خەبات‮: ‬هێمن ئاری‮ ‬
كاتێك‮ ‬ناوی‮ ‬عەدنان‮ ‬كەریم‮ ‬دەبیستین،‮ ‬راستەوخۆ خەیاڵمان‮ ‬دەچێتە‮ ‬سەر‮ ‬ئەو‮ ‬وێنەیەی‮ ‬لە‮ ‬نێو‮ ‬یادەوەریدا‮ ‬لە‮ ‬نەغمە و‮ ‬سۆزەوە‮ ‬ئاڵاوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئەمجارەیان‮ ‬دەبینین‮ ‬لەم‮ ‬ئەزموونەدا‮ ‬فاكتێكی‮ ‬دیكەمان‮ ‬بۆ‮ ‬زیاد‮ ‬دەبێت و‮ ‬بەر حەقیقەتێكی‮ ‬تر‮ ‬دەكەون‮ ‬كە دەبینین‮ ‬ئەم‮ ‬هونەرمەندە‮ ‬لە كایەیەكی‮ ‬دیكەدا‮ ‬دۆخێكی‮ ‬ئەفرێنەرانە‮ ‬دەخوڵقێنێ،‮ ‬ئەو جارەیان‮ ‬ئەو شێوەكارێكە‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕەنگ و سرووشتدا سەرگەرمی‮ ‬یارییەكە‮ ‬جیاواز‮ ‬تێكەڵاو بە سروشتی‮ ‬نیشتمانەكەی‮ ‬دەبێت و بە هەستێكی‮ ‬هونەرییەوە‮ ‬نەخشی‮ ‬سرووشت دەكات‮. ‬

شەبەنگێك لە نەغمە و شیعر و‮ ‬ڕەنگ،‮ ‬ ناونیشانی‮ ‬پرۆژەیەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬هونەری‮ ‬هەردوو هونەرمەند‮ ‬عەدنان‮ ‬كەریم و د.رێبوار سەعیدی‮ ‬شێوەكار بوو،‮ ‬كە لەشاری‮ ‬هەولێر لە پێشەنگایەكی‮ ‬هاوبەشدا‮ ‬30‮ ‬تابلۆی‮ ‬جوان و ناوازە و پڕ‮ ‬مانای‮ ‬لەخۆ گرتبوو‮.‬
بۆ كاركردن‮ ‬لەسەر هەر‮ ‬تابڵۆیەك‮ ‬ئەم‮ ‬دوو‮ ‬هونەرمەندە‮ ‬هەوڵیانداوە‮ ‬بەیەكەوە‮ ‬بە دوو فڵچەی‮ ‬جیاواز‮ ‬لەسنووری‮ ‬یەك‮ ‬تابڵۆدا جیهانبینی‮ ‬دەربارەی‮ ‬هەور‮ ‬بنەخشێنن،‮ ‬واتە كۆنسێپتی‮ ‬پڕۆژەكە‮ ‬لەسەر‮ ‬رێمای‮ ‬هەورە‮.‬
لێرەدا‮ ‬هەور‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬سمبوڵی،‮ ‬تێكەڵ‮ ‬بەسروشت و‮ ‬فیگەرەكانی‮ ‬ناو تابلۆكان‮ ‬كردووە،‮ ‬ بۆ هەر تابلۆیەك دوو ئەزموون،‮ ‬دوو دید،‮ ‬دوو تێڕوانین و‮ ‬یەك‮ ‬ڕەهەند‮ ‬بۆ‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬مەبەستێك نمایشكراوە‮. ‬ئەم دوو كارەكتەرە هەر چەندە جیهانبینییان‮ ‬لە‮ ‬یەكتر‮ ‬جیاوازە،‮ ‬بەڵام‮ ‬هەوڵیانداوە‮ ‬بۆ‮ ‬خوڵقاندنی‮ ‬كەسی‮ ‬سێیەم‮ ‬دوو‮ ‬ڕەنگی‮ ‬جیاواز‮ ‬تێكەڵ‮ ‬بەیەك‮ ‬بكەن و تابلۆكان لەناو‮ ‬یەك رووخساری‮ ‬هاوبەشدا‮ ‬ژیانی‮ ‬بەبەردا‮ ‬بكرێت‮. ‬هەر چەند‮ ‬ستایلی‮ ‬جیاواز و كۆكردنەوەی‮ ‬لەناو‮ ‬ئاسۆیەكی‮ ‬فراواندا‮ ‬بۆ‮ ‬پڕۆژەیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬هاوبەشی‮ ‬لەم چەشنە هێند‮ ‬ئاسان‮ ‬نییە‮ ‬،‮ ‬چونكی‮ ‬ئیگۆی‮ ‬هونەرمەند‮ ‬هەمیشە زاڵ‮ ‬دەبێت بەسەر خۆ سەپاندنی‮ ‬رووپێو و پانتایی‮ ‬تابلۆكان،‮ ‬ بەڵام بۆ دەربازبوون‮ ‬لەو‮ ‬هەژموونە،‮ ‬ئەم‮ ‬دوو هونەرمەندە‮ ‬لە تەجروبەیەكی‮ ‬تازەدا‮ ‬هەوڵیانداوە كار لە سەر كاڵبوونەوەی‮ ‬خۆسەپاندن بكەن تا ئاستی‮ ‬توانەوە،‮ ‬خاڵی‮ ‬جەوهەری‮ ‬كاركردن‮ ‬بێت‮ ‬لە سەر‮ ‬یەكتر‮ ‬قبوڵكردن‮.‬
هەر بۆیە لێرەدا‮ ‬سنوورە‮ ‬حەرامكراوەكان حەڵاڵ دەكرێن،‮ ‬ڕەنگە خۆشەویستەكانیش لە هاوبەشی‮ ‬دەردەچن،‮ ‬كاتێك‮ ‬پڕی‮ ‬قبوڵكردن‮ ‬دێتە‮ ‬ئاراوە‮ ‬دەتوانرێت زۆر جوانی‮ ‬بەرهەم بگرێت و بەرهەمداربێت،‮ ‬زۆر ئایدیای‮ ‬نوێش لە دایك بێت‮.‬

لە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەدا پەیامی‮ ‬ئێوە لەم‮ ‬كارەدا چییە؟ كە بە دوو هونەرمەند‮ ‬لە تەجروبەیەكی‮ ‬تازەدا وەك ئاماژەت‮ ‬ڕەنگەكانتان‮ ‬تێكەڵ بە‮ ‬یەك كردووە،‮ ‬هونەرمەند عەدنان كەریم گوتی‮: ‬
زیاتر پەیاممان‮ ‬ئەوەیە‮ ‬دەكرێت‮ ‬دوو‮ ‬ڕەنگی‮ ‬جیاواز،‮ ‬دوو هەستی‮ ‬جیاواز،‮ ‬دوو‮ ‬ستایلی‮ ‬جیاواز‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬یەك‮ ‬تابلۆدا‮ ‬كۆبكەیتەوەو دوو‮ ‬كەس‮ ‬ئیش لە سەر‮ ‬كێشانی‮ ‬تابلۆیەك‮ ‬بكات،‮ ‬ڕەنگە‮ ‬سبەی‮ ‬ببێت‮ ‬بەسێ‮ ‬كەس‮ ‬یان‮ ‬چوار‮ ‬كەس‮ ‬یان‮ ‬پێنج كەس‮. ‬ئەمە ئەوە دەخوڵقێنێت‮ ‬تۆ‮ ‬وەكو‮ ‬مرۆڤ كەسایەتی‮ ‬خۆت‮ ‬هەیە،‮ ‬كەسی‮ ‬دووەم‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كەسی‮ ‬سێیەم‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬كەسی‮ ‬چوارەم خۆیەتی‮.‬

گوتیشی‮: ‬لەم‮ ‬ئەزموونە‮ ‬هاوبەشەماندا‮ ‬دەمانەوێت بڵێین‮: ‬دەكرێ‮ ‬لە نێو‮ ‬یەك‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬تابلۆیەكدا هەست و‮ ‬خەیاڵی‮ ‬دوو هونەرمەند،‮ ‬بگرە سیان و چواریش‮ ‬كۆبكرێتەوە و تابلۆیەكی‮ ‬ناوازە‮ ‬بخوڵقێ‮، جا‮ ‬بۆیە‮ ‬دەتوانرێت ئەو‮ ‬هەستانە‮ ‬كۆ بكرێتەوە،‮ ‬جا‮ ‬تۆ‮ ‬وەرە‮ ‬گەورەتری‮ ‬بكە لە ناو سیاسەتدا ئەم‮ ‬ڕەنگە سوورە ئەو‮ ‬ڕەنگە زەردە ئەو‮ ‬ڕەنگە سەوزە‮ ‬یان‮ ‬پرتەقاڵییە‮.. ‬هتد‮.‬
بۆیە‮ ‬ئەو‮ ‬ڕەنگانە‮ ‬هەر‮ ‬چییەك‮ ‬بێت‮ ‬هەر چەندە‮ ‬بیری‮ ‬جیاوازییان‮ ‬هەبێت‮ ‬دەتوانن‮ ‬یەكتری‮ ‬بگرن و‮ ‬تێكەڵ‮ ‬بەیەكتر بن‮. ‬بۆیە‮ ‬ئامانجان‮ ‬لە‮ ‬ئیشەكانمان‮ ‬ئەوەیە‮ ‬مرۆڤ بتوانێ‮ ‬دڵی‮ ‬خۆش‮ ‬بێت‮ ‬لە‮ ‬هەر جێگایەك‮ ‬بێت،‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬بۆ‮ ‬ئینسان‮ ‬لە هەموو‮ ‬شتێك گرینگترە،‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬و‮ ‬یەكتر‮ ‬قبوڵكردن،‮ ‬تۆ‮ ‬وەكو‮ ‬من‮ ‬بیر ناكەیتەوە با من تۆ سفر نەكەمەوە،‮ ‬قابیلە‮ ‬چی‮ ‬دەبێت با تۆ وەكو من بیر‮ ‬نەكەیتەوە،‮ ‬من‮ ‬خۆمم،‮ ‬تۆش خۆتبی‮. ‬جا وەرە تۆ ئەوە بخەرە‮ ‬سەر‮ ‬مۆسیقا بە هەمان شێوە،‮ ‬تۆ ئەگەر كۆپی‮ ‬كەسێكی‮ ‬دیكە بیت‮ ‬جوان‮ ‬نیت،‮ ‬بەڵام ئەگەر تۆ‮ ‬خۆت بیت جوانتری‮. ‬چۆن‮ ‬تۆ‮ ‬تەمەشا‮ ‬دەكەیت‮ ‬لە مۆسیقادا مۆسیقای‮ ‬توركی‮ ‬و‮ ‬فارسی‮ ‬و‮ ‬مۆسیقای‮ ‬عەرەبی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئێمەش‮ ‬خەبات‮ ‬دەكەین لە ناوخۆی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬مۆسیقایەكی‮ ‬كوردیمان‮ ‬هەبێت و‮ ‬ناسنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬جا‮ ‬چۆن‮ ‬بەوە‮ ‬دەگەین ؟‮ ‬ئەو‮ ‬كاتە‮ ‬بەوە‮ ‬دەگەین‮ ‬ئێمە‮ ‬هەمووومان‮ ‬خودی‮ ‬خۆمان‮ ‬بین و هەوڵ نەدەین‮ ‬كۆپی‮ ‬میللەتانی‮ ‬تر بین،‮ ‬بەڵكو‮ ‬دەبێت‮ ‬بیر‮ ‬لەوە‮ ‬بكەینەوە‮ ‬خۆمان‮ ‬بین،‮ ‬خۆمان خۆمان‮ ‬بناسێنین‮.‬

لە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬بۆچی‮ ‬زیاتر‮ ‬لە تابلۆكاندا هەور بە كارهاتووە،‮ ‬هەور گوزارشتە‮ ‬لە چی‮ ‬؟‮ ‬بۆ وەڵامی‮ ‬ئەوە عەدنان كەریم گوتی‮: لای‮ ‬من‮ ‬هەور‮ ‬لە سەرووی‮ ‬هەموو‮ ‬شتێكەوەیە،‮ ‬چونكی‮ ‬ئەگەر هەر نەبێت‮ ‬ژیان نابێت،‮ ‬ئەگەر‮ ‬هەور‮ ‬نەبێت‮ ‬ڕەهێڵە‮ ‬نابێ،‮ ‬ئەگەر‮ ‬هەور‮ ‬نەبێت‮ ‬باران‮ ‬نابێت،‮ ‬ئەگەر‮ ‬هەور نەبێت گۆڕانكاری‮ ‬نابێت‮.. ‬بۆیە‮ ‬هەور‮ ‬بەشێكە‮ ‬لە ژیان‮.‬

هەروەها‮ ‬گوتی‮: ‬لە سەر‮ ‬سەكۆی‮ ‬هەورەوە‮ ‬دەڕوانینە‮ ‬زنجیرە‮ ‬چیا‮ ‬سەركەشەكان و‮ ‬دۆڵ و‮ ‬ڕووبارو‮ ‬كانیاوە شیرینەكان و‮ ‬مێرگ و‮ ‬دەشتی‮ ‬پڕ‮ ‬لە گوڵ و گوڵزاری‮ ‬ئەم‮ ‬كوردستانە‮. ‬لە بەرزترین‮ ‬ئاستی‮ ‬بینینەوە‮. ‬لە نێو پەڵە‮ ‬هەورەكانەوە‮ ‬دەڕوانینە‮ ‬سیحری‮ ‬جوانی‮ ‬سروشت و‮ ‬دەستلەملان و جوڵەی‮ ‬عیشقی‮ ‬ئەبەدی‮ ‬مرۆڤ‮ ‬لە سەر پانتاییەكانی‮ ‬سەر‮ ‬زەوی‮. ‬بۆیە‮ ‬ئەم‮ ‬هەستانە دەبنە‮ ‬فۆڕم و‮ ‬جوڵەی‮ ‬جوانی‮ ‬عاشقانەو‮ ‬لە دەستپێكی‮ ‬هێڵەكانی‮ ‬ناو پەنجەكانی‮ ‬هاوڕێم هونەرمەند رێبوار سەعید‮ ‬تابلۆكان‮ ‬دەنەخشێن‮. ‬هەر لە نێو‮ ‬ئەو‮ ‬دنیا‮ ‬جوانە‮ ‬هێمنە‮ ‬پڕ‮ ‬لە‮ ‬هەستە‮ ‬هونەرییەدا‮ ‬ساتێك‮ ‬بۆ‮ ‬من‮ ‬دەخوڵقێ‮ ‬كە پەڵە‮ ‬هەورە‮ ‬ڕەنگاو‮ ‬ڕەنگەكان و كەمەی‮ ‬رەنگی‮ ‬جوانییەكانی‮ ‬سروشت‮ ‬بكەمە‮ ‬بەرگێكی‮ ‬ئەو جوڵانە،‮ ‬ئا‮ ‬لێرەدا‮ ‬منی‮ ‬من‮ ‬لە بیر دەكرێ و‮ ‬تابلۆیەكی‮ ‬ناوازەی‮ ‬دوو‮ ‬هونەرمەند‮ ‬دەخوڵقێن‮.‬

لە‮ ‬ڕوانینێكی‮ ‬تردا،‮ ‬لای‮ ‬ئێمە‮ ‬هەستی‮ ‬دەربڕینی‮ ‬وشەو‮ ‬رستەی‮ ‬شیعری‮ ‬بۆ‮ ‬جوانی‮ ‬ڕەنگەكانی‮ ‬هەور‮ ‬دەخوڵقێ و‮ ‬بە ئاوازێك‮ ‬دەنەخشێ و‮ ‬دەبنە‮ ‬گۆرانییەك،‮ ‬منی‮ ‬من‮ ‬لە هەستی‮ ‬مرۆڤدا‮ ‬دەشێ‮ ‬بگاتە ئاستی‮ ‬خۆپەرستی،‮ ‬توانا و‮ ‬بیرو‮ ‬هەستی‮ ‬كەسانی‮ ‬تر‮ ‬قبوڵنەكات و‮ ‬سەرەنجام‮ ‬ژیان‮ ‬كونجێكی‮ ‬تیا‮ ‬نامێنێ‮ ‬بۆ‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬و‮ ‬یەكتر‮ ‬قبوڵكردن‮.‬

هەروەها‮ ‬گوتیشی‮ ‬هەمیشە‮ ‬هونەرمەند‮ ‬سەرچاوەیەك‮ ‬یان‮ ‬ستایلێك‮ ‬هەڵەبژێرێت‮ ‬بۆ ناساندن و‮ ‬دەربڕینی‮ ‬هەستی‮ ‬خۆی‮ ‬تاكو‮ ‬بیگەیەنێت،‮ ‬بۆیە‮ ‬ئەگەر‮ ‬سەیركەین‮ ‬میوزیكی‮ ‬كەس‮ ‬لە هی‮ ‬كەس‮ ‬ناچێت‮.. ‬بۆیە‮ ‬گرینگە‮ ‬تۆ‮ ‬كە‮ ‬ئیشێك‮ ‬دەكەیت‮ ‬كەسایەتییەك‮ ‬بۆ خۆت‮ ‬بدۆزیتەوەو‮ ‬ناسنامەیەكی‮ ‬خۆتت‮ ‬هەبێت و‮ ‬مۆتیڤێكی‮ ‬تایبەت‮ ‬بە خۆت‮ ‬هەڵبژێریت كە چۆن‮ ‬كاری‮ ‬خۆت‮ ‬دەكەیت‮.‬

لە بەردەوامی‮ ‬قسەكانیدا‮ ‬هونەرمەند‮ ‬عەدنان‮ ‬كەریم‮ ‬گوتی‮: ‬ئەمجارەیان‮ ‬گەر‮ ‬كارێك‮ ‬بكەم‮ ‬ڕەنگە خاك‮ ‬هەڵبژێرم،‮ ‬بۆ‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە‮ ‬ڕەنگە‮ ‬ڕەگی‮ ‬دار‮ ‬هەڵبژێرم،‮ ‬یان‮ ‬ئاو‮ ‬هەڵبژێرم‮ .. ‬هتد‮ .‬
هەر‮ ‬یەك لەمانە مانایەكی‮ ‬گەورە دەبەخشێت بە ژیان‮. ‬سەیركە تۆ زۆر جاران بیر لەوە دەكەیتەوە خۆزگە بمتوانیایە‮ ‬بفڕم و بچم‮ ‬بۆ سەر پەڵە‮ ‬هەورێك و‮ ‬ئاسمان و‮ ‬لەوێوە سەیری‮ ‬دونیا و خۆشەویستی‮ ‬سەر زەوی‮ ‬بكەم،‮ ‬ئەمانە‮ ‬هەموو خەیاڵن و هونەرمەندەكانن دەتوانن‮ ‬ئەو خەیاڵانە‮ ‬دروستبكەن‮. ‬بۆیە‮ ‬زۆر‮ ‬گرینگە‮ ‬ئێمە‮ ‬وەك‮ ‬هونەرمەندێك‮ ‬بیر لە شتەكان و‮ ‬لەو‮ ‬شتانە‮ ‬بكەینەوە‮ ‬كە‮ ‬ڕەنگە لە واقیعدا‮ ‬بەرجەستە‮ ‬نەكرێت،‮ ‬بەڵام‮ ‬مرۆڤە دەیكات‮ ‬بە خەیاڵ‮. ‬زۆر جار‮ ‬هەیە‮ ‬كە گوێ‮ ‬لە پارچەیەك‮ ‬میوزیك‮ ‬دەگریت‮ ‬بەو‮ ‬گوێگرتنە هەستەكەیت‮ ‬قاچت‮ ‬لە سەر زەوی‮ ‬نامێنێت و‮ ‬هەست‮ ‬دەكەیت‮ ‬دەچیت‮ ‬بۆ‮ ‬دونیایەكی‮ ‬دیكە‮. ‬هەستەكەی‮ ‬دەفڕیت‮ ‬بەرەو‮ ‬دونیایەكی‮ ‬دیكە‮. ‬بۆیە‮ ‬زۆر جار‮ ‬هونەرمەند‮ ‬بەو‮ ‬فڕینە‮ ‬دەگات بە هەورو‮ ‬لە سەكۆی‮ ‬هەورەوە‮ ‬سەیری‮ ‬دونیا‮ ‬دەكات،‮ ‬ لە سەكۆی‮ ‬هەورەوە‮ ‬سەیری‮ ‬زەوی‮ ‬دەكات‮. ‬لە سەكۆی‮ ‬هەورەوە‮ ‬سەیری‮ ‬كەون‮ ‬دەكات‮. ‬ئیتر‮ ‬لەوێوە‮ ‬سەیری‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬سەر زەوی‮ ‬و‮ ‬عەشق و‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬سەر‮ ‬زەوی‮ ‬دەبینێت،‮ ‬ئەمانە‮ ‬هەموو‮ ‬مۆتیڤێكن‮ ‬بۆ‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ ‬و‮ ‬هونەر‮.‬

لە‮ ‬وەڵامی‮ ‬پرسیارێكی‮ ‬دیكەدا سەبارەت‮ ‬بەوەی‮ ‬وەك‮ ‬هونەرمەندێك‮ ‬لە هەر دوو‮ ‬بواری‮ ‬میوزیك و‮ ‬گۆرانی،‮ ‬هەروەها‮ ‬هونەری‮ ‬شێوەكاری‮ ‬كار‮ ‬دەكات،‮ ‬بەڵام‮ ‬زیاتر خۆی‮ ‬لە كامە بواردا‮ ‬دەبینێتەوە،‮ ‬ یاخود‮ ‬هەست‮ ‬دەكەیت‮ ‬كامە‮ ‬بوار‮ ‬زیاتر‮ ‬لە‮ ‬رۆحی‮ ‬خۆتدا‮ ‬نزیكە،‮ ‬بۆ وەڵامی‮ ‬ئەوە‮ ‬هونەرمەند‮ ‬عەدنان‮ ‬كەریم‮ ‬گوتی‮: ‬پێنج‮ ‬ساڵە‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە‮ ‬كۆلیژی‮ ‬هونەر‮ ‬وانەی‮ ‬ڕەنگ‮ ‬دەڵێمەوە،‮ ‬پێشتریش پەیمانگەی‮ ‬هونەرە‮ ‬جوانەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەشی‮ ‬شێوەكاریم‮ ‬تەواوكردووە،‮ ‬لە دەرەوەوش ماستەرم‮ ‬تەواوكردووە‮.
‬
گوتیشی‮: ‬هونەرمەند‮ ‬دەبێت‮ ‬هیلاك بێت بە هونەرەكەیەوە،‮ ‬هونەرمەند‮ ‬ئەو كاتە دەبێت بە هونەرمەند بە هونەرەوە ماندووبێت،‮ ‬ چونكە‮ ‬ئەگەر‮ ‬شەونخونی‮ ‬و هیلاكی‮ ‬نەبینێت‮ ‬ناگات بە پلە بەرزەكان لە هونەردا،‮ ‬زۆر جارانیش بە هۆی‮ ‬هونەرەكەیەوە بەر توانج و‮ ‬قسەی‮ ‬جۆراوجۆر‮ ‬دەكەوێت،‮ ‬بەڵام‮ ‬دەبێت لە پێناو هونەرەكەیدا‮ ‬هەموو‮ ‬ئەو‮ ‬بەربەست و رێگرییانە‮ ‬بەلاوە‮ ‬بنێت و‮ ‬لە خەمی‮ ‬پێشخستنی‮ ‬هونەرەكەیدا‮ ‬بێت‮. ‬لەهەموو‮ ‬دونیا وایە،‮ ‬زۆرجار‮ ‬سەیرەكەیت‮ ‬هونەرمەندێك‮ ‬یان‮ ‬ئەكتەرێكی‮ ‬سینەماكار‮ ‬هەیە‮ ‬كەچی‮ ‬حەزی‮ ‬لە هونەری‮ ‬وێنەكێشانە،‮ ‬ئەمانە‮ ‬هەموو خۆبەتاڵكردنەوەیە،‮ ‬تۆ‮ ‬خۆت‮ ‬لە كوێدا دەبینیتەوە،‮ ‬من دەڵێم‮ ‬خۆم‮ ‬لە هونەردا‮ ‬دەبینمەوە،‮ ‬جا‮ ‬ئەگەر‮ ‬هونەر‮ ‬مۆسیقا‮ ‬بێت،‮ ‬ئەگەر‮ ‬مامەڵەكردن‮ ‬بێت‮ ‬لەگەڵ‮ ‬شیعر و‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬شیعر،‮ ‬ئەگەر‮ ‬ئاواز بێت،‮ ‬یان‮ ‬وێنە كێشان‮ ‬بێت،‮ ‬هەموو‮ ‬ئەمانە‮ ‬بەشێكن‮ ‬لە‮ ‬خۆت و‮ ‬تۆ‮ ‬ڕۆ دەچیتە‮ ‬ناویانەوە،‮ ‬هەندێجار تۆ‮ ‬خۆت‮ ‬لە‮ ‬وێنەكێشاندا‮ ‬دەبینیتەوە‮ ‬یان‮ ‬هەندێجار‮ ‬خۆت‮ ‬لە‮ ‬مۆسیقادا‮ ‬دەبینیتەوە‮ ‬،‮ ‬ واتە‮ ‬گرنگە‮ ‬تۆ‮ ‬بتوانی‮ ‬لە هونەردا‮ ‬كارێك‮ ‬بكەیت‮ ‬گوزارشت لە‮ ‬ڕۆح و ناخی‮ ‬خۆتدا‮ ‬بكات،‮ ‬گرنگ‮ ‬نییە‮ ‬هونەرەكە‮ ‬وێنەكێشان‮ ‬بێت‮ ‬یان‮ ‬مۆسیقا‮ ‬بێت‮ ‬یان‮ ‬هەر‮ ‬بوارێكی‮ ‬دیكە لە هونەربێت،‮ ‬بۆیە‮ ‬پێموایە‮ ‬ئینسان‮ ‬ئەو كاتە‮ ‬بەختەوەرە‮ ‬خۆی‮ ‬بەتاڵدەكاتەوە،‮ ‬ئەو كاتە‮ ‬بەختەوەرە‮ ‬خۆی‮ ‬دەداتە‮ ‬دەست‮ ‬ڕۆحی‮ ‬خۆی‮.‬

لە وەڵامێكی‮ ‬دیكەدا،‮ ‬سەبارەت‮ ‬بەو پێشەنگا‮ ‬هاوبەشەی‮ ‬لەگەڵ هونەرمەندی‮ ‬شێوەكار رێبوار سەعید كە بە هاوبەشی‮ ‬كردوویەتییەوەو‮ ‬تابلۆكانیان‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬وێنە كێشاوە،‮ ‬كە ئەمەش شتێكی‮ ‬تازەیە لە هونەردا ئاخۆ‮ ‬لە هونەری‮ ‬شێوەكاریدا ئەو هونەرە‮ ‬بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆ‮ ‬ئەوە‮ ‬هونەرمەند‮ ‬عەدنان كەریم گوتی‮: ‬بەڵێ ئەوە تەجروبەیەكی‮ ‬تازەیە كردوومانە،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬خستە‮ ‬ڕوو كە زۆر‮ ‬هونەرمەند هەیە سنوورێك دادەنێت و دەڵێت تۆ بۆت نییە‮ ‬فڵچەیەك‮ ‬لە‮ ‬تابلۆكانی‮ ‬من‮ ‬بدەیت،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئێمە‮ ‬ئەو‮ ‬رێچكەیەمان شكاند‮. ‬ئەو پرۆژەیە‮ ‬دەگەڕێتەوە‮ ‬بۆ ساڵێك‮ ‬لە مەوبەر لە نێوان‮ ‬من و د.رێبوار سەعید،‮ ‬زیاتر هەوڵمانداوە‮ ‬ڕەنگەكان‮ ‬ئاوێتەی‮ ‬یەكتری‮ ‬بكەین،‮ ‬زۆر‮ ‬ستەمە‮ ‬هەندێجار‮ ‬دوو‮ ‬هونەرمەند‮ ‬رەنگەكانی‮ ‬خۆیان‮ ‬لە‮ ‬یەك چوارچێوەدا‮ ‬كۆبكەنەوە و‮ ‬سنوور‮ ‬بۆ‮ ‬تابلۆكانیان‮ ‬دانێن،‮ ‬بەڵام‮ ‬ئێمە‮ ‬وەك‮ ‬ئەزموونێك‮ ‬ئەم رێچكەیەمان شكاند هەتا‮ ‬وەك‮ ‬ئەزموونێك‮ ‬بتوانین‮ ‬نیشانی‮ ‬بدەین،‮ ‬رەنگە‮ ‬جیاوازەكان،‮ ‬ بیرە جیاوازەكان و ستایلە‮ ‬جیاوازەكان‮ ‬هەمیشە‮ ‬دەتوانن‮ ‬لە‮ ‬یەك‮ ‬چوارچێوەدا خۆیان‮ ‬كۆبكەنەوە،‮ ‬ئەو كۆكردنەوەش تەنها‮ ‬خۆشەویستییە‮ ‬دەتوانێ لە ئامێزییان‮ ‬بگرێت‮. ‬بۆیە‮ ‬وەك ئەزموونێكی‮ ‬نوێ‮ ‬كارمان‮ ‬بۆ كردووە‮. ‬لە شاری‮ ‬دهۆكیشەوە‮ ‬دەستمان‮ ‬پێكرد،‮ ‬ئەمەش خۆی‮ ‬لە خۆیدا مانایەكی‮ ‬تر‮ ‬دەبەخشێت كە‮ ‬زۆرجار‮ ‬هونەرمەندان‮ ‬چەقی‮ ‬شارەكەی‮ ‬خۆیان بە گرنگ‮ ‬دەزانن،‮ ‬بەڵام ئێمە زۆر گرنگە بتوانین‮ ‬شارەوشار بگەڕێین و خۆشەویستی‮ ‬بە‮ ‬یەكتر‮ ‬ببەخشین و وڵات‮ ‬ڕازاوەو‮ ‬جوانتر بكەین‮، گوتیشی‮: ‬هەر تابلۆیەك پەیامێكی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام پەیام لە سەرجەم تابلۆكاندا ئەوەیە ئێمە‮ ‬دەتوانین‮ ‬خۆمان كۆبكەینەوە بە بیرو هەستە جیاوازەكانمان دەتوانین‮ ‬یەكتر قبوڵ بكەین،‮ ‬ئەو‮ ‬یەكتر قبوڵكردنەش دەبێتە ئامانجێك‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬وڵاتمان جوانتر‮ ‬بێت‮.‬