توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە دوو پێكهاتەی نێو قاوە هاوشێوەی دەرمانی رووبەرووی نەخۆشی پاركینسۆن یا ” پەك كەوتنی جوڵەی جەستە”، دەبێتەوە . لە ئێستادا نەخۆشی پاركینسۆن هیچ جۆرە چارەسەرییەكی بنەڕەتی نییەو دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوەش.توێژەرانی زانكۆی راتگرزش لە نیو جێرسی ئەمەریكا بۆیان دەركەوتووە كە كافیینی نێو قاوە هاوكات لەگەڵ پێكهاتەیەكی تری نێو ناوكی قاوە پرۆسەی نەخۆشی بیرچوونەوە لە نێو مشكان كەم كردەوە.بە ووتەی توێژەران ، نەخۆشی پاركینسۆن بە دووەمین جۆری نەخۆشی بیرچوونەوە یا ئاڵزاهیمەر هەژمار دەكرێت . لەو بارەیەوە ، ” ماراڵ مرادیان”، سەرپەرشتیاری ئەو تیمە توێژەرە ، لەو بارەیەوە گووتی ، ” ئیی ئێچ تی “، پێكهاتەی نێو هەموو جۆرەكانی قاوەیە كە لە رێژەیەكی زۆر لە هەموو جۆرەكانیدا بوونی هەیە. گرنگە رێژەیەكی گونجاو لەو ماددەیە بەكاربهێنرێت تا كاریگەری نەرێنی لە سەر تەندروستی دادەنێنێت . توێژینەوەكانی رابردوو پیشانی داوە كە قاوە دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پاركینسۆن یا “پەكخستنی جوڵەی جەستە”، كەم بكاتەوە .









