خهبات: هاوار مورتكەیی
پینۆلۆپی گۆنزالیس دیاز Penelope Gonzalez Diaz پێی وایە شەترەنج فێری ئەوەی كردووە ژیان بە جۆرێكی تر و بە جوانتر ببینێت، هەروەها تیگەیشتن لەوەی كات لە ژیاندا چەندە گرنگە، ئەمە تێڕوانینی ئەو كچە شەترەنجزانە كوبیەیە بەرامبەر شەترەنج هەیەتی، لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات دیمانەیەكی لەگەڵ ئەو كچە پاڵەوانەی فیستیڤاڵەكانی پەنەما و فەنزویلایە ئەنجامداوە، خاتوو دیازی تەمەن 15 ساڵ هەڵگری نازناوی WFM، بەڵام خەونی گەورەی ئەو بەدەستهینانی نازناوی WIM لە تەمەنی 18 ساڵیدا.
پینۆلۆپی گۆنزالیس دیاز باس لە سەرەتاكانی چوونە نیو جیهانی شەترەنجەوە گوتی: لە كۆتا رۆژەكانی ساڵی 2003 لە هاڤانا لە كوبا لەدایك بووم، و ئێستاش لە پۆلی دەیەم كە پێش زانكۆیە دەخوێنم، لەتەمەنی 4 ساڵیدا منیان خستە سەر ستێجی شانۆ و لەوێ كاری نمایشی منالانم دەكرد، بەڵام زۆر حەزم بە وەرزش دەكرد و دواجار شەترەنجیشم كرد و لە تەمەنی 7 ساڵیدا فێری شەترەنج بووم، زۆر بەزوویی فیری شەترەنج بووم و تەنها لەماوەی سێ مانگدا دوای فێربوون، بەشداریم لە خولێكدا كرد توانیم بەئاستیكی باش دەربكەوم، دوای ئەمە هەستم كرد كە دەتوانم لە وەرزشی شەترەنجدا خۆم پیبگەیەنم و بۆ ئەمەش ماڵەوەم هاندەرم بوون و پاڵپشتییان كردم.
دواتر ئەو كچە شەترەنجزانە لاوەی كوبا گوتی: لەزۆربەی بۆنەكاندا بەشداری پاڵەوانێتییەكانم كردووە، لەسەر ئاستی كوبا سێ جار پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمم بەدەستهێناوە، بەڵام ئەوەی زۆر بەلامەوە گرنگ بوو بەدەستهێنانی نازناوی WFM بوو كاتێك توانیم پلەی یەكەم لە فیستیڤاڵی سینترۆنێریكان بۆ لاوان لە پەنەما لە ساڵی 2017 بەدەست بهێنم،هەروەها پلەی یەكەمی دووبارە لە پاڵەوانێتی ئەمریكای ناوەڕاست كە لە 2018 لە فەنزویلا بەڕێوەچوو بۆ خوار 18 ساڵ، ئێستاش بۆ ئەوە هەوڵ دەدەم كە كە بڕوانامەی WIM لەتەمەنی 18 ساڵیدا بەدەست بهێنم بۆ ئەمەش دەبێ بە جدی هەوڵی بۆ بدەم چونكە ئێستا لە كوبا ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانانی هاوشیوەی تەمەنی من لەوپەری بەهێزیدانە، بەڵام ئەمەش مەحال نییە، و
لە كرتاییدا پینیلۆپ گۆنزالیزی پاڵەوانی ئەمریكای ناوەراست لەبارەی شەترەنجەوە گوتی: سەترەنج بەلای منەوە زۆر مانا هەڵدەگرێت، شەترەنج بەجۆرێكی تر ژیانم پی نیشان دەدات، لەمانای كات ئاگادارت دەكاتەوە، بەهۆی شەترەنجەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ زۆرێك لەبرادەران دروست كردووە، ئاشنای كلتوری گەلان بوویمە، دەزانم میللەتانی تر چۆن دەژین، ئەمانە هەمووی لەشەترەنجەوە فێربوویمە، كەواتە شەترەنج بۆ من هەموو شتیك بووە، من زۆر بەختەوەرم بەو وەرزشەی دەستم پیكردووە، چونكە هەمیشە ئاستی خۆم بەبەرزی دەبینم.









