كچە یاریزانی لاوی ئەمریكی سۆفیا كیننی پۆلینكاری 56ی جیهانی توانی یەكەمین نازناوی لەركابەری تاكی ئافرەتان تێنسی سەر زەوی لەخولی هۆپارتی كراوە بەدەستهێنا. كیڤتۆڤا توانی نازناوی ئەم خولە لە ئوسترالیا بەدەست بێنێت دوای سەركەوتنی لەیاری كۆتایی بەسەر یاریزانی سلۆڤاكی ئانا كارۆلینا شمیدلۆڤا بە دووكۆمەڵی بێ بەرامبەر 6-3 و 6-0. بەم سەركەوتنەش كچە یاریزانی تەمەن 20 ساڵ بووە خاوەن یەكەمین نازناو لەكاروانی وەرزشیدا. لەمبارەیەوە كینین دەڵێت: هەست بە دڵخۆشییەكی زۆر دەكەم كە دەستپێكێكی باشم لەساڵی 2019 هەبوو، دوای ئەوەی لەخولی جووتدا شان بەشانی ئۆگینی بۆشار لە ئۆكلاند لەهەفتی رابردوو بووینە خاوەن نازناو، هیواخوازم بتوانم پارێزگاری لەم گەڕموگوڕییەم بكەم لەماوەی داهاتوودا، هیواخوازم تا كۆتایی ساڵ بتوانم بێمە ناو ریزی باشترین 20یاریزانی پێشەوەی ریزبەند.









