وەرزشكردن پێویستە زانیاری لەگەڵ بێت ئەگینا رەنگە لە بڕی قازانج زیان بگەیەنێت بە تایبەت ئافرەتان كە جەستەیەكی ناسكتریان هەیە و پێویستە بە خوێندنەوە و رۆشنبیرییەوە روو لە وەرزش بكەن. سوارچاكی بۆ تەندروستی ئەو ئافرەتانەی نەخۆشی و كێشەیەكی تایبەتیان نییە، هیچ مەترسیەكی نییە و زۆر دوورە كە یەك دوو كاژێر سوارچاكی لە هەفتەدا كێشەیان بۆ دروست بكات.
ئەو ئافرەتە دوو گیانانەی كە دكتۆر رایسپاردوون ئیستڕاحەت بكەن و مەترسی لەبارچوونی كۆرپەیان هەیە، واباشترە تا ماوەیەك لە مەلەكردن دوور كەونەوە.
ئەو ئافرەتانەی كە جمك دووگیانن نابێت زۆر بە رێگەدا بڕۆن.
ئەگەر ماسولكەی لەشتان لاوازە واباشترە لەبڕی وەرزشی قورس یوگا بكەن. ئەو وەرزشانەی شێوازی ریلەكس و خۆكێشانیان هەیە باشترین بژاردەن. ئەو جوڵانەی جمناستیكار لەسەر دۆشەگ ئەنجامی دەدات، پێویستی بە ئێسكی زۆر بەهێز هەیە، بۆیە ئەنجامی ئەو وەرزشە وەك پێشەگەری بۆ مێرمنداڵان نەگونجاوە. لە كاتی سووڕی مانگانە، هیچ رێگرییەك بۆ وەرزش تەنانەت وەرزشی لەشجوانیش نییە، تەنیا كەسانێك كە لەو كارە قەدەغە كراون بەساڵاچوانن.
ئەگەر مێزەڵدان خزابێت تا چارەسەری تەواو وەرنەگرن تەنافێن مەكەن. بە پێچەوانەوە یاری بە تەناف وەرزشێكی بەسوودە بۆ خانمان و دەتوانێت پێش لە ژانی ئەژنۆ بگرێت.
جوڵەكانی وەرزشی وەك تایكواندۆ و كاراتی و.. ئەگەر بە راوێژی كارناسان ئەنجام بدرێت، بەگشتی هیچ كێشەیەكی تەندروستی بۆ ئافرەتان نابێت.









