خهبات: توانا زرار
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ، كیژان ئیبراهیم خەیات، بەبۆنەی ساڵی نوێووە تازەترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە. ئەم گۆرانییەی كیژان ئیبراهیم خەیات بڵاوی كردۆتەوە، تازەترین بەرهەمی هونەرییەتی و لەلایەن هەریەك حەمەسەعید حەسەن و ماهیر ئەمین و ڕوزبی موسڵیح كاری بۆ كراوە. هونەرمەند ماهیر ئەمین سەبارەت بەم بەرهەمە تازەیەی كیژان ئیبراهیم خەیات گوتی: ئەو گۆرانییەی كیژان لەلایەن منەوە ئاوازی بۆ دانراوە و ئاوازێكی نوێیە.سەبارەت بەتێكستی گۆرانیەكەش هێمای بۆ ئەوەكرد ،تێكستی گۆرانیەكە لەلایەن حەمەسەعید حەسەنەوە نوسراوە، دەشڵێت سوپاسی مامۆستای گەورە حەمەسەعید حەسەن دەكەم كە لوتفی نواند و ڕازی بوو ڕیزبەندیی كۆپلەكان دەستكاریبكرێت.سەبارەت بەكاری میوزیكیش بۆ گۆرانیە تازەكەی كیژان خەیات ئاماژەی بەوەدا كەلەلایەن ڕوزبی موسڵیح كاری میوزیكی بۆ كراوە.









