یانەی ئینتەرمیلان توانی سەركەوتنێكی گەورە بەسەر یانەی بینڤینتۆ بە ئەنجامی 6-2 گۆڵ تۆمار بكات و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 8ی جامی ئیتاڵیا. لەمبارەیەوە تۆڕی ئۆپتای ئامار دەڵێت: ئینتەر میلان توانی لەجامی ئیتاڵیا لەیەك یاریدا 6گۆڵ تۆمار بكات، كە ئەمەش یەكەمین جارە لەدوای ساڵی 1971 كاتێك بەسەر یانەی ریگینا سەركەوت بە ئەنجامی 6-0 ماورۆ ئیكاردی گۆڵێكی تۆمار كرد و دالبێرتیش بەهەمان شێوە، ئەنتۆنیۆ كاردیڤیا 2گۆڵ و لۆتارۆ مارتینێز 2گۆڵ، بەڵام رۆبێرتۆ ئانسینی و باندینیلی هەردوو گۆڵەكەی بینڤینتۆیان تۆماركرد.









