نەزهەت حالی
زیاتر لە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی‮ ‬پەڕلەمانی‮ ‬كوردستان تێدەپەڕێت،‮ ‬تاكو ئێستا گفتوگۆیەكانی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكومەت زۆر بەسستی‮ ‬بەڕیوە چوون ولە ئاستی‮ ‬خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دا نین‮.‬
هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان ئەركی‮ ‬خۆیان لەهەڵبژاردنی‮ ‬نوێنەرەكانیاندا بەجێ گەیاند،‮ ‬ئیستا چاوەڕوانن نوێنەرەكانیان لە پەڕلەمان و لە حكومەتی‮ ‬ئایندەدا ئەوەی‮ ‬لە توانایاندا هەبێت بۆ خزمەتی‮ ‬گەل و نیشتمان و چارەسەر كردنی‮ ‬كێشە و گرفتەكان ئەنجامی‮ ‬بدەن‮.‬
ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدەینەوە دەبینین لەسەرەتای‮ ‬نەوەدەكانەوە تاكو ئێستا،‮ ‬پاش تێبەڕبوونی‮ ‬بیست و حەوت ساڵ ئەو هەرێمە شێوازێكی‮ ‬تایبەت بەخۆی‮ ‬لە پراكتیككردنی‮ ‬دیموكراسیدا هەیە،‮ ‬بۆنموونە تائێستاش بەهەمان شێوە زۆربەی‮ ‬پارتە سیاسییەكان تاكو بتوانن هەوڵی‮ ‬دواخستنی‮ ‬هەڵبژاردنەكان دەدەن‮ ‬،‮ ‬لەسەرئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردن ناكۆكن و تەنانەت گەر هەڵبژاردنیش بكرێت لەبەر نەبوونی‮ ‬پلان و بەرنامەی‮ ‬پێشوەختە وە زۆر جاریش لە بەر پێكنەهێنانی‮ ‬هاووپەیمانی‮ ‬بەر لە هەڵبژاردنەكان،‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكومەت دەبێتە ئاستەنگ و دوا دەكەوێت‮ ‬،‮ ‬پێم وایە ئەو شێوەیە شیاوی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان نیە،چونكە هەرێم لە بواری‮ ‬فرە حزبی‮ ‬و پلوڕالیزم،‮ ‬و‮ ‬یەكتر قبوڵ كردنی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئاینی‮ ‬لە ئاستی‮ ‬عێڕاق و ناوچەكە و لە ئاستێكی‮ ‬باش دایە،‮ ‬كە سیمایەكی‮ ‬جوانی‮ ‬بە هەرێم بەخشیووە،‮ ‬هەروەها لە بواری‮ ‬دابین كردنی‮ ‬ئاسایش بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬هەرێم ئاستێكی‮ ‬پێوانەی‮ ‬بە بەراورد لە گەڵ بەشەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێڕاق تۆمار كردووە‮.‬
ئەو ئەزموونەی ئێستا گەلی‮ ‬كورد لە كوردستانی‮ ‬باشور لە شێوازی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬خۆیی‮ ‬دا شتێكی‮ ‬ناوازەیە و كورد لە میژوودا شتی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬وەهای‮ ‬بە خۆیەوە نەبینیووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬كەمووكوڕی‮ ‬و كێماسییەكانی‮ ‬بەلام ئەو ئەزموونەی‮ ‬باشوور جێگای‮ ‬ستایشە،‮ ‬بەڵام ئایا ئەو شێوازە لە بەڕێوەبردنی‮ ‬هەرێم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬جێگای‮ ‬رازی‮ ‬بوونی‮ ‬هاووڵاتیانە ؟ بێگومان وەڵامەكەی‮ ‬نەخێرە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬شیان و تواناكانی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬لەوە زیاترن گەر بە شێوازی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬كار بكەین‮.‬
هەموو لایەنە سیاسییەكان لافی‮ ‬دیموكراسییەت و نیشتمانپەوەری‮ ‬لێ دەدەن بەڵام گەر كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬كە دیموكراسییەت لە بەرژەوەندی‮ ‬ئەوان‮ ‬یان كەسانێك نەبێت ئەوا‮ ‬ڕاستەوخۆ دەگەڕێنەوە بۆ بە كار هێنانی‮ ‬هەندێ وشە و دەستە واژەی‮ ‬نەگونجاو و نادیموكراسییانە،‮ ‬كە حساب بۆ‮ ‬ڕێژەی‮ ‬كورسییەكان ناكەن و باس لە شەڕعیەتی‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬و هێز دەكەن،‮ ‬پێم وایە ئەو جۆرە لە بیر كردنەوە شیاوی‮ ‬ئەوانە نیە كە شۆڕشیان كردووە و قوربانیان داوە و خۆیان بە شۆڕشگێڕ‮ ‬دەزانن،‮ ‬بە‮ ‬یەكێتی‮ ‬و بە پارتیەوەش،‮ ‬بێگومان گەر حزبە مێژوویی‮ ‬و شۆڕشگێرەكان توانای‮ ‬خۆ گونجاندنیان لە گەڵ بارودۆخی‮ ‬نوێ نەبێت و هەڵەیان زۆر بێت،‮ ‬ساڵ لە دوای‮ ‬ساڵ‮ ‬ڕێژەی‮ ‬دەنگەكانیان لە كەمی‮ ‬دەدات،‮ ‬ئەو كات شەڕعیەتی‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬دادیان نادات و بە فریایان ناكەوێت،‮ ‬هەر ئەو بنەما سیاسی‮ ‬و دیموكراسییانەی‮ ‬كە ئەوان بۆی‮ ‬تێكۆشاون و بۆدەستەبەر بونیان قوربانیان بۆ داوە‮ ‬،‮ ‬دەبنە هۆی‮ ‬لادانیان لە دەسەڵاتداری،‮ ‬چونكە پێوەر لە دیموكراسییەت‮ ‬ڕازی‮ ‬بوون و دەنگی‮ ‬خەڵكە‮. ‬
ئەگەرچی‮ ‬لەبەر چاو گرتنی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬هەرێم و بارودۆخی‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە لایەن براوەی‮ ‬یەكەم كە پارتییە كارێكی‮ ‬خراب نیە،‮ ‬بەڵام لە‮ ‬ڕاستیدا بۆ خودی‮ ‬پارتیش ئاسان نیە حساب بۆ دەنگی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬نەكات،‮ ‬هەر بۆیە لایەنە بەشدار بووەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬داهاتوو حەق وایە‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬پارتی‮ ‬و جەماوەرەكەی‮ ‬بكەن‮.‬
دواخستنی‮ ‬پێك هێنانی‮ ‬حكومەت و كارا نەكردنەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم بە خێرایی‮ ‬كە پێم وایە ئەو دامەزراوەیەش‮ ‬یەكێكە لە سەروەرییەكانی‮ ‬هەرێم لە‮ ‬ڕوی‮ ‬دامەزراوییەوە،‮ ‬كە لەكارخستنی‮ ‬كارێكی‮ ‬دروست نەبوو كارێكی‮ ‬ناڕەوا و نا نیشتمانییە‮ ‬،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬مەشروعیەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێم لاواز دەبێت،‮ ‬هەروەها كاتێكی‮ ‬زۆر بە خۆڕایی‮ ‬لە دەست دەدرێت و ئەركی‮ ‬حكومەتی‮ ‬داهاتوو قورستر دەكرێت‮.‬
زۆر جار گوێ بیستی‮ ‬بەكار هێنانی‮ ‬وشەی‮ ‬خائین و خۆفرۆش دەبین و زۆربەی‮ ‬لایەنەكان‮ ‬یەكتری‮ ‬پێ تاوانبار دەكەن،‮ ‬هەر ئەو لایەنانەش دوایی‮ ‬پێكەوە كۆدەبنەوە،‮ ‬هەرچەندە هەمیشە دیالۆگ و كۆبونەوە باشترین‮ ‬ڕێگان بۆ چارەسەر كردنی‮ ‬كێشە سیاسییەكان‮ ‬،‮ ‬بەڵام من پێموایە نەبوونی‮ ‬یاسایەكی‮ ‬ڕوون و دیاری‮ ‬نەكردنی‮ ‬بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان‮ ‬،‮ ‬هاوكات لاوازی‮ ‬دامەزراوەكانی‮ ‬فەرمی‮ ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬اجرائات بووەتە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە لە جیاتی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬اجرائات،‮ ‬زیاتر لایەنەكان‮ ‬یەكتری‮ ‬تاوانبار بكەن‮ ‬،‮ ‬بەكار هێنانی‮ ‬ئەو دەستەواژانەش بوونەتە كەرەستەی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەك تاوانێكی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬حكومەت و پەڕلەمانی‮ ‬داهاتوو دەتوانن زۆر بایەخ بەو بابەتە بدەن و چارەسەرێكی‮ ‬ڕیشەی‮ ‬و هەمیشەی‮ ‬بۆ بدۆزنەوە‮.‬
بە داخەوە دۆخی‮ ‬نەخوازراو بۆ گەلی‮ ‬كوردستان لە شێوەی‮ ‬دوو ئیدارەی‮ ‬و خوازراو بۆ ئەوانەی‮ ‬سودمەندن لەو شێوازە كەشێكی‮ ‬وایهێناوەتە ئاراوە كە هەندێ كەس و لایەن بە مافی‮ ‬خۆیان بزان،‮ ‬بە ئاشكرا و بێ سڵ كردنەوە باسی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬دان بە دۆخی‮ ‬دوو ئیدارەی‮ ‬بدەن،‮ ‬ئەو دۆخەی‮ ‬كە‮ ‬ڕێگر بووە لەوەی‮ ‬هەرێم بە هێزەوە بتوانێت سیاسەت و ستراتیژی‮ ‬خۆی‮ ‬دابڕێژێت و جێبەجێی‮ ‬بكات‮.‬
گەلی‮ ‬كورد مێژوویەكی‮ ‬درێژی‮ ‬هەبووە لە پارچە پارچە بوون،‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر تاكە سەركردە و‮ ‬ڕێبەری‮ ‬كوردە كە توانی‮ ‬بە دڵسۆزی‮ ‬و زیرەكی‮ ‬و شارەزایی‮ ‬خۆی‮ ‬لە كۆمەڵگاكەی‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلول سنوری‮ ‬عەشایەری‮ ‬،‮ ‬شارەكان و ناوچەكان و دیالكتەكان تێپەڕ‮ ‬بكات،‮ ‬شۆڕشێكی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬بەرپا بكات،‮ ‬لە دوای‮ ‬سەرهەڵدان دۆخێكی‮ ‬زۆر باش بۆ پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬هاتبووە پێش كە بەردەوامی‮ ‬بەو نەهجەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بدەن،‮ ‬بەڵام لە فۆڕمێكی‮ ‬جیاوازتر كە فۆڕمی‮ ‬دامەزراوەیی‮ ‬و حوكمەتداریی‮ ‬بوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن سنور و بەربەستە نێوخۆییە عەشایری‮ ‬و شارچیەتی‮ ‬و ناوچەگەراییەكان تێپەڕ‮ ‬بكەن‮ ‬،‮ ‬بەداخەوە نەیان توانی‮ ‬ئەو كارە مەزنە بكەن،‮ ‬لە ئێستادا دۆخێكی‮ ‬زۆر خراب هاتووەتە پێش كە مەترسی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر ئاسایش و سەقامگیری‮ ‬هەرێم هەیە‮ ‬،‮ ‬ئەویش پارچە پارچە بوونێكی‮ ‬توندە لەسەر بنەمای‮ ‬حزبایەتی،‮ ‬كە هەر كەس و لایەنێك خۆی‮ ‬پێ‮ ‬ڕاست و لەسەر حەق بێت و ئەویتری‮ ‬پێ ناڕاست و نا نیشتمانی‮ ‬بێت‮.‬
ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست لە ئێستادا بەدۆخێكی‮ ‬زۆر هەستیار تێ دەپەڕێت،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش وەكو بەشێك لەو ناوچەیە پێویستی‮ ‬بە گرتنە بەری‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬ڕاست و دروست و پڕاگماتیانە هەیە،‮ ‬كە لەسەر بنەمای‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬دروستی‮ ‬بارودۆخ و پێشهاتەكان و پاراستنی‮ ‬هەرێم و گەلەكەی‮ ‬بونیاد نرا بێت،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش پێكهێنانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و كارا كردنەوەی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەر لە هەموو لایەنەكان ئەركی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سێ براوەی‮ ‬سەەرەكی‮ ‬هەڵبژاردنەكەیە،‮ ‬كە بریتین لە پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان،‮ ‬هەروەها گەر بیانەوێت ئەو لایەنانە دەتوانن بەردەوامی‮ ‬بە نەهجی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بدەن و مێژوویەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬بۆ خۆیان تۆمار بكەن،‮ ‬دامەزراوەكان دامەزراوەی‮ ‬نیشتمان بن بۆ ئەوەی‮ ‬سیاسەت و ستراتیژیەتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دابڕێژن و جێبەجێی‮ ‬بكەن‮.