خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ كامەران عومەر و سامان عومەر، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا كۆنسێرتەكەیان راگەیاند،ماوەیەكی زۆرە هەوادارانی ئەم دووبرا گۆرانی بێژە بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەوەن بەیەكەوە دەربكەون و گۆرانی بڵێین ئێستا ئەوە خەریكە ڕوودەدات و لەكۆنسێرتێك كامەران و سامان عومەر گۆرانی دەڵێن، لەبارە ئەوكۆنسێتەوە هەردوو هونەرمەند لەكۆنفراسێكدا ئامانج و وادەی كۆنسێرتەكەیان خستەڕوو ، كە لەواڵی تایبەتی خۆشیان بڵاویان كردۆتەوە.
هونەرمەند كامەران عومەر لەبارەی كۆنسێرتەكەوە ئاماژەی بەوەكرد، دەمێكە حەزدەكات لەگەڵ سامانی برایدا پێكەوە كۆنسێرتێك سازبكەن، وەك پێشتر بەڵێنیان بە هەوادارەكانیان داوە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا كۆنسێرتەكە سازدەكەن.
هەروەها هونەرمەند سامان عومەر لە كۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەكەدا ئەوەی خستەڕوو: دەمێكە ئەم پڕۆژەیەمان گەڵاڵەكردووە، دواجار بڕیارماندا لەگەڵ رێكخراوی هایما پڕۆژەكە بخەینە بواری جێبەجێكردنەوە، چالاكییەكەی ئێمە ئاهەنگ و كۆنسێرتێكی بێلایەنە هەر كەس و لایەن و كەناڵێك هاوكاری كۆنسێرتەكە بكات سوپاسیان دەكەین، سوپاسی كەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو دەكەین كە هەر لەئێستاوە رێگا خۆشكەربوون ئەركەكەی خستووەتە سەرشانی خۆی و سوپاسیان دەكەین”.
سامان عومەر لە لەبارەی پەیامی كۆنسێرتەكەیانەوە گوتی: پەیامی ئێمە ڕوونە بەوەی كە ئاشتبوونەوەی هونەر و مۆسیقا و گۆرانی بۆ كوردستان گرنگە، ئەگەر پێشوازی گەرمی لێكراو سەركەوتووبین ئەوكاتە لەشارەكانی تری كوردستان و بەتایبەت لە كەركوك كۆنسێرت سازدەكەین.









