بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی رەوانشاد فەلەكەدین كاكەیی رۆژی 14/1 كتێبێكی نوێی بە ناوی سیاسەت و فەلسەفە بە كوردی كەوتە بەر دیدی خوێنەران و و دۆستان و خۆشەویستانی رەوانشاد فەلەكەدین كاكەیی. ئەم كتێبە كە لەسەر ئەركی خێریە خان خوشكی رەوانشاد فەلەكەدین كاكەیی و لە چاپخانەی رۆكسانا چاپ كراوە، پێكهاتووە لە 3 بەش و 10 دەفتەر، بەشی یەكەم چەندین بابەتی سیاسی لەخۆ گرتووە كە لە گۆڤار و رۆژنامەكان بڵاوبووەتەوە.
بەشی دووەمی چەندین بابەتی فەلسەفی لەخۆ گرتووە، ئەوەی تایبەت بێ بە بەشی سێیەم پاشكۆیەكە بۆ ئەم كتێبە و تایبەتە بە دامەزراندنی كۆمەڵەی نووسەرانی كوردستان و ژمارە 1ی گۆڤاری بانگ.
ئەم كتێبە كە ژمارە 10ی ساڵی 2019ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكانی پێدراوە، دیزاینی بەرگەكەی لەلایەن فەرید شێوەزووری و دیزاینی ناوەڕۆكی لەلایەن شاخەوان جەعفەر ئەنجام دراوە و لە كۆكردنەوە و پیت لێدانی ژێنەر رەزایە و هەڵەچنی رەزا كاكەیییە.









