خه‌بات: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری
موسلیم محەمەد،‮ ‬وەكو‮ ‬یەكەمین كەس توانی‮ ‬عـێراق بخاتە سەر داتابەیسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پاسیڤ هاوس‮. ‬پڕۆژەكەی‮ ‬ئەو ئەندازیارە كوردە ئەگەر لە كوردستـان و عێراقدا جێبەجێ بكرێت هاووڵاتیان خەرجییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬مانگانەیان بۆ دەگەڕێتەوە كە بە وزەی‮ ‬دەدەن‮. ‬نـاوبراو لە دیمانەیەكیدا لەگەڵخەبات‮ ‬دەڵێ‮” ‬دروستكردنی‮ ‬خانوو بە پاسیڤ هاوس سوودێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ خەڵك و حكومەت و ژینگە هـەیە و لە‮ ‬80% ‮ ‬وزە دەگـێڕێتەوە‮”. ‬ئـەو دەشڵێت‮” ‬دەمەوێت كـارەكەم ببمە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان تا بـكرێتە‮ ‬یاسا و بۆ لەمەودوا دانیشتووانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان خانوو بە پاسیڤ هاوس دروست بكەن‮”.‬

خەبات‮: ‬پاسیڤ هاوس چییە؟ ماوەی‮ ‬چەند ساڵە خەریكی‮ ‬ئەم پڕۆژەیەت؟
موسلیم محەمەد‮: ‬یاسیڤ هاوس ستانداری‮ ‬دروستكردنی‮ ‬خانووە باڵەخانە و‮ ‬یەكەی‮ ‬نیشتەجێبوونە بە جۆرێك بڕی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬وزە لەم خانووە پاسیڤانەدا لە‮ ‬80% ‮ ‬كەمترە لەچاو خانووە ئاساییەكاندا،‮ ‬لە راستیدا ماوەی‮ ‬دوو ساڵە خەریكی‮ ‬پڕۆژەكەم جا گەیشتووەتە ئەنجام‮.‬

خەبات‮: ‬چۆن بوو بیرۆكەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬خانووت بە پاسیڤ هاوس لا دروست بوو؟‮ ‬
موسلیم محەمەد‮: ‬لە قۆناغی‮ ‬ئامادەییەوە بیرۆكەی‮ ‬ئەوەم هەبوو كە چۆن بتوانین بە كەمترین بەكارهێنانی‮ ‬وزە خانوویەكمان هەبێت بە زستاندا گەرم و بە هاوینیش فێنك،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2016 دا پڕۆژەیەكەم ئامادەكرد بەناو پاسیڤ هاوس دیزانین،‮ ‬پاش ئەو ساڵە پەرەم بە پڕۆژەكەداو لە مانگی‮ ‬12ی‮ ‬2017 ‮ ‬بیرۆكەكەم نارد بۆ پەیمانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پاسیڤ هاوس كە لقی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیایە،‮ ‬ئەوان زۆریان پێخۆش بوو كە من پڕۆژەیەكی‮ ‬لەو بابەتەم ئامادەكردووە،‮ ‬یەكەم كەسم لە عێراقدا كارێكی‮ ‬لەو شێوەیە بكەم،‮ ‬پاشان پەیمانگا ئاگاداریان كردمەوە كە بچمە ئەڵمانیا،‮ ‬لەوێ چەند وانەیەكەم لەسەر پاسیڤ هاوس خوێند و پاشان تاقیكردنەوەیەكەم لە هەمان پەیمانگا ئەنجامدا و سوپاس بۆ خوا سەركەوتوو بووم،‮ ‬ئێستا من‮ ‬یەكەم كەسم لە عێراقدا كە بڕوانامەی‮ ‬نێودەوڵەتیم لە پاسیڤ هاوس دیزانیەر هەیە و توانیم ناوی‮ ‬عێراق بخە ناو داتاپەیسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پاسیڤ هاوس‮.‬

خەبات‮: ‬بۆتۆ خۆشتر نەبوو كە ناوی‮ ‬كوردستان بخەیتە ناو ئەو داتاپەیسەوە؟‮ ‬
موسلیم محەمەد‮: ‬بەڵێ بێگومان،‮ ‬بەڵام لەبەرئەوەی‮ ‬كوردستان هێشتا دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬نییە نەمدەتوانی‮ ‬ئەوە بكەم و دەبێت تەنها ناو دەوڵەت لە داتاپەیسەكەم تۆماربكرێت،‮ ‬بەڵام كە داخڵی‮ ‬عێراق دەبێت لە سایتەكەدا شوێنی‮ ‬دانیشتنی‮ ‬منی‮ ‬تێدایە كە سلێمانی‮-‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە‮.‬

خەبات‮: ‬پاسیڤ هاوس سوودی‮ ‬بۆ خەڵك و حكوومەت و ژینگە چییە؟
موسلیم محەمەد‮: ‬گومانی‮ ‬تێدا نییە كە پاسیڤ هاوس سێ سوودی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەیە،‮ ‬یەكەم‮: ‬بۆ خاوەن خانوو،‮ ‬بۆ نمونە ئەگەر كەسێك خانوویەكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬هەبێت رەنگە ساڵانە بای‮ ‬یەك ملیۆن دینار نەوت و كارەبا بەكاربێنێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر خانووی‮ ‬هەمان كەس بە پاسیڤ هاوس دروست بكرێت بای‮ ‬كەمتر لە‮ ‬200‮ ‬هەزار دینار وزە سەرف دەكات‮. ‬سوودی‮ ‬دووەم بۆ حكوومەت،‮ ‬چونكە ئەگەر هاوڵاتیان بڕی‮ ‬كەمتری‮ ‬وزە بەكاربێنن ئەوا باری‮ ‬سەرشانی‮ ‬حكوومەت لە پێدانی‮ ‬وزە بە هاوڵاتیان كەمتر دەبێتەوە‮. ‬سوودێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پاسیڤ هاوس بۆ ژینگەیە،‮ ‬بەشێوەیەك دوانئۆكسیدی‮ ‬كاربۆن گەورەترین مەترسییە بۆ چینی‮ ‬ئۆزۆن ئەم دوانئۆكسیدە بە رێژەی‮ ‬لەسەدا‮ ‬ 49‮-‬50 ‮ ‬لە رێگەی‮ ‬بیناو باڵەخانەكانەوە ئەچێتە هەواوە،‮ ‬ئەگەر هێلكارییەكە بكەین تا دێت رێژەی‮ ‬دوانئۆكسیدی‮ ‬كاربۆن لە هەودا زیاتر ئەبێت،‮ ‬دەمەوێت ئەمە بەستمەوە بەوەی‮ ‬كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا بڕیارێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬دەركردووە،‮ ‬بەشێوەیەك بە پێی‮ ‬بەرنامەكە تا ساڵی‮ ‬2030 ‮ ‬هێڵەكە لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەرەو سەرەوە بچێت زیاتر بێتە خوارەوە،‮ ‬هەر بەپێی‮ ‬ئەو بەرنامە ستراتیژییە لە ساڵی‮ ‬2050 ‮ ‬زیاتر هێڵەكە دێتە خوارەوە تا وای‮ ‬لێدێت رێژەی‮ ‬دوانۆكسیدی‮ ‬كاربۆن زۆر كەم دەبێتەوە،‮ ‬بڕیارەكە لە‮ ‬17‮/‬11‮/‬2009كۆمسیۆن و پەرلەمانی‮ ‬ئەوروپا دەریكردووە،‮ ‬مەبەست لەو بڕیارە پاراستنی‮ ‬وزەیە،‮ ‬لە بڕیارەكەدا هاتووە هەر خانوو و باڵەخانە و‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬نیشتەجێبوون كە دروست دەكرێت دەبێت بڕی‮ ‬وزەی‮ ‬پێویستی‮ ‬نزیك بێت لە سفرەوە،‮ ‬بەشێوەیەك پێش ئەوەی‮ ‬هەر خانوویەك دروست بكرێت شیكاری‮ ‬بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬بزانن كە چەند وزەی‮ ‬پێویستە،‮ ‬ئەگەر وزەی‮ ‬پێویست نزیك نەبوو لە سفرەوە ئەوا موڵەتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬نادرێت بەو خانوو و باڵەخانەیە،‮ ‬دوا موڵەتیش بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬بڕیارەكە ساڵی‮ ‬2020ـە‮. ‬ئەگەر سەیر بكەین ئەوروپا كێشەی‮ ‬وزەی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام ئەوان وا بیردەكەنەوە ساڵانە‮ ‬یەكەكانی‮ ‬نیشتەجێبوون و باڵەخانەكان زیاتر دەبن و ئەمەش وا دەكات ژینگە زیاتر پیس ببێت‮.‬

خەبات‮: ‬لەو باوەڕەدایت پاسیڤ هاوس بۆ داهاتوو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان جێبەجێ بكرێت؟
موسلیم محەمەد‮: ‬دڵخۆشم بەوەی‮ ‬شارەوانی‮ ‬شێوازی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بە پاسیڤ هاوس بكاتە رێنمایی،‮ ‬پێم وایە لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا بە سلێمانی‮ ‬و دەوروبەری‮ ‬كار لەسەر پاسیڤ هاوس بكرێت،‮ ‬ئامانجی‮ ‬من ئەوەیە پڕۆژەكە بگەیەنمە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تا بكرێتە‮ ‬یاسا و لە هەموو كوردستان جێبەجێ بكرێت‮.‬