له راگه‌ێندراوێكدا دژه‌تیرۆرى كوردستان ئه‌مرۆ ده‌ستگیركردنى دوو ئه‌ندامى سه‌ربه گرووپى داعشى راگه‌یاند ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی
کوردستان به پشت به‌ستن به زانیاری و پاش چاودێریکردنی ورد و له‌سه‌ر
فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر له رێکه‌وتی 16-1-2019 له ئۆپه‌راسیۆنێکی
سه‌رکه‌وتوودا دوو ئه‌ندامی گرووپێكی تیرۆیستیی”داعش”ى له شاری هه‌ولێر
ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌کانی (احمد ابراهیم احمد جد‌یع) و (قحطان علی احمد
جد‌یع) كه تاوانباران له به‌شی ئه‌منی گرووپی تیرۆیستیی داعش کاریان
کردووه.
هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ٦ گومان‌لێکراو به‌كارى تیرۆر ده‌ستگیرکران و،
سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان رێكارى یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
دژەتیرۆری كوردستان










