یونس حەمەد-ئۆسلۆ
ئەگەرچی‮ ‬پێشتر و پێشووتریش لە گەورەترین ئاست و مەقامدا بەرپرسانی‮ ‬ئەمەریكا لە باڵیۆز و دیپلۆماتكار و وەزیری‮ ‬دەرەوە و تا دەگاتە جێگری‮ ‬سەرۆك سەردانی‮ ‬كوردستانیان كردووە،‮ ‬هەر جارێك سەردانەكان گرنگێتی‮ ‬خۆیان هەبووە،‮ ‬بەڵام سەردانی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬یەكەمی‮ ‬دیپلۆماسییەتی‮ ‬ئەمەریكا مایك پۆمپیۆ و پێشتریش سەرۆكی‮ ‬گەورەترین دەسەڵاتداری‮ ‬وزە‮ ‬یاخود وەزیری‮ ‬وزە بۆ كوردستان و دانیشتن لەگەڵ‮ ‬ڕێبەر و سەرۆكی‮ ‬داهاتوو و سەرۆك وەزیرانی‮ ‬پاڵێوراو،‮ ‬خۆی‮ ‬لە خۆیدا ئەوەمان پێدەڵێت كە سەردانی‮ ‬ئەمجارە گرنگی‮ ‬و بەهای‮ ‬لە جاران زیاترە‮.‬
‮ ‬ئەمەریكا تەواو بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬سەبارەت بە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست داوە كە دەبێت و پێویستە گۆڕانكاری‮ ‬بكرێت‮ ‬،هەر بۆیەشە لە ئاستی‮ ‬گەورەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئۆكۆنۆمیدا بەرپرسانیان جموجۆڵێكی‮ ‬بەرفراوانیان دەستپێكردووە،‮ ‬تەوەرە گرنگەكان ئەوەیەه كە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا دەیەوێت دووبارە بە هێزەوە بێتەوە گۆڕەپانەكە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لە مێژە بوونی‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست هەبووە‮ ‬،‮ ‬بەڵام دەرفەتی‮ ‬دا و چاوی‮ ‬خستە سەر ئەوەی‮ ‬تاچەند ناوچەكە بەرەو كوێی‮ ‬هەنگاو دەنێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بیندرا دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە ناوچەكەدا بۆشایی‮ ‬بەرچاوكەوت ودروستبوو و گڕووپە تیڕۆریستییەكان پەرەیانسەند،‮ ‬هەروەها چەندین گرووپی‮ ‬دیكە هاتنە گۆڕەپان كە خۆیان لە ژێر ناوی‮ ‬یاسادا حەشارداوە،‮ ‬كردەوەی‮ ‬ناتەندروست ئەنجام دەدەن و دەست لە كەس ناپارێزن وەك حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬خاڵەكەی‮ ‬دیكە رژێم و سیستەمی‮ ‬ئێرانە كە لە لایەن كۆمەڵگا و دیپلۆماتكارانی‮ ‬جیهان بە گشتی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژئاوایەكاندا‮ ‬ڕۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژدا پەراوێز دەخرێت گەیشتۆتە خاڵی‮ ‬سفر،‮ ‬وەك بڵێی‮ ‬سواوە بە مانای‮ ‬مانەوەی‮ ‬بێ تام بووە،‮ ‬ئێران ئەگەر دیقەت بدەیت وەك پار و پێرار و و ساڵانی‮ ‬ڕابردوو نییە،‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬كەمبووەتەوە‮ ‬،‮ ‬بەمە دەزانێت كە ئەمجارەیان‮ ‬ڕاستگۆیی‮ ‬لە بڕیاردان هەیە بۆ نەمانی‮ ‬بۆیە،‮ ‬هەر چییەك دەكات دەیەوێت خۆی‮ ‬لە وڵاتان و هەروەها نەتەوەكاندا نزیك بكاتەوە‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هەر هیچ نەبێت هەندێك باڵانس‮ ‬ڕابگرێت،‮ ‬وەك دەبینین شاندی‮ ‬نهێنی‮ ‬و نافەرمی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬شاندە لۆكاڵییەكان ئەوانەی‮ ‬زۆرترین كات لە ناوچەی‮ ‬سەوزی‮ ‬بەغدان دەنێرێتە ئیسرائیل تا تۆزێك ئەو بارە گرانەی‮ ‬سەر شانی‮ ‬نەختێك سووك بێت،‮ ‬بەڵام ئەمانە كار ناخاتە سەر بڕیاری‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەمەریكا و‮ ‬ڕۆژئاوا كە پاككردنەوەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە لە هێزە ئاژاوەگێڕی‮ ‬كە بە مەزەندەی‮ ‬ئەوان واتا‮ ‬ڕۆژئاواییەكان ئێران هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئاڵۆزییەكانە لە شام و بەغدا و سەنعا و بەیرووت و هەتا كەنداویش،‮ ‬ئەوە ئێران لە بەرانبەردا توركیا ئەگەرچی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬كەمترە،‮ ‬بەڵام ئەویش پێویستە‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬بۆ دابنرێت،‮ ‬ڕۆژئاواییەكان پێیانوایە توركیا لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا كارەكتەرێكی‮ ‬ئاقڵ مەند نەبووە لە كێشەكاندا‮ ‬،‮ ‬بەڵكو بەپێچەوانەوە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬نێگەتیڤی‮ ‬زۆر زیاتربووە لە پۆزەتیڤ،‮ ‬گرینگترین لە‮ ‬‭????‬‮ ‬و تا ئێستا توركیا كە‮ ‬ڕەجەب تەیب ئۆردوغان نوێنەرایەتی‮ ‬دەكات وەك نازانێ چۆن سیاسەت دەكات،‮ ‬ڕۆژێك دژ بە‮ ‬ڕووسیا لە هەمان كاتدا دۆستە،‮ ‬هەروەها لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ئەورووپی‮ ‬و هەتا ئیسرائیل مامەڵەی‮ ‬وا دەكات كە وەك بڵێی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬هەرزەكارانەیە‮!.‬
‮ ‬جا لێرەدا سەردانی‮ ‬گەورە دیپلۆماسەكانی‮ ‬ئەمەریكا بۆ ناوچەكە و بۆ كوردستانیش بێشك وەڵامێكی‮ ‬ڕاستگۆیانەیە بۆ تەواوی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست كە ئەمجارەیان زۆر زیاتر لە جاران جدییەت بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬دەبێت‮ ‬ڕەوشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە كە ماوەی‮ ‬‭???‬‮ ‬ساڵە ئەو مۆڕاڵە بوونی‮ ‬نەماوە‮. ‬سەبارەت بە كوردیش دەبێت لەوە تێبگات كە چۆن گۆڕنكارییەكانی‮ ‬دوای‮ ‬‭????‬‮ ‬جیدی‮ ‬بوون‮ ‬،‮ ‬ئێستاش لەوكات جیدیترە،‮ ‬بۆیە گرنگە بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017دا خیانەتیان لە خاك و نیشتمان كرد،‮ ‬بگەڕێنەوە ریزی‮ ‬نیشتمان و دووبارە خۆیان لەگەڵ كۆمەڵگا و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬كورد كە سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬دەكات،‮ ‬بگونجێنن‮.‬