لیژنەی فیلمبژێری چوارەمین خولی فستیڤاڵی نێو دەوڵەتی سینەمای دژ بە تێرۆر ، خولی شههیدی سەركردە شەوكەت شێخ یەزدین ، ناوی سەرجەم فیلمە بەشداربووەكانی ڕاگەیاند. كە 42 كورتە فیلمە لە 12وڵات. وڵاتە بەشدارەكان جگە لە كوردستان بریتین لە ، عێراق، سوریا، ئێران، میسر، تونس، مەغریب، فەڵەستین، سەڵتەنەی عومان، سعودیە، موریتانیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا.
لەنێو فیلمەكانیش 18 كورتە فیلمی تازەی هونەرمەندانی كورد بۆ یەكەمجاڕ نمایش دەكرێن و 14 خەڵاتیش بەسەر فیلمە براوەكان دابەش دەكرێ كەتیایاندا بۆ یەكەمجار خەڵاتی فیلمی ئەنیمەیشن و خەڵاتی جەماوەرەو ڤیستڤاڵەكەش ساڵانە لە رۆژی یەكی شوبات لە هەولێر ساز دەكرێت.









