مه‌سروور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق کرد و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا تاوتوو كرا.
ئه‌مڕۆ24/10/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی
هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (یاكوب پرادا) باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق
كرد.
له‌و دیداره‌دا، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی
نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا تاوتوێكرا.
په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه وه‌كو كورد پشتیوانی له عادل عه‌بدولمه‌هدی
راسپێردراو به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ن و
رایگه‌یاند، ده‌بێت كورد له بڕیاره سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كاندا
هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و
په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كرا، له‌وباره‌وه راوێژكاری
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ئه‌نجامه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا و راشیگه‌یاند، كار بۆ حكوومه‌تێكی
به‌هێز ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و باره‌وه باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق رایگه‌یاند،
ئه‌وان كوردستانێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو وه‌ك به‌شێك له چوارچێوه‌ی
ستراتیژی سه‌قمگیری له‌عێراقدا ده‌بینن.
له لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه باڵیۆزی رۆمانیا له عێراق په‌یوه‌ندی
نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستانی به‌زۆر باش وه‌سفكرد و باسی له‌وه
كرد، كه ئه‌وان په‌ره به‌و په‌یوه‌ندیانه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی
ئابوورییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن.









