خهبات: وریشە عومەر
خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژ كریستاڵ لە نوێترین دەركەوتنیدا، لەكاتی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان لێیان پرسی بۆ دیارنیت؟ گوتی: واباشترە بۆی خۆشەویست بیت، كاتێك لێیان پرسیی خۆشەویست بوویت؟ بەپێكەنینەوە گوتی: تەقریبەن، دەربارەی هۆكارچییە كەماوەیەكی زۆرە لەبواری نواندن و گۆرانی گوتندا بەرهەمی نوێی نییەودیارنییە گوتی: بێ گومان هەركەس بارو دۆخی ژیانی تایبەتی خۆی هەیە، ناتوانم بڵێم وازم لەهونەر هێناوە چوونكە هونەر لەخوێنم دایە، بەڵام نەبوونی سپۆنسەر هۆكاری سەرەكی بووە، دەشبێیت تەوازنێك ڕابگریت لەو نێوەندەدا، زیاترگوتی: بەرنامەم هەیە بۆكاركردنەوە لەبواری هونەر، لەدوای سەری ساڵ دەست بكەمەوە بەكاری هونەری بەشێواز و ستایلی نوێ و زۆر باشتر لەجاران. دەربارەی كاری ڕابردووی گۆرانی وەیش، كریستاڵ گوتی: لێی پەشیمان نیم چونكە ئەوكات منداڵ تر بووم لەئێستا ئەوكارەشم بۆمنداڵ كردوە، دەربارەی ڕەخنەش كریستاڵ دەڵێیت: هەرئافرەتێك كاری هونەری بكات بیگومان ڕەخنەی لێ دەگیرێیت،گرنگە ڕەخنەكان دروست كەربن نەك ڕووخێنەر، من هەردووجۆر ڕەخنەم لێ گیراوە، بەڵام من ڕەخنە دروست كەرەكانم لای خۆم هەڵگرتوە و كارم لەسەركردوون.
دوور لەهونەر لێیان پرسی چیە دەڵیت كێیشت زیادی كردووە؟ كریستاڵ بەپێكەنینێكی پێ ناخۆش بوونەوە گوتی: ناكوا كێشم زیادی كردوە هەروەكو خۆمم 66-67 كیلۆم،هیچ زیادم نەكردوە، بەڵام ئەوكێشەیەم هەیە كەلەبەردەمی كامێرا وەكو خۆم دەرناكەوم. دەربارەی ئایە جوان كاریت ئەنجام داوە بەپێكەنینەوە گوتی: ئەوە كەی پرسیارە من بۆخۆم هەرجوانم.
لەدووماهیدا كریستاڵ گوتی: پێویستەپشتگیریی باشمان بكرێت بۆ ئەوەی كار و بەرهەمی باشتر و جوانتر پێشكەش بكەین، وەك هەر هونەرمەندێكی دیكە پێوسیتم بەپشتگیریی بەهێزە بۆ ئەوەی بتوانم كاری جوانتر پێشكەش بكەم، چ لە ڕووی نواندنەوە چ لەڕووی گۆرانی گوتنەوە. كریستاڵ پێیوایە پێویستە هونەرمەند كارێك بكات كە لەگەڵ ئاست و توانا و ستایلی خۆیدا بگونجێت بۆیە دەڵێت: حەزم كردووە كاری زۆرو بۆر نەكەم، حەزم كردووە بەستایلێكی نوێوە دەربكەومەوە، كە سەد لەسەد لەگەڵ توانا و كەسایەتی و دەنگ و ڕەنگی مندا بگونجێت و یەك بگرێتەوە، كریستاڵ سەرەتا بەكاركردن لە دراماو نواندن هاتە ناوبواری هونەرییەوە، دواتر دەستی بەگۆرانی گوتن كردووە و ئەلبومێكی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ كلیپێكی تۆماركراوی هەیە.









