یانەی فلامینگۆی بەرازیلی لەهەینی رابردوو لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە كە بۆندی یاریزان گابریێل بابۆسا گابیگۆلی لەیانەی ئینتەرمیلان بەخواستن تا كۆتایی وەرز واژۆكرد. گابیگۆل پێشتر دووپاتیكردبۆوە كە لەم هەفتەیە دەچێتە یانەی فلامینگۆ، بەڵام یانەی بەرازیلی لەدوای نیوەڕۆی هەینی رابردوو بەفەرمی واژۆكردنی بۆندەكەی راگەیاند، دوای ئەوەی ناوەڕۆكی رێككەوتنی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان بەكۆتاهێنا. یانەی بەرازیلی دەڵێت: هێرشبەری ئینتەرمیلان تا كۆتایی وەرز لەگەڵ یانەی بەرازیلی دەبێت.كە لەكانوونی یەكەمی داهاتوو كۆتایی دێت. یاریزانی تەمەن 22 ساڵ ئاستی هونەری و جەستەیی تۆماركردنی گۆڵی لەماوەی پیشەگەری لەگەڵ یانەی سانتۆس بەدەستهێنا، كە لەگەڵیان نازناوی گۆڵكاری خولی بەرازیلی و جامی بەرازیلی بەدەستهێنا. لەگەڵ ئەوەی درێسی ژمارە 12 لەگەڵ یانەی فلامینگۆ دەپۆشێت كە بڵاوكرایەوە، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت ژمارەی درێسەكەی بۆی بە 9 بگۆڕنەوە كە لەلایەن پاولی گیرۆرۆ دەپۆشرێت.









