دڵشاد مستەفا وەسانی
رۆژی‮ ‬24‮/‬12‮/‬/2018 ‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كوڕان لە هەولێر،‮ ‬فیستیڤاڵێكی‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬48‮ ‬ساڵەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ساز كرد،‮ ‬هەر ئەو رۆژەش راپۆرتێك بەو بۆنەیەوە لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات بڵاوكرایەوە،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئەو قوتابخانەیە وشیار مستەفا،‮ ‬هەم لەو راپۆرتەی‮ ‬لە خەبات بڵاوبۆوە،‮ ‬هەم لە وتاری‮ ‬یادەكەدا،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بە شەهیدەكانی‮ ‬ئەو قوتابخانەیە كرد،‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬قوتابخانەكە كە باسی‮ ‬كرد،‮ ‬بەلامەوە هەڵ دەگرێت چەند سەرە قەڵەمێكی‮ ‬لەبارەوە بنووسم‮. ‬بەو مەبەستەی‮ ‬بەشدارییەكی‮ ‬بچووك لە مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەپساوەی‮ ‬گەلەكەمان بە تایبەتیش پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و خەباتی‮ ‬قوتابیان بكەم‮.‬
مێژووی‮ ‬شەهیدبوونی‮ ‬ساڵح قادر ئیسماعیل‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬ئەو ئامادەییە جێی‮ ‬سەرنج و تێڕامان بوو بەلامەوە،‮ ‬ئاشكرابوونی‮ ‬رۆژی‮ ‬شەهیدبوونی‮ ‬ساڵح قادر لە‮ ‬یادی‮ ‬48 ساڵەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە لە وتاری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئەو قوتابخانەیە ئاماژەی‮ ‬پێكرا،‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬بەسەر ریزبەندیی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬1975 دا دێنێت،‮ ‬چونكە شەهید ساڵح كە لە رێكخستنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاری‮ ‬كردووە و كادیری‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستانیش بووە،‮ ‬لە شەوی‮ ‬27 لەسەر‮ ‬28ی‮ ‬نیسانی‮ ‬1975 ‮ ‬لە موسڵ لەسێدارە دراوە،‮ ‬واتە كەمتر لە دوو مانگ دوای‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر كە لە‮ ‬6‮/‬3‮/‬/1975 بەسترا شەهید بووە‮.‬
نازانم تا چەند لێكۆڵینەوە لەبارەی‮ ‬ئەو ماوەیە كراوە و ئاماژە بە‮ ‬یەكەم شەهید دراوە،‮ ‬بەڵام تائێستا نەمبیستووە باسی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬ئەو قۆناغە ناسكەی‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بكرێ و ریزبەندییەك هەبێت،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬باس دەكرێت تەنیا باسی‮ ‬هەڵگیرسانەوە‮ ‬یان درێژەپێدانی‮ ‬شۆڕش دەكرێت،‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان كە جێگیر بووە،‮ ‬شەهید سەید عەبدوڵڵایە كە رۆژی‮ ‬26‮/‬5‮/‬/1976 بووە،‮ ‬هەر ئەو رۆژەش بە رۆژی‮ ‬دەست پێكردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان دیاری‮ ‬كراوە،‮ ‬بەڵام شەهید ساڵح قادر ساڵێك پێش دەسپێكردنەوەی‮ ‬شۆڕش و درێژەدان بە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول شەهید كراوە‮.‬
تا‮ ‬یادی‮ ‬48 ‮ ‬ساڵەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە قوتابخانەكە بە دەستكەوتێكی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970 ‮ ‬دادەندرێت،‮ ‬ناوی‮ ‬ئەو شەهیدە لە هیچ بۆنەیەك نەهاتووە،‮ ‬بۆیە مێژووی‮ ‬شەهیدكردنەكە،‮ ‬ئەوەمان پێ دەڵێت كە هێشتا خەڵكی‮ ‬كوردستان لە ئاوارەیی‮ ‬و خێوەتگاكانی‮ ‬ئێران بوون كە ئەو كادیرە لەبەر ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬بووە و كادیرێكی‮ ‬چالاكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیان بووە لە سێدارە دراوە،‮ ‬رۆژی‮ ‬19‮/‬1‮/‬/1975 ‮ ‬لە رێگای‮ ‬نێوان هەولێر و سەركردایەتی،‮ ‬بەیارمەتی‮ ‬سیخوڕ‮ ‬و بەكرێگیراوان،‮ ‬دەست بەسەر هەندێك بەڵگەنامەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستاندا گیرا،‮ ‬بەهۆی‮ ‬گرتنی‮ ‬ئەو بەڵگەنامانەوە هەمان رۆژ لە قوتابخانە شەهید ساڵح دەستگیر دەكرێت،‮ ‬كەواتە بەهۆی‮ ‬ئەندام بوونی‮ ‬لە رێكخستنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گیراوە،‮ ‬بەمەش دوای‮ ‬كەمتر لە چوار مانگ لە موسڵ لە سێدارە دەدرێت‮.‬
شەهید ساڵح لە بەندیخانەدا بەرگەی‮ ‬ئازار و ئەشكەنجەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬بەڵام نەیویستوە ناوی‮ ‬هیچ‮ ‬یەكێك لەو هەڤاڵانەی‮ ‬لەگەڵی‮ ‬بوون ئاشكرا بكات،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو بەڵگەنامەی‮ ‬گیرابوون،‮ ‬جەللادەكان كە ئازاریان داوە،‮ ‬هەوڵیان داوە ناوی‮ ‬هەڤاڵەكانی‮ ‬ئاشكرا بكات،‮ ‬لێ شەهید ساڵح قادر بۆ پاراستنی‮ ‬گیانی‮ ‬هەڤاڵەكانی‮ ‬و زیان نەگەیاندن بە ریزەكانی‮ ‬رێكخستن و لێكبڵاونەبوونەوەی‮ ‬هەڤاڵەكان،‮ ‬بە جەللادەكانی‮ ‬گوتووە تەنیا خۆم لەو كارەدا بووم،‮ ‬ئەم خۆڕاگری‮ ‬و ئامادەبوونە بۆ چوونە بەر پەتی‮ ‬سێدارە،‮ ‬بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەڤاڵەكانی‮ ‬لە دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسدا بڕیاری‮ ‬لەسێدارەدانیان بۆ دەرنەچێت‮.‬
شەهید ساڵج نموونەی‮ ‬تێكۆشەرێكی‮ ‬فیداكار بووە،‮ ‬خۆشەویستیی‮ ‬بۆ نیشتمان هانیداوە بەدوای‮ ‬ئامراز و هۆكارێكدا بگەڕێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەویش خەمی‮ ‬نیشتمان هەڵگرێت و شان بداتە بەر ئەركێكی‮ ‬قورسی‮ ‬ئەوێ رۆژێ،‮ ‬ئەو ئامرازە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬كە زۆر بەدڵسۆزی‮ ‬لە رێكخستندا كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬لە قوتابخانەشدا وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە پۆلی‮ ‬شەشەمی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬بووە،‮ ‬كە پێویستی‮ ‬بەوە بووە كات بۆ خوێندن تەرخان بكات،‮ ‬كەچی‮ ‬شەهید ساڵح لە تەك خوێندن،‮ ‬وەك كادیرێكی‮ ‬چالاكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانیش كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬بۆیە ئامادەبوو لە رێی‮ ‬نیشتمان سەر دابنێت،‮ ‬نیشتمان و شۆڕش بەلای‮ ‬شەهید زۆر گرنگ بوون،‮ ‬بۆیە لە بەندیخانە حەزی‮ ‬دەكرد هەواڵی‮ ‬شۆڕش بزانێ،‮ ‬دیارە ئەو بە دوو مانگ پێش نسكۆی‮ ‬شۆڕش گیراوە،‮ ‬بۆیە شەیدای‮ ‬دەنگوباسی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬بووە،‮ ‬وێڕای‮ ‬دەنگوباسی‮ ‬كەسوكار،‮ ‬لە هەواڵی‮ ‬شۆڕش و پێشمەرگە و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەپرسی،‮ ‬بڕیاری‮ ‬لەسێدارەدانی‮ ‬بۆ دەرچوو بوو،‮ ‬كە هەواڵی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر و نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬پێدەگات،‮ ‬بۆیە سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬رۆژی‮ ‬لەسێدارەدانی‮ ‬كردووە،‮ ‬بە هەواڵی‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕش زۆر‮ ‬غەمبار دەبێت،‮ ‬دەڵێ من هەر لەسێدارە دەدرێم بەڵام خۆزیا شۆڕش بەو دەردە نەچووبا،‮ ‬لە بەختی‮ ‬رەشی‮ ‬ئەم هەڤاڵەدا رۆژی‮ ‬دوای‮ ‬لەسێدارەدانی،‮ ‬واتە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە كاتژمێر‮ ‬12ی‮ ‬شەو لەسێدارە دەدرێت،‮ ‬رۆژی‮ ‬دوایی‮ ‬28ی‮ ‬نیسان لێبوردنێكی‮ ‬گشتی‮ ‬دەردەچێت و بەندكراوەكان ئازاد دەكرێن‮.‬
دوا قسە و چەند پێشنیازێك
پێویستە دامودەزگای‮ ‬پەیوەندیدار بەدواداچوونێك بۆ قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬1975 ‮ ‬بكات،‮ ‬ئاخۆ پێش هەڵگیرساندنەوەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان چەند تێكۆشەر شەهید كراون و كامەیان‮ ‬یەكەمین شەهیدە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬مێژوو وەك خۆی‮ ‬بنووسرێتەوە،‮ ‬ئەگەر پێش شەهید ساڵح قادر هیچ كەس شەهید نەكرابێ،‮ ‬پێویستە ئەوە جێگیر بكرێت‮ ‬،كە قادر ساڵح ئیسماعیل‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬دوای‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر و پێش هەڵگیرساندنەوەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵانە‮.‬
لە لایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬لە كاتێكدا لە ئاوارەییدا دەست بە جوجۆڵ و خۆ رێكخستنەوە دەكرێتەوە،‮ ‬ئەم هەڤاڵە بەهۆی‮ ‬ئەندامبوونی‮ ‬لە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەسێدارە دەدرێت،‮ ‬ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە راستە لە‮ ‬6‮/‬3‮/‬/1975 ‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر بەسترا و گەلەكۆمە لە كورد و شۆڕشەكەی‮ ‬كرا،‮ ‬بەڵام هێشتا هەڤاڵانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئامادەی‮ ‬قوربانیدان بوون،‮ ‬گیانی‮ ‬فیداكاریی‮ ‬شەهید ساڵح بە جۆرێك بووە،‮ ‬لە كاتێكدا بڕیاری‮ ‬لەسێدارەدانی‮ ‬بۆ دەرچووە،‮ ‬بەڵام ئەو هێشتا لە خەمی‮ ‬ئەوەدا بووە كە شۆڕش تووشی‮ ‬نسكۆ بووە‮.‬
بێجگە لەم شەهیدە،‮ ‬چەند هەڤاڵێكی‮ ‬دیكەشی‮ ‬دەستگیر دەكرێن،‮ ‬هەندێكیشیان دوای‮ ‬دەستگیركردنی‮ ‬شەهید ساڵح‮ ‬خۆیان دەشارنەوە و دەچنە ناوچە ئازادكراوەكانی‮ ‬شۆڕش،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬گیران لەبەرئەوەی‮ ‬شەهید ساڵح‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬زۆر ئەشكەنجە دەدرێت،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئامادە نەبوو بڵێ ئەوان لەگەڵ من كاریان كردووە،‮ ‬گووتبووی‮ ‬هەر دەیانناسم بەڵام لە رێكخستن كاریان نەكردووە،‮ ‬بۆیە بەهۆی‮ ‬ئەو خۆڕاگرییەی‮ ‬شەهید ساڵح،‮ ‬هەڤاڵەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬زیندانیكردنیان بۆ دەرچوو و دواتر ئازادبوون‮.‬
‮ ‬شەهید ساڵح دوو مانگ پێش راوەستانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و رۆیشتنی‮ ‬ئاوارە و پێشمەرگە بۆ دیوی‮ ‬ئێران گیراوە،‮ ‬16 رۆژ دوای‮ ‬ئیمزاكردنی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر لە نێوان عێراق و ئێران بەسەرپەرشتی‮ ‬ئەمەریكا لە جەزائیر كە رێككەوتنەكە كورد و شۆڕشەكەی‮ ‬كردە ئامانج،‮ ‬بڕیاری‮ ‬لەسێدارەدانی‮ ‬بۆ دەرچووە،‮ ‬دواتر لە كاتژمێر‮ ‬12 شەوی‮ ‬27 ‮ ‬لەسەر‮ ‬28ی‮ ‬نیسانی‮ ‬1975 ‮ ‬لە سێدارە دەدرێت،‮ ‬بۆیە پێشنیاز دەكەین كە‮:‬
‮❊ ‬ئەم شەهیدە لە ئەدەبیاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬دوای‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬جەزائیر دابندرێت،‮ ‬چونكە وەك كادیرێكی‮ ‬حزب كاری‮ ‬كردووە و لەسەر پارتی‮ ‬بوون گیراوە و شەهید كراوە،‮ ‬ئەمەش مانای‮ ‬ئەوە دەگەیەنێت كە لە ماوەی‮ ‬پێش دەست پێكردنەوەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان،‮ ‬ئەندامانی‮ ‬پارتی‮ ‬بوونەتە قوربانی‮ ‬نیشتمان‮.‬
‮❊ ‬بە پێویستی‮ ‬دەزانین دەستەی‮ ‬رێكخراوە جەماوەری‮ ‬و پیشەییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬شەهید ساڵح قادر بە‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان لە قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول دابندرێت،‮ ‬چونكە لەسەر بەرپرسی‮ ‬ناوچەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیان بووە و لە كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬نیوەی‮ ‬ساڵ لە قوتابخانە گیراوە‮.‬
‮❊ ‬پەیكەرێك بۆ شەهید دروست بكرێت و لە چوار رییانی‮ ‬نزیك ئامادەیی‮ ‬كوردستان‮ ‬یان هەر لە پێش ئامادەیی‮ ‬كوردستان‮ ‬لە رۆژی‮ ‬گرتنی‮ ‬كە‮ ‬19ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمە دابندرێت‮.‬
‮❊ ‬چوار رییانێكی‮ ‬نزیك ئامادەییەكە بە ناوی‮ ‬چوار رییانی‮ ‬شەهید ساڵح قادر ناوبندرێت‮.‬
‮❊ ‬لە رۆژی‮ ‬شەهیدكردنی‮ ‬كە دەكاتە‮ ‬28ی‮ ‬نیسان رێوڕەسمێك بەڕێوە ببرێت‮.‬
‮❊ ‬رۆژی‮ ‬28ی‮ ‬نیسان بكرێتە‮ (‬رۆژی‮ ‬شەهید‮)‬ی‮ ‬قوتابی‮ ‬و ساڵانە‮ ‬یادی‮ ‬بكرێتەوە‮.‬
‮❊ ‬هۆڵێك لە قوتابخانەكە بەناوی‮ ‬هۆڵی‮ ‬شەهید ساڵح دروست بكرێ‮.‬