۆشانە هێناو هەرێمی كوردستانی گەیاندە كەناری ئارامی و دڵنیایی بۆ خەڵكی گەڕاندەوە، هەروەها پڕۆژەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ڕاگەیاند كە خەونی چەندەها ساڵەی گەلەكەمانەو هەموولایەنەكان پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕی، كە بڕوانامەیەكی شانازییە لە گیرفانی هەموو كوردێكی ڕەسەن. بۆیە دوای تەواو كردنی ئەم كارە مەزنانەو نەمانی ئەو ئەمانەت و ئەركە سەختانە لەسەر شانی و گەیاندنە ئەنجامی كاروبارەكانی، سەرۆك داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردی كرد.
خەڵكی كوردستانیش هۆشیارانە پاداشتی ئەو ماندوێتی و ئەركە سەختانەی بەخشیە سەرۆك بارزانی و كە خۆی لە سەركەتنی پارتی و بەدەستهێنانی 45 كورسی دەبینیتەوەو لیستەكەی سەرۆك وەك یەكەم لیست له سەر ئاستی عێراق و هەرێم هەڵبژێردرا، ئەمە دەستكەوتە سەلماندی كە كارێزمای ئەو زۆر لە كورسی سەرۆكایەتی هەرێم مەزنترەو سەرۆكایەتی هەرێم تەنها ناوێكە كە لەو چوارچێوەدا كارەكانی بە ئەنجامدەگەیاند. كاریگەری جەنابیان دوای نەمانی ئەو پۆستە فراوانترو مەزنتر دەبێت و بەربڵاوتر كارەكان بەڕێوە دەبات، ئەو كەس و لایەنانەی كە فۆبیایان لەگەڵ ئەو پۆستەدا هەبوو نە بوێری خۆپاڵاوتنیان كرد نە گەشتن بە كەسایەتی ئەو بۆیە بە ئێستاشەوە كە بەربژێری پارتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانییە ناتوانن كەسێك بەربژێر بكەن بۆ ئەو جێگایە. كەواتە پلەو كورسی پێوەر نیە بۆ كەسایەتی و مەزنی مرۆڤەكان، بۆیە دەبینین لەئێستا ئەركەكانی بەرێزیان فراوانتر بوون و تەواوی هەموو شاندەكانی دونیا كە ڕوودەكەنە عێراق و هەرێم ڕاستەوخۆ دەچنە دیداری بەڕێزیان و هەموو كێشەو گرفتەكانی عێراق و هەرێم ڕوودەكەنە بارەگای ئەو بە گرفتی سەرۆكایەتی هەرێمیشەوە، ئەوە دونیای دەرەوەیە كە وەك كەسایەتیی یەكەمی كوردسیتان لێی دەڕوانن نەك وەك سەرۆك حزب.
بۆیە، گەورەترین شانازیی و سەركەوتن لایی پارتی و سەرۆك بارزانیی خزمەتكردنی گەل و نیشتیمانە لە پێناو گەیشتن بەكەناری دڵنییایی نەك بەرژوەندی حزبی و شەخسی لەگەڵ دەیان ساڵ خەبات و تێكۆشانی بەردەوام لە پێناو رزگاری گەل و نیشتیمان، بەڵام لە بەرامبەر دا دوژمنان و داگیركەران هەمووكات كاریان لە سەر ئەوە كردووە كە كەسانیی خیانەتكار و ناپاك لە نێو خودی كورد دا و بە ناوی كوردایەتیی پەروەردە بكەن و لە كاتە چارەنووسساز و هەستیارەكاندا لە دژی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بەكاری بێنەوە، پیلان و مەرامی ناحەزان و نۆكەرانیان هەمیشە لە سەر ئەو پێوەرە بووە كە كوردایەتی و نەتەوەپەرستی پاشگوێ بخرێت و حزبایەتی و بەرژەوندی حزبی بكەرێتە كارو پرۆگرام و لە هەمان كاتیشدا، پرسی ناوچەگەرێتی و دوبەركی نانەوە و دەیان مەرامی شوومی دیكەیە كە لە قۆناغی ئێستامان دا زۆر بە باشی دركی پێدەكرێت كە چۆن زیانبەخش بووە. بۆیە پێوستە لە بەرانبەر ئەو نۆكەرییە بۆ داگیركەران، ئەركی ئەو ڕێكخراو و كەسایەتی و حزبانە قورسە كە كار لەسەر بنیاتنانەوەی تاكی ناسیۆنالیستی كوردی دەكەن، چونكە لەمڕۆدا ڕێژەیەكی زۆر لە نەوەی كورد باوەڕی بە دەوڵەت و خەبات بۆ دەوڵەت نەماوە و بە ئەجیندای داگیركەران بیر دەكەنەوە. بۆیە دەبێت كەمپینی ناسیۆنالیستی كوردی لە هەر چوار پارچەی كوردستان ڕابگەیەنرێت، كار لەسەر بیروهۆشی تاكی كورد بكرێت و جارێكی تر وەك چاندنی دار و ئاودانی تا كاتی گەشەكردنی، چاودێری و پەروەردە بكرێن، بەوەیش ناسیۆنالیستی كوردی دەبووژێتەوە و هیچ داگیركەرێك ناتوانێ مێشك داگیر بكات و هەرچەند خاكت ببەزێنێ رۆژێك دێت بەجێی بێڵێ.
دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، دروستكردنی تاكی هۆشمەندی دەوێت كە ئەم خەباتە قوربانی دارایی و مەعنەوی و جەستەیی دەوێت، بۆیە تاكی كورد پێویستی بەوەیە ڕێك بخرێت و گیانی قوربانیدانی تێدا زیندوو بكرێتەوە. گەلی كورد پێوستە پشت بەخۆی ببەستێت و سوود لە هاوكاری وڵاتان وەربگرێت بۆ بەرژەوەندی خۆی، نەك بەرژەوەندی ئەوان، چونكە داگیركەر پیلانی خۆی هەیە و هەمیشە بۆ لەناوبردنی ئەو نەتەوانەی داوای جیابوونەوە و مافی لێ دەكەن، بۆیە وا باشترە هەرگیز بیر لەوە نەكەینەوە فڵان دەوڵەت پارێزگاریم لێ دەكات یان فڵانە وڵات دەوڵەتم بۆ دروست دەكات. ئێمەی كورد خاوەن سەرچاوەیەكی مرۆڤیی و ئابووری و كەلتووری و مێژووییەكی پر لە شانازیین. پێوستە تاكی كورد ئیتر تەواوی پڕۆژەكانی دەوڵەتە داگیركەرەكان بە باش و خەراپەوە ڕەت بكاتەوە كە بیانەوێ بەردەوام بن لە خامۆشكردنی بیری دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لە زەینی تاكی كورد، چونكە ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و كوشتنی خواستی ئێمە پڕۆژە دادەڕێژن جا ئەو پڕۆژەیە چ باش بێت یان خراپ. بەدڵنییاییەوە، نیشتیمانپەروەری و كوردپەروەریی سەركەوتن و بێگانەپەرستی و ژێر دەستی هەمیشە شكست و ریسواییە.









