خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
لەیارییەكانی گەڕی دوازدەهەمینی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بۆ وەرزەكانی 2018-2019ئەم هەفتەیە لەرۆژانی پێنجەشممە وهەینی چەند یارییەكی گرینگ ئەنجامدران، لەوانە ئەم هەینی یە لەنێو یاریگا فرەنسۆ هەریری 2، هەردوو یانەی هەولێر و ئارارات لەكەشێكی ساردا ڕووبەرووی یەكتر بوونەوە، یارییەكە لەبەرژەوەندی ئارارات بەئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن بەكۆتایی هات و یانەی هەولێریش لەئەنجامە خراپەكانی بەردەوامە.
لەگێمی یەكەمی یارییەكەدا ئارارات باڵای دەستی خۆی نیشاندا و هەر لەسەرەتایی یارییەكەوە وەك بڵیت ئەو یانەیە بۆ بردنەوە و بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەكە هاتبوونە نێو یاریگا، ئارارات دەست پێشخەر بوو بەگۆڵ تۆمار كردن، یاریزانی ئارارات سەفین عەبدوڵخالق تۆری هەلێری هەژاند و گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی هەولێر بۆ هاوسەنگ كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە، چەندین هێرشی مەترسیان هێنایە سەر گۆڵی یانەی ئارارات، بەڵام هەموویان بێ سوود بوون، هەر لەدرێژەی یارییەكەدا پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم دلۆڤان شینۆ یاریزانی ئارارات توانی گۆڵی دووەم و متمانە بۆ تیپەكەی خۆی تۆمار بكات و تیپەكەی بەدوو گۆڵ پێشخست، ئەنجامی گێمی یەكەم بە پێشكەوتنی یانەی ئارارات بەدوو گۆڵی خاوێن بەكۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا هەردوو ڕاهێنەران بۆ گۆرینی ئەنجامی یارییەكە، چەندین یاریزانیان لەپێكهاتەكە ئاڵۆ گۆر كرد، هەولێر هەوڵی گۆڵ تۆمار كردنی دەدا بەسەر تیپی بەرانبەر تا ئەنجامەكە هاوسەنگ بكاتەوە لەدۆراندن رزگاری بێت، لەبەرانبەردا ئاراراتیش بەڕگری لەئەنجامی یارییەكەی دەكرد و زۆر كات بەپڵانی بەڕگری یارییان دەكرد، تاكۆتایی گێمی دووەم هەردوولا چەندین هێرشی مەترسیان دەبردە سەر گۆڵی یەكتر بەتایبەتی یانەی هەولێر دەستپێشخەر بوو لەهێرشبردن بەهۆی ئەوەی دوو گۆڵی لێ تۆمار كرابوو ، بەڵام هەردوولا هەموو هێرشەكانیان بێ سوود و بێ ئامانج بوون، بەمشێویە یارییەكە بەبردنەوەی ئارارات بەئەنجامی 2-0 گۆڵ بەسەر یانەی هەولێر بەكۆتای هات و ئارارات لەسەر دەستی یانەی هەولێر 3 خاڵی گرنگی دەستەبەر كرد.
لەیاری دووەمدا كە رۆژی پێنجەشەممە لەشاری كەركوك هاتەئەنجامدان، گازی باكوور پێشوازی لەدهۆك كرد، یانەی گازی باكوور دوای دەستبەكاربوونی ڕاهێنەری عیماد قادر و لەیەكەمین یاری خۆی دا ئەو ڕاهێنەرە توانی لەیانەی دهۆك بەئەنجامێكی گەورە بباتەوە و یانەی دهۆكی بەشكستێكی گەورەوە ناردەوە شاری دهۆك.
گۆڵەكانی یانەی گازی باكوور هەر یەك لەلایەن یاریزانان پەیوەند مامەند،سالار حوسێن دوو گۆڵ ،ئۆرهان نەجات، تۆمار كران، بەمشێوەیە یانەی گازی باكوور توانی لەنێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا 3 خاڵی گرینگ لەسەر دەستی یانەی دهۆكی خاوەن پلەی دووەمی رێزبەندی خولی كوردستان بەدەست بهێنێت و دوای كۆكردنەوەی 13 خاڵ یانەی گازی باكوور هاتە پلەی دەیەمی رێزبەندەكە.
لەیاریی سێیەمدا كەئەم پێنجەشممەیە لەیاریگای هەندرێن بەرێوەچوو، هەردوو یانەی هەندرێن و پێشمەرگەی هەولێر بەیەكگەیشتن، لەگێمی یەكەمدا لەخولەكی 16دا كاتێك ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەندرێن هەژمار كرد، بەڵام یاریزانی هەندرێن رێبین ئیسماعیل لەلێدانی سزاكە سەركەوتوو نەبوو، سەرەرای ئەمەیش یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەم وەرزدا بەهێزترین هێڵی هێرشبردنیان هەیە ، بەڵام لەم یارییەدا نەیانتوانی سەركەوتوو بن و گۆڵ لەتیپی بەرانبەر تۆمار بكەن، بەمشێوەیە تاكۆتایی یارییەكە هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسانبوون و هەر یەكەو بەخاڵێكی یارییەكە رازی بوون، بەم یەكسانبوونە یانەی هەندرێن كۆی خاڵەكانی بوو بە16 خاڵ و لەپلەی هەشتەمدا دەبیندرێت، پێشمەرگەی هەولێریش بەكۆكردنەوەی 23 خاڵ ئەم گەڕەش هەر لەپێشەنگی یانەكان مایەوە.
ئەنجامی یارییەكانی دیكە بەمشێوە بوو.
زاخۆ 1* زێرەڤانی 1
نەورۆز 1* دەربەندیخان 1
ئاكرێ1 * برایەتی 0
پێشمەرگەی سلێمانی 3 * شێروانە 3
ئەم هەفتەیە گەڕی دوازدەهەمینی خولی نایابی كوردستان سەركەوتووانە بەكۆتایی هات و رێزبەندی خولەكەیش لەپلەی یەكەم تاپلەی پێنجەم بەمشێوەیە دەبێت:
1- پێشمەرگەی هەولێر 23 خاڵ
2- دهۆك 21 خاڵ
3- نەورۆز 20 خاڵ
4- ئارارات 20 خاڵ
5- شێروانە 18 خاڵ.









