دڵشاد مستەفا وەسانی
ئەم ناونیشانە قسەی‮ ‬من نییە،‮ ‬بەڵكو دوا رستەی‮ ‬وتارێكی‮ ‬برووس ریدڵ‮‬ی‮ ‬توێژەر و بەڕێوەبەری‮ ‬پرۆژەی‮ ‬هەواڵگری‮ ‬لە پەیمانگای‮ ‬بروكینگزە،‮ ‬كە‮ ‬30‮ ‬ساڵ لەCIA ‮ ‬كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬راوێژكاری‮ ‬باڵای‮ ‬چوار سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا بووە بۆ كاروباری‮ ‬باشووری‮ ‬ئاسیا و رۆژهەڵاتی‮ ‬نێوەڕاست،‮ ‬كە دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2017 ‮ ‬نووسراوە،‮ ‬دەقی‮ ‬وتارەكە بە كوردی‮ ‬لە هەفتەنامەی‮ ‬رووداوی‮ ‬ژمارە480 ‮ ‬لە‮ ‬6/11/2017 ‮ ‬بڵاوبۆتەوە‮.‬

برووس باسی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬نەوەدەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم بەرامبەر بە ئەمەریكا دەكات،‮ ‬ئاماژە بەوە دەكات كە كاتێ سەرۆك بارزانی‮ ‬یەكەم جار لە‮ ‬31ی‮ ‬تەممووزی‮ ‬1992 سەردانی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپیی‮ ‬كردووە،‮ ‬ئەو ئیدارەی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬كردووە و دەڵێ‮ “‬بارزانی‮ ‬یەكێك لەو شەش سەركردەیەی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬عێراق بوو كە سەردانی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپییان كرد،‮ ‬ئەو لە هەموویان زیاتر جێگەی‮ ‬متمانە بوو،‮ ‬بەڵام لە هەمووشیان سەختتر قەناعەتی‮ ‬پێ دەهێندرا،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬گەشتەكە بە گومانەوە لە نیازەكانی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬دەڕوانی‮”‬،‮ ‬هەروەها دەڵێ‮:”‬كاتێك مسعود بارزانی‮ ‬گەیشتە كۆشكی‮ ‬سپی،‮ ‬لەگەڵ خۆیدا میراتێك لە مۆدێلی‮ ‬خیانەتی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬هەڵگرتبوو‮”.‬

برووس ئاماژە بەوە دەكات ساڵی1993 ‮ ‬ئالگۆر جێگری‮ ‬سەرۆك بووش،‮ ‬میوانداری‮ ‬هەمان گرووپی‮ ‬كردووە،‮ ‬دەڵێ‮:”‬ئەمجارەش بارزانی‮ ‬سارد و سڕترین بەشداربووی‮ ‬كۆبوونەوەكە بوو‮”‬،‮ ‬لە باسی‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬دی‮ ‬دەڵێ‮:”‬لە ساڵی‮ ‬1994من و ژمارەیەك بەرپرسی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬سەردانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬دژەفڕین و پارێزراوی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانمان كرد،‮ ‬دیسان بارزانی‮ ‬گومانی‮ ‬لە ئەمەریكییەكان هەبوو‮”‬،‮ ‬برووس كە دوای‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر وتارەكەی‮ ‬نووسیوە،‮ ‬باس لەوە دەكات كە‮ “‬جارێكی‮ ‬دی‮ ‬بارزانی‮ ‬لۆمەی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬كرد و بارزانی‮ ‬لەسەر هەق بوو‮”.
‬
ئەمەریكا دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر هاتەوە سەر خەت و هەوڵەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬خستەوەگەڕ،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬مانگێكی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬ئەمەریكا جارێكی‮ ‬دی‮ ‬بە قورسایی‮ ‬زیاتر گەڕایەوە كوردستان،‮ ‬دیدارەكانی‮ ‬هەولێر نیشانەی‮ ‬ئەو ئاراستەیەی‮ ‬ئەمەریكایە،‮ ‬لە‮ ‬11/12/2018 رێك پێری‮ ‬وەزیری‮ ‬وزەی‮ ‬ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەولێر رایگەیاند‮:”‬ئیدارەی‮ ‬تازەی‮ ‬ئەمەریكا بایەخێكی‮ ‬زۆر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەدات‮” ‬هەوەرها گووتی‮:”‬سوپاسگوزاری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانیم بۆ میوانداریكردن و رازیبوون بۆ ئەوەی‮ ‬بێتە ئێرە ئەو دیدارە ئەنجام بدەین‮”.‬

رۆژی‮ ‬9/1/2019 ‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەولێر لەگەڵ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا مایك پۆمپیۆ كۆبووەوە،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا جەختی‮ ‬لە بایەخ و پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ ئەمەریكا كردەوە،‮ ‬ئەم‮ ‬سەردان و دیدارانەی‮ ‬هەولێر،‮ ‬ئاماژەیەكە كە ئەمەریكا لە عێراقدا كوردستانێكی‮ ‬بەهێز دەخوازێت،‮ ‬سەردانی‮ ‬پۆمپیۆ بۆ هەولێر و پایتەختەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬راستكردنەوەی‮ ‬هەندێ پەیامی‮ ‬چەند مانگی‮ ‬رابردووی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا بوو بۆ ناوچەكەو لەبەرچاوگرتنی‮ ‬پێگەو رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانییە،‮ ‬لە هەمان كاتدا ئامادەكارییە بۆ گۆڕانكاری‮ ‬و ئەو رووداوانەی‮ ‬لە ناوچەكەدا بەڕێوەن،‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬كوردستان لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬چاویان لە دەوروبەر بێت،‮ ‬پێویستە بۆ ئەو رووداوانە،‮ ‬لە هەولێر خۆخڕبكنەوە و پەیامەكە وەك خۆی‮ ‬وەربگرن‮. ‬