كچە یاریزانی چیكی پیترا كیڤیتۆڤای پۆلینكاری هەشتەمی جیهان توانی لەململانێكانی تاكی ئافرەتان لەخولی سیدنی كراوە بۆ تێنسی سەر زەوی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی، دوای ئەوەی توانی بەسەر كچە ئەڵمانی ئنگلیك كیرپەری پۆلینكاری دووەم سەركەوێت بە ئەنجامی 6-4 و 6-1، لەو قۆناغەشدا كیڤیتۆڤا رووبەڕووی كچە بیلارووسی ئالیكساندەر ساسنۆڤیچ دەبێتەوە، كە ئەویش لەلایەن خۆیەوە لە كچە سویسری تیمیا باشینسكی بردەوە بە 6-3 و 6-3.









