خهبات: توانا زرار
شاعیری لاو هێمن هەینی ، دووەمین ئەلبوومی شیعری خۆی بڵاوكردەوە.كە بەنیاز بوو ئەم ئەلبوومە لەساڵی 4102 بڵاوبكاتەوە بەڵام بەهۆی هەندێ گیر و گرفتەوە لەوكاتدا بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكەی دواكەوت بۆ ئێست.ئەم ئەلبوومە شیعرییەی هێمن هەینی شاعیر ناوی چیرۆكی خۆشەویستییە و دوای چوار ساڵ بێدەنگی بڵاوی دەكاتەوە و بە كۆمەڵێك شیعری ناسك و جوانەوە هەست و سۆزی هەوادارانی تەڕ دەكاتەوە.چیرۆكی خۆشەویستی هێمن هەینی ، پانزە تراك لەخۆ دەگرێ بەشێوەی دەنگ بڵاوی كردۆتەوە.
هێمن هەینی هۆكاری داكەوتنی بڵاوكردنەوەی ئەلبوومە شیعرییەكەی بۆ ئەو دۆخە ئابووری و نەخوازراوەی كوردستان و دروستبوونی شەڕی داعش گێرایەوە لە چەند ساڵی رابردوو بەڕۆكی كوردستانی گرتەوە، كەبووە هۆی دواخستن لەبڵاوبوونەوەی چیرۆكی خۆشەویستیەكەی.ئاماژەی بەوەشدا شیعرەكانی ئەم ئەلبوومە شێوازێكی نوێیە و بەشێوەیەكی مۆدێرن و سەردەمیانە كاری میوزیك و تۆماركردنی بۆ كراوە لەوڵاتی توركیاش ئەلبوومەكە چاپكراوە.ئەم ئەلبوومە دەبێتە دووەم ئەلبوومی شیعری ئەم شاعیرە.









