Business team during a brainstorming in a meeting; Shutterstock ID 92410732; PO: TODAY.com

ئا‮: ‬سەردار حوسێن
كرداری‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بڕیار لەسەر ئاستێكی‮ ‬بەرز لە بەدەنگەوەهاتن و دەستتێوەردان و ئاستەنگ دروستكردنی‮ ‬گەورە بەهۆی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬تەكنۆلۆژیاو فراوانبوونی‮ ‬قەبارەی‮ ‬رێكخراوەكان هێزی‮ ‬مرۆیی‮ ‬كارپێكراو كاریگەری‮ ‬ژینگەی‮ ‬ناوخۆ و دەرەكی‮ ‬و زیادبوونی‮ ‬ژمارەی‮ ‬هاوبەشەكان بە رێگای‮ ‬راستەوخۆ و ناراستەوخۆ و سوودمەند و زیانبەركەوتووان ز رەنگدانەوەی‮ ‬ئەو بڕیارانە لەسەر گۆرانكارییەكان دژ بەیەكترییەكی‮ ‬زۆریان ردوست كردووە،‮ ‬چونكە هەركاتێك گۆڕانكاری‮ ‬و گریمانە و جێگرەوەكان زیاد دەبن،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا رێژەی‮ ‬راستی‮ ‬و دروستی‮ ‬و وردی‮ ‬بڕیارەكان زیاتر لە چوارچێوەی‮ ‬بێلایەنی‮ ‬دەردەچێت‮.‬
ئەزموونی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬لە مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانەكاندا لەو بارودۆخەی‮ ‬سیستەمە سیاسییەكەی‮ ‬خۆیدا سەرچاوە دەگرێت كە تیایدا دەژی،‮ ‬كە ئەوەیش جیاوازە لەگەڵ ئەو دەسەڵاتانەی‮ ‬دروستكاری‮ ‬بڕیارەكان و پەیوەندی‮ ‬دروستكاری‮ ‬بڕیارەكان لەگەڵ ژینگەی‮ ‬ناوخۆییدا هەیانە،‮ ‬ئەوەیش رێك پێچەوانەی‮ ‬ئەو ژینگە عەرەبییە،‮ ‬كە بەردەوام لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدایە لایەنی‮ ‬سێیەم بوونی‮ ‬هەبێت بۆ چارەسەری‮ ‬قەیرانەكان،‮ ‬لە كاتێكدا پیشەسازی‮ ‬دروستكردن بڕیار لە ئەمەریكا بۆ چارەسەری‮ ‬قەیرانەكان لە زۆرترین كاتدا سەرچاوە لەو خاڵانەی‮ ‬خوارەوە دەگرێت‮:‬
یەكەم‮: ‬خێرایی‮ ‬لە وەرگرتنی‮ ‬بڕیار و خێرایی‮ ‬لە ئەنجامدان و پەیوەندی‮ ‬و بەدواداچوون و جێبەجێكردن‮ (‬واتا رەتكردنەوەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬لیژنە‮).‬
دووەم‮: ‬چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخەكان لەلایەن كەسانی‮ ‬لێهاتوو،‮ ‬كە ئەزموونیان هەبێت لە كێشەكان و بتوانن بەرپرسیارێتی‮ ‬و بەڕیوەبردنی‮ ‬بگرنە ئەستۆ‮.‬
سێیەم‮: ‬كاركردن لە چوارچێوەی‮ ‬تیمی‮ ‬بچووك نەك تیمی‮ ‬فراوان،‮ ‬مەبەستیش لەوەدا ئەوەیە كە خۆیان لە ناكۆكی‮ ‬تایبەت بپارێزن،‮ ‬كە بەزۆری‮ ‬بوونی‮ ‬تیمی‮ ‬فراوان و گەورە دەبنە هۆی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بەربەست و بڕیاردان و چارەسەر دوادەخات‮.‬
بۆ نموونەش،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا بەرپرسی‮ ‬یەكەمە،‮ ‬بەرپرسی‮ ‬یەكەمیشە لە بەڕێوەبردنی‮ ‬قەیرانەكەو هەر ئەویش ناوەرۆكی‮ ‬قەیرانەكە دیاری‮ ‬دەكات جارێكی‮ ‬دیكە‮. ‬نموونەی‮ ‬دیكەیش بۆ هەمان مەبەست لە پێشووتردا باسمان لێوە كردووە،‮ ‬بەڵام دیسان وەك نموونە‮: ‬ئەوەی‮ ‬كە دوای‮ ‬قەیرانەكەی‮ ‬كوبا روویدا،‮ ‬كە ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەمەریكا رۆڵی‮ ‬تیادا بینی‮ ‬و لە تیمێكی‮ ‬بچووكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬بڕیاردا،‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬مەركەزی‮ ‬درایەوە دەستی‮ ‬سەرۆك خۆی،‮ ‬ئەوەبوو هەنگاوە سەرەتاییەكان بە بوونی‮ ‬چەند جێگرەوەیەك دەستیان پێكرد و رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬لەناكاو و زانیاری‮ ‬تەواو بەدەستهات و جێبەجێكرا،‮ ‬پاشان فەرمانگە و ئاژانسە جیاوازەكان رەزامەندییان لەسەر نواند،‮ ‬بەڵام رووێكی‮ ‬دیكەیش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانەكان‮ ‬هەیە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬كە ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬لەگەڵ عیراق هاتە ئارا،‮ ‬سەرۆك جۆرج بوش دەركەوت و لە چركەكانی‮ ‬یەكەمدا رایگەیاند،‮ ‬كە پێویستە لەسەر هەمووان چاوەڕێ بن بزانن،‮ ‬لەكاتێكدا قسەكەی‮ ‬واتای‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەدا،‮ ‬كە چاوەڕێ بكەو دەبینیت،‮ ‬ئەوەش واتای‮ ‬ئەوەیە كە بڕیارەكە پێشتر درابوو و كۆتایی‮ ‬پێهات بوو،‮ ‬سەبارەت بەو قەیرانەو شێواز و ئامرازەكانی‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا بۆ ئەو قەیرانە لەناكاوە،‮ ‬بە كردەوەیش سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا لە چركەكانی‮ ‬سەرەتادا نیشانەكانی‮ ‬چوونی‮ ‬سووپای‮ ‬عیراقی‮ ‬بۆ ناو خاكی‮ ‬كوێت دایە دەست و دوای‮ ‬كەمتر لە هەشت كاتژمێر كۆبوونەوە لەگەڵ راوێژكارەكانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬رووبەرووبوونەوە بەڕیوەبردنی‮ ‬قەیرانەكەی‮ ‬دا،‮ ‬هەموو ئەو كۆڵەگانەیشی‮ ‬رەخساند كە بۆ چارەسەری‮ ‬قەیرانەكە پێویست بوون،‮ ‬بەكردەوەیش ئەوەی‮ ‬روویدا روویداو تا ئێستایش هەر بەردەوامەو هەموو پلان و مەبەستەكانیش پێشتر ئامادەكرابوون تەنها بڕیاردانی‮ ‬خێرای‮ ‬پێویست بوو،‮ ‬لێرەوەش رۆڵی‮ ‬كات و فاكتەرەكانی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانەكان بەروونی‮ ‬دەردەكەون،‮ ‬كە پێویست بە چارەسەری‮ ‬ورد و خێرا دەكات‮.‬
پرسیارێك كە ماوەتەوە بپرسین ئەوەیە،‮ ‬چی‮ ‬پێویستە دروستكارانی‮ ‬بڕیار بیكەن بۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬قەیرانەكان؟
بێگومان بۆ وەرگرتنی‮ ‬بڕیار پێویستە چەند رەگەز و بنەمایەك لەبەرچاو بگرین،‮ ‬لەوانەش‮:‬
1-بوونی‮ ‬كێشەیەك كە پێویستی‮ ‬بە چارەسەرێك‮ ‬یان چەند چارەسەرێك هەبێت‮.‬
2-بوونی‮ ‬جێگرەوەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬چاوەڕوانكراو‮.‬
3-بوونی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬و هاوتەریبی‮ ‬و هاوشێوە‮.‬
4-بوونی‮ ‬ئامانج و مەبەست‮.‬
ئەوەی‮ ‬پاڵمان پێوە دەنێت بۆ ئەوەی‮ ‬بپرسین،‮ ‬كەواتە چ سیاسەتێك بۆ ئەو قەیرانە پێویستە؟ لێرەوە رۆڵی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬یەكەم دێتە پێشەوە،‮ ‬كە پەیوەستە بە بەڕیوەبردنی‮ ‬قەیرانەكە،‮ ‬ئەویش وتووێژەكانە،‮ ‬كە پێداویستییەكانی‮ ‬لەو خاڵانەی‮ ‬خوارەوە خۆیان دەنوێنن‮:‬
1-یەكەمجار بیر لە بڕیاری‮ ‬ئەوان بكەوە،‮ ‬واتا حكوومەت چی‮ ‬بكات سەبارەت بە بوارە نێو دەوڵەتییەكە،‮ ‬بۆ نموونە‮: ‬هەواڵەكانی‮ ‬كەشوهەوا لە دەرەوەی‮ ‬توانستی‮ ‬مرۆڤە،‮ ‬بەڵام ئەو بڕیارەی‮ ‬كە پێویستە خۆمان دروستی‮ ‬بكەین و بەدروستكراوی‮ ‬دەستمان ناكەوێت،‮ ‬بۆ نموونە سەبارەت بە وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئەفریقیا،‮ ‬نەك قسەكردن لەبارەی‮ ‬ئامانجەكانمان،‮ ‬بەڵكو دەبێ ئامانجەكانمان دروست بكەین،‮ ‬یاخود گریمان فیدل كاسترۆی‮ (‬سەرۆكی‮ ‬كۆچكردووی‮ ‬كوبا‮) ‬پەیوەندی‮ ‬بە بیل كلینتۆنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكاوە كردووەو پێی‮ ‬گوتووە‮: ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك تاكەی‮ ‬ئەو گەمارۆ و دابڕینەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬من لە جیهاندا،‮ ‬ئایا‮ ‬38 ‮ ‬ساڵ بەس نییە بۆ ئەو هەموو سزایە؟ من ئامادەم ئیمزا لەسەر هەر شتێك بكەم كە ئێوە داوای‮ ‬دەكەن،‮ ‬چونكە زۆر كێشەی‮ ‬ناوخۆییمان بۆ دروست بووە و چیتر بەرگەی‮ ‬ئەو هەموو گەمارۆیە ناگرین و نامانەوێت خۆكوشتنی‮ ‬سیاسیش ئەنجام بدەین و‮…‬هتد،‮ ‬لێرەوە ئەو پرسیارە سەرهەڵدەدات چۆن مامەڵە لەگەڵ وەها قەیرانێك بكرێت.؟‮!‬
2-پێشنیارێكیان پێ بدە كە لای‮ ‬ئەوان قبوڵكراو بێت و وەڵامیان بەڵێ بێت‮.‬
3-هەڕەشەكردن بەبەردەوامی‮ ‬بەس نیییە،‮ ‬هۆكارەكانیش ئەوانەن‮:‬
‮- ‬نەبوونی‮ ‬توانای‮ ‬ئازارگەیاندن بە بەرانبەرەكەت،‮ ‬باشترن نموونە پێشنیارەكەی‮ ‬كیسنجەر بوو كە جێبەجێشی‮ ‬كرد و سەركەوتووش نەبوو،‮ ‬ئەوەبوو كاتێك بۆردوومانە ئاسمانییەكانی‮ ‬لەسەر هانوی‮ ‬پایتەختی‮ ‬ڤێتنامی‮ ‬باكوور لەوكاتەدا بە مووشەكی‮ ‬B52 ‮ ‬چڕ‮ ‬كردەوە،‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬دوو حەفتە بەر لە دانوستانەكان،‮ ‬پێیوابوو ڤێتنامی‮ ‬باكوور لەوكاتەدا،‮ ‬زیاتر نەرمی‮ ‬دەنوێنێت لە دانووستانە چاوەڕوانكراوەكە،‮ ‬بەڵام بە پێچەوانە كەوتەوەو هانوی‮ ‬زیاتر رەقەكاری‮ ‬نواند لەگەڵ شاندی‮ ‬دانوستانكاری‮ ‬ئەمەریكی‮.‬
‮- ‬زیاتر ئازار گەیاندن بە بەرانبەر لە ماهیەتی‮ ‬بەرانبەرەكەت زیاد دەكات و بەڵگەكەی‮ ‬پێشوو ئەوەی‮ ‬سەلماند،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەوكارە كاردانەوەی‮ ‬توندتر بەدوای‮ ‬خۆیدا دێنێت‮.‬
‮- ‬هەوڵدان بۆ رەتكردنەوەی‮ ‬پێشوەختەی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬بەرانبەر،‮ ‬خزمەت بە بنەما سەرەكییەكانی‮ ‬وتووێژكردن چارەسەری‮ ‬قەیرانەكان ناكات،‮ ‬لێرەدا ناكرێ كار بەو پەندە بكرێت كە دەڵێت‮: (‬ئەگەر ویستت كەروێشكێك وەربگریت،‮ ‬كەروێشكێك وەرگرە،‮ ‬ئەگەریش ویستت ئاسكێك وەرگریت،‮ ‬هەر كەروێشكێك وەرگرە‮) ‬باشترین نموونەیش بۆ ئەو مەبەستە ئەوەیە كە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان هەست بەوە بكەن و لەو چوار مەرجە تێبگەن،‮ ‬كە بەرەو بارودۆخی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬دەرفەتە شیاوەكانی‮ ‬چارەسەر دەیانبات‮.‬
4-لەبارەی‮ ‬بڕیارە جیاوازەكانەوە پرسیار بكە،‮ ‬پێویستە خۆت و ركابەرەكەت بە مەرجی‮ ‬پێشوەختە نەبەستیتەوە،‮ ‬ناشكرێت خۆت لە هەموو ئەوانە دەرباز بكەیت،‮ ‬چونكە دەبنە رێگر لەبەردەم نەرمی‮ ‬نواندن و وەرگرتن و پێدانی‮ ‬ئەوەی‮ ‬تۆ دەتەوێت و ئەوەی‮ ‬ئەو داوای‮ ‬دەكات،‮ ‬هەروەهاش گەیشتن بە چارەسەری‮ ‬قبوڵكراو بەدوور دەخاتەوە،‮ ‬لەوكاتەیشدا دەبێتە هۆی‮ ‬هەڵەیەكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬گەورە‮. ‬
ناكرێ قسە لەسەر قەیرانەكان و شیكردنەوە بۆ رەهەندەكانی‮ ‬بكەین،‮ ‬بەبێ گەڕانەوە بۆ فاكتەرە ژینگەیی‮ ‬و ئایكۆلۆژییەكان دەستنیشانكردن و هەڵسەنگاندن لەگەڵیدا نەكەین،‮ ‬بۆیە لەرووی‮ ‬ئایكۆلۆژی‮ ‬و چوارچێوەو ئاماژەكانی‮ ‬توێژینەوەدا،‮ ‬دەبێ لە سنووری‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬دیاریكراو زانیاری‮ ‬بەردەست و پێشنیاری‮ ‬پلان و رێككاری‮ ‬دەستنیشانكردن و كۆكردنەوەی‮ ‬بیرۆكەكان شیكردنەوەیاندا دەستپێ بكەین‮.‬
هەروەهاش دەبێ لەسەر بنەمای‮ ‬چەند كۆڵەگەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئیش بكەین،‮ ‬كە چۆنایەتی‮ ‬و چەندایەتی‮ ‬تەواومان بخاتە بەردەست،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬رێكوپێك بەكار بهێنرێت،‮ ‬هەوەك چۆن دەكرێ هەموو ئەو ئاماژانە فەراهەم بكرێن كە چۆنیەتی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬گەشەپێدان لە رێگەی‮ ‬سەرچاوە بەردەستە مادی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكانەوە دروست دەبن و دەستبكرێت بە كۆكردنەوەی‮ ‬ئەو زانیارییانە بۆ بیناكردنی‮ ‬بنەمایەك لەسەر ئالیەتی‮ ‬كاركردن لەنێو خوودی‮ ‬قەوارە بە ئامانجگیراوەكەدا،‮ ‬هاوكات هێلكاری‮ ‬رێنوێنییەكانیش بۆ گەڕان بەدوای‮ ‬وەها توێژینەوەك لەو بوارەدا دەبێ هەبن‮.‬
لەوەوە دەتوانین چوارچێوەی‮ ‬ئایكۆلۆژیەتی‮ ‬قەیرانەكە دەستنیشان بكەین،‮ ‬كە كۆمەڵگە‮ ‬یان قەوارە پێكدێت لە سێ پێكهاتەی‮ ‬سەرەكی‮: ‬پێكهاتەی‮ ‬مرۆیی،‮ ‬كە بە پێكهاتەی‮ ‬ئەندامیی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دادەنرێت،‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬دروستكراو،‮ ‬كە بریتییە لە قەبارەی‮ ‬مادی‮ ‬و ئەو سەرچاوانەی‮ ‬پێكهاتە مرۆییەكە بەكاریان دینێت،‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬سرووشتی،‮ ‬كە پەیوەستە بە شوێنەكەو سەرچاوە پێویستەكان بۆ پاراستنی‮ ‬هەردوو پێكهاتەی‮ ‬پێشتر‮.‬
دەكرێ لە پەیوەندی‮ ‬نێوان مرۆڤ و هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬مرۆیی‮ ‬تێبگەین،‮ ‬لەنێو ئەوانەیشدا رەگەزە مادییەكان و گۆڕینەوەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬لەنێوانیاندا بە هەموو ئەو شێوازانەی‮ ‬لە توانادا هەن،‮ ‬ئەوەیش لە میانەی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬ئایكۆلۆژی‮ ‬بۆ توێژینەوەی‮ ‬قەیرانەكان چوارچێوە ئایكۆلۆژییەكان،‮ ‬یان بە چەند وشەیەكی‮ ‬دیكە،‮ ‬رەگەزەكانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬ئایكۆلۆژی‮ ‬چۆن كارلێك لەگەڵ دروستكردنی‮ ‬قەیران دەكەن،‮ ‬دواتریش كارلێك و كاریگەری‮ ‬دروستكردن لەگەڵیدا بۆ دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬رازیكەر بۆ ئەو قەیرانانە،‮ ‬ئەو پەیوەندییەش لەسەر بنەمایەكی‮ ‬هاوبەش لەنێوان مرۆڤ و ئایكۆلۆژیای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بەرهەم دێت‮.‬
سوود لە كتێبی‮ (‬ادارە الازمە بین نقطتی‮ ‬الغلیان والتحول‮) ‬د‮. ‬حسن البزاز وەرگیراوە