خهبات: رەسول ساڵح
لە رۆژئاوا پیاو پێش ئافرەت لە پەیژە دادەبەزێت و لە كاتی سەركەوتندا لە لەگەڵیدا یا لە دواوەی دەبێت و ئەمەش بۆ پاراستنی ئافرەتەكەیە لە هەر ئەگەرێكی لەناكاودا. لە پەیژەی كارەبایی دەبێت لە لای راست بوەستی، تا ئەوانەی پەلەیان هەیە بتوانن بە ئاسانی بە لای چەپدا تێپەڕ ببن. هەموو قورسایی خۆت مەخەرە سەر پارێزبەندی پەیژەكان و بە هێواشی بیانگرە. ئەگەر كەسێك بە تەمەن یا پەككەوتە لەوێ بوو، دەبێت رێگە بدەیت ئەوان خۆیان بە پارێزبەندی پەیژەكان بگرن. زۆر خۆت مەبەرە پێشەوە با وا دەرنەكەوێت كە بە زۆر قاچی پشتەوەت بەدوای خۆتدا رادەكێشیت. بە هێواشی قاچ بەرزبكەوە و دابنێ، بۆ ئەوەی دەنگ لە سەر پادرمەكان دروست نەكەیت. لە كاتی سەركەوتن و هاتنە خوارەوەدا هەرچەندە پەلەشت بوو، پاڵ بە كەسانی ترەوە مەنێ و پێشیان مەكەوە.









