خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
من ناوم تاریق تۆفیق قادرە، ناسراوم بەحەمە تاریق، لە دایكبووی ساڵی 1981م لە شاری سلێمانی، لەساڵی 2010 یەكەم كاری هونەریم دەستپێكردووە لە درامای گە رمیان و كوێستان، دواتر سالار سوڵتان بوو، پاشان درامای ئاكامی نهێنیەكان و درامای خانەكەی حاجی ئاغا و درامای غوربەت بوو. یەكەمجار وەك دەرهێنەرلە ساڵی 2013 كاری دەرهێنەرم بۆ فیلمی كێ دایكمە، ساڵی 2017 كردودووەم كاری تریشم وە ك دەرهێنەر ئەنجام دا،كە فیلمی هەنگاوە نادیارە كان بوو، ئەم فیلمە سنوورەكانی تێپەڕاندوگەیشتە فیستیڤاڵەكانی ئەوروپاو وڵاتانی عەرە بی و بەشداری لەفستیڤاڵی سلێمانی نێودەوڵەتی كردووە، پاشان چۆتە فستیڤاڵی بەلجیكا ویەكێك بووەلەكاندیدەكان بۆ وەرگرتنی خەڵات،پاشان چۆتەوڵاتی سویدو لە فستیڤاڵی هۆگەكۆستین وخەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی بەدەستهێناوە، ئێستا لەوڵاتی لیبیا لەفستیڤاڵی مزدەیە وەك نوێنەری كوردستان، بۆمانگی 10 و مانگەكانی دیكەلەفیستیڤاڵەكانی دیكەدابەشدارە. نوێترین كاریشم فیلمیگوڵانە كەلە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی بەشدارە و یەكێكە لەكاندیدەكان بۆ وەرگرتنی خەڵات.
❊ تا ئێستا خاوەنی چەند بەرهەمی هونەریت؟
ـ تا ئێستا سێ كاری دەرهێنەریم بۆ سێ فیلمی دیكۆمێنتاری كردووە.
❊ ئاستی دەرهێنەرانی كورد بە بەراوورد لەگەڵ دەرهێنەرانی بیانی چۆن دەبینی؟
ـ ئاستی دەرهێنەرانی كورد لەئێستادالەئاستێكی زۆر باشدایە.گەربتوانرێ سپۆنسەر بكرێیت ، دڵنیام كاری زۆر باش دەكەن ولەئاستی كاری دەرهێنەرانی جیهاندا دەبێیت، بەتایبەتی لەئێستادا كەكۆمەڵێك خوێندكاری باش لەهەردووكۆلێژی هونەر بەشی فیلمسازی لە سلێمانی و هەولێر دەخوێنن.
❊ دەرهێنەرانی كورد تاچەند سوودیان لە تەكنەلۆژیا وەرگرتووە بۆ ئەوەی شانبەشانی هونەری وڵاتانی دی كاری جوان وپوخت پێشكەش بكەن؟
ـ بەڵێ تا ڕادەیەكی زۆر باش، توانیویانەسوودوەربگرن لەتەكنەلۆجیا ئێستا زۆرجاران باس لەلاوازی كارەخۆماڵییەكان دەكرێت ، هۆكاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دەقی باش،یان ئەكتەری
بەتوانا یان ئامێروتەكنەلۆژیای پێویست.
❊ دەرهێنەری زۆر باشمان هەیە، ئەكتەری زۆر باشمان هەیە ، لەهەمووبوارە كاندا كادری هونەری زۆر پێیشكەوتومان هەیە، بەس بە داخەوە تا ئێستا لە هیچ لایەكەوە سپۆنسەرناكرێیت.هۆكاری پێشنەكەوتنی بۆ نەبوونی سپۆنسەر دەگەڕێتەوە.
❊ دەرهێنەرانی كورد تا چ ئاستێ توانیوویانە بە بەرهەمەكانیان چاوی بینەری كورد تێر بكەن و بەلای بەرهەمی خۆماڵییان ڕابكێشنەوە؟
ـ بینەری كورد تامەزرۆی كاری كوردیە، بەڵام بەداخەوە وەك پێشتر گوتم كار ناكرێت، بەهۆی نەبونی سپۆنسەرەوە.
❊ هۆكارچییە كە بینەرلەدرامای كوردی تۆراوە؟
ـ بینەری كورد نەتۆراوە لەسەیركردنی درامای كوردی، بەس نەبوونی درامای كوردی وایكردوە كەبینەرسەیری درامای بیانی بكات ، هەندێكجار ڕاگەیاندنەكانمان هۆكارن بۆ دووركەوتنە وەی بینەری كورد، بۆئەوەی بینەردرامای كوردی نەبینن.
❊ تاچەند درامای تیجاری یان باشتر بڵێین ئەوفیلمانەی كە لەهەندێك كەناڵ یان لەسینەماكان دەكرێت خزمەتی هونەری كوردی دەكەن؟
ـ بەهیج جۆرێك درامای تیجاری خزمەتی بەبینەروهونەری كوردی نە كردووە.
❊ وەكو ئەكتەرێك چی دەربارەی فیلمی دۆبلاژكراو دەڵێی كە لەكەناڵەكاندا پیشان دەدرێت؟
ـ باشتر وایەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن هەموو دراما بیانیەكان بە تایبەتی درامای توركی ڕابگرن چونكە بەڕاستی خەریكە شیرازەی كۆمەڵگای كوردی تێكدەدەن.
❊ دەبێت چی بكرێت بەبۆچوونی تۆ هەتا بینەر و درامای كوردی ئاشت بكرێنەوە؟
ـ دەبێت وە زارەتی ڕۆشنبیری پاشان حكومەتی هەرێم و سەرمایەدارە كانمان، بە جدی ئاوڕ لە دەرهێنەرانی كوردبدە نەوە وهانیان بدەن بۆ ئەوەی درامای كوردی پێشكەش بكەن.









