له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌، هیچ به‌ربژێرێكی بۆ پۆسته‌ وزارییه‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق دیاری كردبێت و، ڕایده‌گه‌یێنێت، كه‌ی به‌ربژێری دیاری كرد، به‌ فه‌رمی بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.


ڕوونكردنەوەیەك لە مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

ماوەی دوو ڕۆژە تۆڕی میدیایی ڕووداو لەسەر ناوی بەربژێرەكان و هەروەها پشكی پارتی لە پۆستە وەزارییەكانی حكوومەتی تازەی عێراق و پشكی لایەنە كوردییەكان هەندێ هەواڵ و زانیاری بڵاو دەكاتەوە.

لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە ئەو هەواڵ و زانیاریانە ڕاست نین. هەتا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەسەر دیاریكردنی ناوی هیچ بەربژێرێك بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا نەداوە و دوای یەكلاییكردنەوەی ناوەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی ناوی بەربژێرەكانی بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا ڕادەگەیێنێت.

مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

23-10-2018