خه‌بات: ‬كەنعان بەهادین‮ ‬
لەو كاتەوەی‮ ‬كە مرۆڤ هیچ دەرگایەكی‮ ‬تری‮ ‬نابێت تەنها پابەندبوون نەبێت بەو تەقالیدانە‮ ‬،‮ ‬تووشی‮ ‬مەسروف و ئەركی‮ ‬زۆر دەبێت‮ ‬،‮ ‬كە دەكرێ لەلایەن وەزارەتی‮ ‬ئەوقافەوە دیراسەی‮ ‬دیكەی‮ ‬وورد بكرێت بۆ ئەوەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬ئێمە بازێكی‮ ‬گەورەتر بهاوێت و لە هەندێ شت رزگاری‮ ‬بێت‮ ‬،‮ ‬مردوو كە دەمرێ خاوەنەكەی‮ ‬روو لەكێ دەكات‮ ‬،‮ ‬لە كێ دەنێژرێت‮ ‬،‮ ‬ئەو كولفەو تێچووە لە كوێ بێنێ تا وەكو كۆمەڵگە پابەند بێت‮ ‬،‮ ‬ئەگەر نەیبێت روو لە كێ بكات‮ ‬،‮ !! ‬لێرە كۆمەڵێك باس و خواسی‮ ‬تایبەت بەم پرسە باس دەكەم‮ ..‬
لەنێو كۆمەڵگەی‮ ‬كوردەواری‮ ‬كاتێك مرۆڤێك ماڵئاوایی‮ ‬لە ژیان دەكات‮ ‬،‮ ‬كۆمەڵێك تەقلید و پابەندی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬جێ بە جێ دەكات كە هەر كەسێك بەپێی‮ ‬رێچكەو ئاینی‮ ‬خۆی‮ ‬مردووی‮ ‬خۆی‮ ‬دەنێژێت‮.

گۆڕ‮ ‬هەڵكەنێك بەنێوی‮ ‬رەشید حەیدەر بۆمی‮ ‬باسكردوو گوتی‮: ‬ئێمە بەردەوام لە نێو لاكۆڵان و ژێر دیواری‮ ‬گۆڕستانەكان چاوەڕێین تەلەفۆنێكمان بۆ بێت تا دەست بكەین بە هەڵكەندنی‮ ‬گۆڕێكی‮ ‬تازە‮ ‬،‮ ‬ناپرسین كە پیاوە‮ ‬یان ئافرەت‮ ‬،‮ ‬گەورەیە‮ ‬یان بچووك‮ ‬،‮ ‬تەنها ئەوە دەزانین كە دەبێت چاڵێكی‮ ‬وەها هەڵبكەنین مرۆڤ لەنێویدا وون ببێت‮ ‬،‮ ‬لەنێو ئەو چاڵەشدا چاڵێكی‮ ‬تری‮ ‬سندووقی‮ ‬بەقەد لاشەی‮ ‬مرۆڤێك هەڵدەكۆڵین‮ ‬،‮ ‬ئەوێ دەبێتە مەنزڵی‮ ‬كۆتایی‮ ‬ئەو ئینسانە‮، رەشید حەیدەر زیاتر گوتی‮ : ‬لەگەڵ بەرز بوونەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬مۆبایلەكەم‮ ‬،‮ ‬ناپرسین لەوەی‮ ‬كات درەنگە‮ ‬یان زوو‮ ‬،‮ ‬تاریكە‮ ‬یان روون‮ ‬،‮ ‬تەنها دەبێت بە حەفارەیەك و كۆمەڵێك بلاجكتۆری‮ ‬رووناكەرەوە و خاكەناس و پێمەڕەو قازمە بگەینە گۆڕستان تا چیرۆكی‮ ‬ونبوونی‮ ‬ئینسانێكی‮ ‬تر بنووسینەوە‮.

رەشید دەڵێت‮: ‬ئێمە راهاتووین كە چاڵ بۆ مرۆڤەكان هەڵبكەنین‮ ‬،‮ ‬بە شێوەیەك و بەدەم قسە و هەڵس و كەوتی‮ ‬ئاسایی‮ ‬چاڵ هەڵدەكەنین‮ ‬،‮ ‬لەپڕ‮ ‬كەژاوەی‮ ‬ماڵباتێكی‮ ‬كۆست كەوتوو دەگەنە گۆڕستان و تەرمێك دەیان و سەدان ماشێن و مرۆڤ‮ ‬بە دواوەیە و بەرەو پیری‮ ‬ئێمەوە دێن‮، رەشید دەڵێت‮ : ‬ئیدی‮ ‬ناوی‮ ‬ئەو مرۆڤە دەبێتە مردوو‮ ‬،‮ ‬یاخود جەنازە‮ ‬،‮ ‬ئەو ناوەی‮ ‬بەسەرەوە نامێنێ كە كاتی‮ ‬لە ژیاندا‮ ‬پێوەی‮ ‬بانگ دەكرا‮ ‬،‮ ‬ئێمەش بەپێی‮ ‬شەرع و هەموو رێساكان‮ ‬،‮ ‬ئەو مرۆڤە ئەسپاردەی‮ ‬زەوی‮ ‬و خۆڵ دەكەین و ئیدی‮ ‬چواردەوری‮ ‬ئەو ئینسانە چۆڵ دەبێت و خەڵك پەرتە دەكات و گۆڕستان دووبارە چۆڵ دەبێت.

مام رەمەزان كە خاوەنی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كێل و تاخمی‮ ‬قەبرە و نوسینگەكەی‮ ‬لەنێو گۆڕستانی‮ ‬شێخ ئەحمەدە و بۆ من گێڕایەوە گوتی‮: ‬مرۆڤ عەزیزانێكی‮ ‬زۆر لە دەست دەدات‮ ‬،‮ ‬ئیدی‮ ‬لەو كاتەوە دەشێوێت‮ ‬،‮ ‬دەیەوێت هەموو شت بۆ رازی‮ ‬كردنی‮ ‬دڵی‮ ‬ئەو مردووەی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات بەڵام ئۆقرەی‮ ‬نابێت و لە ئاست مردن زۆر سیست و لاواز و بێ دەسەڵاتە،‮ ‬دەپرسێ كە گرانبەهاترین تاخمی‮ ‬گۆڕ‮ ‬كامانەن‮ ‬،‮ ‬بە هەموو شێوەیەك مەزاری‮ ‬ئەو مردووە رازاوە دەكات،‮ ‬تا نزیكەی‮ ‬شەش حەوت مانگ بەدەوری‮ ‬گۆڕی‮ ‬مردووەكەی‮ ‬گوزەر دەكا و جوانكاری‮ ‬بۆ دەكات‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئیدی‮ ‬بێ ئومێد دەبێت‮ ‬،‮ ‬دەزانێ تازە ناگەڕێتەوە‮.
‬
مام رەمەزان چیرۆكی‮ ‬گۆڕستانی‮ ‬زیاتر بۆمن گێرایەوەو گوتی‮: ‬گۆڕستان خۆ هەر شوێنی‮ ‬ئەو شتانە نیە كە باسم كرد‮ ‬،‮ ‬گۆڕستان پڕە لەو عاشقە زیندووانە كە هیچ شوێنێك پەی‮ ‬نابەن بۆ ماچ و مووچ‮ ‬،‮ ‬دێن بەدیار مردووەكان هەموو شتێك دەكەن‮ ‬،‮ ‬چونكە دەزانن مردوو بێ دەنگن و لێیان ناكەن بە هەڵا‮. گوتیشی‮: ‬ئەم گۆڕستانە شتی‮ ‬زۆر سەیری‮ ‬لێ ئەنجام دەدرێت‮ ‬،‮ ‬لەوانە زۆربەی‮ ‬ئەو فاڵچی‮ ‬و سیحربازو نووشتە چیانە‮ ‬،‮ ‬گۆڕستان بۆ مەرامەكانیان بەكار دێنن و زۆربەی‮ ‬كات ئافرەتان لە گۆڕستان بەتەنیا دەبینرێن كە هاتوون نووشتەو سیحرەكانیان لێ دەشارنەوە‮ ‬،‮ ‬تەنها نووشتە بازەكان لە نهێنی‮ ‬ئەوە تێ دەگەن‮.

مام رەمەزان گوتی‮ : ‬كۆمەڵگەی‮ ‬ئێمە كۆمەڵگەیەكی‮ ‬خۆشباوەڕو بەدبەختە‮ ‬،‮ ‬چونكە دەیان هەزار دۆلار بۆ پارچە كاغەزێك سەرف دەكەن بەنێوی‮ ‬نووشتە‮ ‬،‮ ‬ئێمە زۆرجاران لێرە تووشیان دەبین‮ ‬،‮ ‬بەداخەوە دەگوترێ ئەمە‮ ‬دەبێتە هۆكاری‮ ‬لێكترازانی‮ ‬كۆمەڵگە‮، ڕەشید حەیدەر كە گۆڕهەڵكەنە بۆ خەبات گوتی‮ : ‬دەكرێ پۆلیس و ئاسایش زیاتر ئەمنیەتی‮ ‬گۆڕستان بپارێزن لە و دیاردانەی‮ ‬كە شیاو نیە،‮ ‬دەكرێ خەمێكی‮ ‬جدی‮ ‬لەم بارەوە بخورێت‮‬،‮ ‬چونكە گۆڕستان بۆ ئارامی‮ ‬و شوێنێكی‮ ‬تایبەتە بۆ مرۆڤی‮ ‬مردوو‮ ‬،‮ ‬كاتێك دەبێت لە دوای‮ ‬مردنیش مرۆڤ‮ ‬ڕێز لێگیراو بێت‮.

لە رووی‮ ‬ئاینییەوە مامۆستا مەلا مازن مامۆستای‮ ‬ئاینی‮ ‬و قورئانخوێن بۆ خەبات گوتی‮ : ‬لە راستیدا ئەركی‮ ‬خاوەن مردوو لەكاتی‮ ‬لەدەستدانی‮ ‬ئازیزانیان قورس بووە‮ ‬،‮ ‬بۆ نموونە بنەماڵەیەك‮ ‬60 ‮ ‬مەتر زەویان بە نزیكەی‮ ‬هەشت ملیۆن دیناری‮ ‬عێراقی‮ ‬كڕیووە،‮ ‬ئەم بابەتە رۆژ بە رۆژ تەشەنە دەكات و نرخی‮ ‬زەوی‮ ‬گۆڕستان‮ ‬لە بەرزبوونەوەدایە،‮ ‬بۆ نموونە پێشتر‮ ‬حكومەت گۆڕستانی‮ ‬كەسنەزانی‮ ‬بۆ هاوڵاتیان بێ بەرامبەر دابین كردبوو‮،‮ ‬وا دیارە لەوێش شوێن‮ ‬نەماوە‮ ‬،‮ ‬بۆیە داواكارین لە شارەوانی‮ ‬جێگای‮ ‬شیاو و فراوان دابین بكات بۆ خەڵكی‮.

لەبارەی‮ ‬ساتی‮ ‬مردنی‮ ‬مرۆڤێك و بەهاناوە چوونی‮ ‬چەند ستافێكی‮ ‬خۆبەخشان‮ ‬،‮ ‬مامۆستا مەلا مازن گوتی‮: ‬بە خۆشحاڵییەوە چەندین ستافی‮ ‬خۆبەخش هەن و دروست بوون بۆ بە هاناوە چوونی‮ ‬خەڵكی‮ ‬لێقەوماو كاتی‮ ‬لە دەستدانی‮ ‬ئازیزانیان ئەركی‮ ‬گۆڕهەڵكەندن دەگرنە ئەستۆ كە بەشێك لە خەمەكانیان سووك دەكەن‮، دەربارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬هەڵگرتن و بیناكردنی‮ ‬گۆڕی‮ ‬مردوو مامۆستا مەلا مازن بۆ خەبات گوتی‮ : ‬دەبینرێت دوای‮ ‬مردن گۆڕ‮ ‬لە شێوەی‮ ‬شووشە و مەڕمەڕ‮ ‬دروست دەكرێت تا ئەو ئاستەی‮ ‬كە گۆڕی‮ ‬وا هەبووە نزیكەی‮ ‬20‮ ‬ملیۆن دیناری‮ ‬عێراقی‮ ‬تێدا سەرف كراوە‮،‮ ‬كە لە رووی‮ ‬شەرع و عورفەوە جائیز نیە و نادروستە‮ ‬،‮ ‬دەكرێ ئەو پارەیە بكرێتە هاوكاری‮ ‬و‮ ‬یارمەتی‮ ‬بۆ كەسانی‮ ‬كەمدەرامەت و ماڵباتی‮ ‬شەهیدان‮ ‬كە بۆ مردووەكە سوودی‮ ‬دەبێت‮.

مامۆستا مازن گوتی‮: ‬لەنێو كۆمەڵگەی‮ ‬ئێمەدا پرسە بۆ‮ ‬كێبڕكێی‮ ‬نێوانی‮ ‬خانەوادەكان بەكار دێت كە چەندە مەسروفی‮ ‬تێدا زیاتر بكرێت كاتێك ئەمە دیاردەیەكی‮ ‬ناشرین و ناشایستەیە‮ ‬،‮ ‬لەنێو ئێمەدا كۆمەڵگەی‮ ‬كوردەواری‮ ‬پرسەیان وەكو پرسێكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬ئەژمار كردووە و گرنگی‮ ‬پێدەدرێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام ناكرێ زیادە ئیسرافی‮ ‬تێدا بكرێ‮ ..‬پرسە بۆ ئەوە دروست كراوە مرۆڤ ناتوانێ لەماڵەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لەم هەموو میوانە بكات‮ ‬،‮ ‬بۆیە پرسە بۆتە بەدیلی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە لە هۆڵێك بە شێوەیە كی‮ ‬شارستانی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لە میوانان بكرێت‮ ‬،‮ ‬ئەگینا هیچ پەیوەندییە بە‮ ‬هیچ ئاینێكەوە نیە.

رۆژنامەنووسێك دەڵێت پرسە كە‮ ‬بەمشێوەیەی‮ ‬كە لە كوردستان گوزەراوە و تا ئێستاش دەگوزەرێت،‮ ‬نەك دڵنەوایی‮ ‬كردنە بەڵكو رێك پێچەوانەیەتی‮، نووری‮ ‬بێخاڵی‮ ‬نووسەرو رۆژنامەنووس بۆ خەبات گوتی‮: ‬باشترین رێگا بۆ دڵنەوایكردن و هاوبەشیكردنی‮ ‬خەمی‮ ‬كۆستی‮ ‬دۆست و ئازیزان‮ ‬،‮ ‬ئەوەیە كە لەكاتی‮ ‬ناشتنی‮ ‬تەرمەكە‮ ‬ئەگەر بۆت رێككەوت‮ ‬بەشدار بیت،‮ ‬دەنا دانیشتنی‮ ‬رۆژەكانی‮ ‬مزگەوت و شەوەكانی‮ ‬ماڵ لە بێمانایی‮ ‬بێماناترە‮. ‬بێخاڵی‮ ‬گوتی‮: ‬ئاخر كابرا كۆستی‮ ‬كەوتووە كەچی‮ ‬دەبێ وەك پاسەوانی‮ ‬بەر دەمی‮ ‬فەرمانگە دوو رۆژ و دوو شەو‮ ‬لەهەندێ شوێن هێشتا سێ رۆژە‮ ‬،‮ ‬ئەمەو چش لەو میوانە ناوەختانەی‮ ‬دوای‮ ‬هەفتەیەك‮ ‬یان زیاتری‮ ‬تەشریفی‮ ‬موبارەكیان دێنن‮ ‬بەپێوە و دەست لە سە سینگ بێت‮ ‬،‮ ‬خەو و خواردنی‮ ‬لێ تاڵ بێت‮..‬
ئەو رۆژنامەنووسە گوتیشی‮: ‬لایەنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نەخوازراوی‮ ‬دانانی‮ ‬پرسە‮ ‬ئینجا لە كوردستان كە بەهۆی‮ ‬خراپی‮ ‬رێگاو بان و‮ ‬زۆری‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئۆتۆمبێل و سەرەرۆیی‮ ‬شۆفێرەكان‮ ‬ئەوەیە كە زۆر جار پرسەی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێناوە‮ ‬،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەشەرمان‮ ‬،‮ ‬یان بەهەر هۆیەكی‮ ‬دیكەوە بێت‮ ‬،‮ ‬لە دوورەوە هاتوونە پرسەكە‮ ‬،‮ ‬ئیدی‮ ‬لەهاتن‮ ‬،‮ ‬یان گەڕانەوە تووشی‮ ‬رووداوی‮ ‬هات و چۆ بوونەبۆیە ئەگەر مرۆڤ توانی‮ ‬ئامادەی‮ ‬سەر گۆڕستان و كاتی‮ ‬ناشتنی‮ ‬تەرمەكە بێت ئەوە نەك هەر كارێكی‮ ‬باشە بەڵكو ئەرك بەرپرسیارێتیشە،‮ ‬دەنا وەكوتر دەتوانێ بەتەلەفۆنێك‮ ‬،‮ ‬بەنامەیەك‮ ‬لەم سەردەمە دەیان ئاسانكاری‮ ‬تەكنەلۆژیا هەن لەم بوارە‮ ‬سەرەخۆشی‮ ‬و دڵگرانی‮ ‬و هاوخەمی‮ ‬خۆی‮ ‬بە خاوەنی‮ ‬پرسە رابگەینێت‮.

دواجار بێخاڵی‮ ‬رۆژنامەنووس گوتی‮: ‬جگە لەوەش بە نەهێشتنی‮ ‬پرسە ئەم كەش و فشەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ریاكار كۆتایی‮ ‬دێت،‮ ‬كە پرسەی‮ ‬ئەوان جمەی‮ ‬دێت و هی‮ ‬هەژارانیش ساردو سڕ‮ ‬،‮ ‬ئینجا لە كۆتایش بە دیاردەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬كردن بە قورئانخوێندن و سەردولكەی‮ ‬مەجلیسی‮ ‬ژنانیش دێ‮.