یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دووشەممەی رابردوو بەفەرمی یاریزانی تازەی یانەكەی ئیبراهیم دەیازی بەمیدیاكانی جیهانی و ناوخۆیی ناساند، دوای ئەوەی بۆ یاریكردن روویكردە یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ، یانەی شاهانە لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا رایگەیاند كە لەگەڵ یانەی مان سیتی گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزان لاوی ئیسپانی ئیبراهیم دەیاز بۆ ریزی یانەی شاهانە، ئەوەبوو یانەی سیتی بەبۆندەكەی رازی بوو و ناوبراویش توانی بەسەركەوتوویی پشكنینی پزیشكی تێپەڕێنێت. یاریزانی لاوی ئیسپانی دەیاز درێسی ژمارە 21ی لەیانەی مێرینگێ پێدەدرێت، ناوبراویش خۆشحاڵی خۆی بەیانەی مەدریدی دەربڕی و گوتی: گەیشتمەوە وڵاتەكەم، پەیوەندیم بەیانەیەك كرد كە بەردەوام خەونم پێوە دەبینی یاری لەریزەكانی بكەم، سێ شت لەژیانم دا هەبووە، هەر هەمووشیان ریال مەدرید بووە.









