بۆ ڕێزلێنان لە خەباتی نەپساوەی ئەحمەد دڵزاری مەزن لە سەد ساڵەی لەدایكبوونیدا، رۆژنامەیەكی تایبەت لەلایەن چاپخانەی شەهاب لە هەولێر، چاپ و بڵاوكرایەوە، بەبۆنەی جەژنی سەد ساڵەی لە دایكبوونی شاعیر و نووسەری ناوداری گەلەكەمان ئەحمەد دڵزار، رۆژنامەیەكی تایبەت بۆ رێزلێنان لە خەبات و داهێنانی ئەم شاعیرە ناودارەی گەلەكەمان چاپ و بڵاوكرایەوە.
چاپخانەی شەهاب لە هەولێر وەك وەفایەك بۆ ئەم شاعیرە مەزنە، رۆژنامەیەكی تایبەتی بەناوی تەمەن بە تیراژی 1000 دانە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بڵاوكردەوە، سەرنووسەری رۆژنامەكە سۆران عەبدوڵڕەحمان و بەڕێوەبەری نووسین دلێر ئیبراهیم و كاری دیزاینی لەلایەن حامید سەقزی ئەنجامدراوە. ئەم رۆژنامەیە كە لە 8 لاپەڕە پێكهاتووە، چەندین هۆنراوەو بابەتی تایبەت بەم شاعیرە مەزنە لەخۆدەگرێت، بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی و وەك دیاریەك لەم یادەدا پێشكەش بە هەوادارانی كرا، لە هەرێمی كوردستان و سەرتاسەری عێراقدا. شایانی باسە تەمەن، رۆژنامەیەكی مانگانەیە لە پرۆژەكانی چاپخانەی شەهاب، لە ئێستادا بەشێوەیەكی وەرزی دەردەچێت، بەمەبەستی خستنەڕووی داهێنان و ئەفراندن و تەمەنی پڕ سەروەریی بیرمەندو تێكۆشەرو ناودارانی گەلەكەمان لە گشت بوارەكانی ئەدەب و هونەر و مێژوو و زانست و بوارەكانی تری داهێنان و ئەفراندن لە مێژووی گەلی كوردستاندا، بە نەتەوەو ئایین و پێكهاتە جیاوازەكانیەوە، یەكەمین ژمارەشی بەبۆنەی جەژنی لە دایكبوونی 001 ساڵەی شاعیری مەزن ئەحمەد دڵزار دەرچوو.
سهرهتا ههمهڕهنگ بەبۆنەی سەد ساڵەی لەدایكبوونی ئەحمەد دڵزاری شاعیر ڕۆژنامەیەكی تایبەت بڵاوكرایەوە









