یانەی بەرشلۆنە لەگەڕی 18ی خولی ئیسپانیادا زۆر بەزەحمەت لەیانەی خیتافی بردەوە بە ئەنجامی 2-1گۆڵ، كە یەكەمین یاری یانەی كاتەلۆنی بوو لەساڵی 2019دا. لەو یارییەدا ئەفسانەو گۆڵكاری مێژوویی خولی ئیسپانیا لیۆنێل توانی هەروەكو پیشەی ئاسایی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەئاستێكی بەرز دەربكەوێت. مێسی گۆڵی یەكەمی یانەی كاتەلۆنی لەو یارییەدا تۆماركرد و بەمەش گەیشتە گۆڵی ژمارە 16ی ئەم وەرزەی لەخولی لالیگا، بەم گۆڵەش مێسی لەم وەرزەدا بەشداری 26گۆڵی كردووە، بە تۆماركردنی 16 گۆڵ و دروستكردنی 10گۆڵ. ئەم رێژەیەی تۆماركردن و دروستكردنی گۆڵی لیۆنێلأ مێسی ژمارەی ئەو گۆڵانەیە كە ریال مەدرید لەم وەرزەدا تۆماریكردوون.









