شیلان سەعدی وەك یەكێك لە دەسنیشانكراوانی كەمپی بەهرەدرانی بەرلینالەی 2019ناسێنرا. كەمپی بەهرەدارانی بەرلینالە Berlinale Talentsیەكێك لە بەشەكانی فێستیڤاڵی بەرلینە و یەكێك لە گرنگترین رووداوەكانی سینەمایی جیهانە و ساڵانە بانگهێشتی 250كەسی دەكات بۆ بەشداری لە كارگەكانی راهێنان و خولە جیاوازەكان. ئەمساڵ ئەو ژمارەیە لە نێوان 3400 داواكراو لە 130وڵات هەڵبژێردراوە.
لە بەرلینالەی 2019شیلان سەعدی بە پرۆژەی I promise بەڵێنی من لە كەمپی دێكۆمێنت ئامادە دەبێت كە لەو بەشە تەنیا 10پرۆژە هەڵبژێردراوە. لەو فیلمە دیكۆمێنتارییە چوار ساڵ ژیانی پڕ هەوراز و نشیوی 7 كچی ئێزدی كە پاش هێرشی داعش لە كەمپی پەنابەرانی دیاربەكری توركیا نیشتەجێ بوون و ئێستا لە وڵاتی جیاواز ژیان دەگوزەرێنن، خراوەتەڕوو. ئەو فیلمە نزیكەی چوارساڵ لە وڵاتی جیاوازی وەك توركیا، ئەڵمانیا و هۆڵندا وێنەگیراوە. كەمپی بەهرەدارانی بەرلین Berlinale Talents لە 9 تا 14ی شوبات بە دروشمی “هەڵەكان چۆن دەبنە هۆكاری سەركەوتن؟” هاوكات لەگەڵ فەستیڤاڵی فیلمی بەرلین بەڕێوەدەچێت.
فیلمی دیكۆمێنتاری “بەڵێنی من” چیرۆكی هەڵاتن، هاوڕێیەتی، ژیان و كۆچی هەفت كچی ئێزدی پاش هێرشی داعش بۆ سەر شەنگالە. و شیلان سەعدی هەوڵی داوە گۆشەیەك لە دڕندەیی و بێ بەزەیی داعش كە بەرامبەر كچانی ئێزدی كراوە بخاتەڕوو، شیلان خەڵكی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستانە و پێشتر فیلمێكی بە ناوی “كۆڵانەكانی پشت ماڵی ئێمە” هەبووە.
فستیڤاڵی بەرلین بۆ یەكەمین جار، ساڵی 1952ی زایینی، بە پیشاندانی فیلمی “رێبێكا” دروستكراوی “ئالفرێد هیچكاك”، دەستی بە كارەكانی كرد.
خەڵاتی ورچی زێڕین بە باشترین فیلمی ئەو فستیڤاڵە دەدرێت.









