خەبات: ئالان شەهاب
یونس رەشید ناسراوە بە ئەبو وەزیر هاووڵاتییەكی بە تەمەنی شێخانە و ماوەی زیاتر لە 42 ساڵە لە ماڵەكەی خۆی كەل و پەلی فۆلكڵۆری كوردەواری دەپارێزێت ، ئەو دەڵێت هەموو ئەو كەل و پەلانە فۆلكڵۆری كوردین و دەیانپارێزم تا هەتایە دەبێت بمێنێتەوە ، لەم خانووە بە سەدان كەل و پەلی فۆلكڵۆری كوردی هەیە ، هەروەها لە نێو ئەو كەل و پەلانە چەندین ئامێری موزیكی ئەو سەردەمەی هەڵگرتووە و لەگەڵ چەندین گۆرانی و بەرهەمی جۆراو جۆری هونەرمەندانی كۆنی كوردەواری پاراستووە ، ئەبو وەزیر داوا دەكات بۆ ئەوەی ئەو كەل و پەلە كوردەواریانە پارێزراو بێت و هەمیشە كلتور و فۆلكڵۆری كوردی و ژیان و گوزەرانی كۆنی كوردەواری بۆ نەوەكانی داهاتوو روون دیار بێت.
سهرهتا ههمهڕهنگ شێخان.. هاوڵاتییەك ماوەی 42 ساڵە كەلوپەلی فۆلكلۆری لهماڵهكهی كۆدهكاتهوه









