رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
لە ماوەی‮ ‬رابردوو هەرێمی‮ ‬كوردستان رووبەرووی‮ ‬چەندین كێشەی‮ ‬گەورە لەنێویاندا‮ “‬شەڕی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬هاتنی‮ ‬لێشاویی‮ ‬ئاوارەكان،‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و گەمارۆیی‮ ‬دارایی‮ ‬و دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت و پیلانی‮ ‬سڕینەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێو خۆیی‮ ‬بۆوە‮ “‬،‮ ‬كە ئەگەر بە حیكمەت و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد و بەتایبەت بەرێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان نەبووایە دەرباز لەو هەموو كێشە و بەربەستانە مەحاڵ بوو،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسروور بارزانیی‮ ‬بەرەو قۆناغێكی‮ ‬تر دەوڵەتداری‮ ‬هەنگاو دەنێ و هەموو چاوەروانییەكان بەو ئاراستەیە دەڕوات كە حكومەت و كوردستانێكی‮ ‬بەهێز لە گشت بوارەكاندا بونیات بنرێت‮.‬ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە رابەرایەتیی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬رووبەرووی‮ ‬چەندین پیلانگێری‮ ‬گەورە و قرژێر بۆوە كە ئەگەر بە حیكمەت و كارێزمایی‮ ‬بەرێزیان نەبووایە،‮ ‬دەربازبوون و پوچەڵكردنەوەی‮ ‬لوغم و پیلانگێرییەكان مەحاڵ بوو،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬كە سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو نەهامەتی‮ ‬و كێشە سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و ئابووریەی‮ ‬ڕووی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە پێچەوانەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تر،‮ ‬كەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬یەكجار گەورە،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬حزبەكان كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوانی‮ ‬پێشوو،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و حكوومەتیان لە نیوە‮ ‬ڕێگای‮ ‬تونێلێكی‮ ‬تاریك و سەختدا بەجێهێشت و‮ ‬ڕوویان لە گەلی‮ ‬كورد وەرگێڕا،‮ ‬كە گەیشتن بە‮ ‬ڕووناكی‮ ‬و سەركەوتن بەسەر دۆخەكەدا تا‮ ‬ڕادەیەكی‮ ‬زۆر ئەستەم بوو،‮ ‬هەر بۆیەش گەلی‮ ‬كورد لەم ساتەدا تاكە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو هەموو كێشە ئاڵۆزانە دا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كە دواتر پارتی‮ ‬توانی‮ ‬بەهەوڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و جەنابی‮ ‬سەرۆك و هەروەها سەرۆكی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیە لە ئێستادا پارتی‮ ‬دەیەوێت لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا ئەم ئەزموونەی‮ ‬پێشوو كە حكوومەتی‮ ‬بنكەفراوان و شان تەكاندنی‮ ‬حزبەكان بوو لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬دووبارە نەكاتەوە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬ئەم جارە لە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئایندەدا زۆر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكاتەوە كە ئەو حزبانەی‮ ‬بەشدار دەبن لە حكوومەت،‮ ‬دووبارە پارتی‮ ‬و حكوومەت لە نیوەی‮ ‬ڕێگا بەجێنەهێڵن و خۆیان لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬میللەتێكی‮ ‬ماندوو نەدزنەوە،‮ ‬هەروەها پێویستە هەروەك چۆن لە قۆناغێكی‮ ‬ئارام و بێ كێشەدا،‮ ‬بەردەوامن لە حكوومەت بەوشێوەیەش ئەگەر هەر كۆسپ و تەگەرەیەك هاتە بەردەم حكوومەتی‮ ‬ئایندە،‮ ‬پێویستە بە گوێرەی‮ ‬حەجم و قەبارەی‮ ‬خۆیان بەرپرسیاریەتی‮ ‬هەڵبگرن و لە حكوومەت بەردەوام بن تاوەكو دۆخەكە تێدەپەڕێت،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەیەوێت چوارساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬ئارام و خۆشگوزەران بێت و،‮ ‬هەروەها كوردستانێكی‮ ‬بەهێزلە هەموو سێكتەرەكان بوونیات بنرێت،‮ ‬بەهەموو لایەك خزمەتی‮ ‬خەڵی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬چونكە خەڵكی‮ ‬كوردستان لە چوار ساڵی‮ ‬ڕابردوو نەهامەتی‮ ‬و ماندووبوونی‮ ‬زۆری‮ ‬چەشت و زۆر خۆڕاگر و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا كرد،‮ ‬بۆیە پێویستە چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو قۆناغێكی‮ ‬جیاواز بێت و گەلی‮ ‬كورد بگاتە كەنارێكی‮ ‬ئارام و لەنگەر بگرێت،‮ ‬كە ئەمەش بە هەوڵی‮ ‬كوردستان و حكوومەتێكی‮ ‬بەهێز و بەرپرسیار دێتەدی‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬30‮/‬9‮/‬2018‮ ‬پێی‮ ‬نایە قۆناغێكی‮ ‬نوێ بە شێوەیەك كە گەلی‮ ‬كورد و پارتییەكان بە هیواوە دەروانە ئایندە و دوارۆژیان‮. ‬بەتایبەت ئاسۆی‮ ‬هەموو چاكسازی‮ ‬و گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ئایندە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەنگاوی‮ ‬داهاتووی‮ ‬پارتی‮ ‬دەبینەوە،‮ ‬بە تایبەت لە دروشمی‮ ‬سەرەكی‮ ‬پارتی‮ ‬دا هاتبوو،‮ ‬پارتی‮ ‬بەهێز بێت،‮ ‬كوردستان بەهێز دەبێت،‮ ‬لە كارنامەی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬چەند‮ ‬یاسا و پڕۆژەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬و گۆڕانكاری‮ ‬و دەستوری‮ ‬و كۆمیسیۆن و سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و كۆمەڵێك بابەتی‮ ‬دیكە كە پەێوەست بە سێكتەرەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و دەربازبوون لە قەیران و دۆخی‮ ‬ژیان و خزمەتگوزاری‮ ‬و حكومڕانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئەولەیەتی‮ ‬كاری‮ ‬خۆی‮ ‬دانا بوو،‮ ‬تا ئەوانەی‮ ‬رێیان تێ دەچێ لە چوار ساڵی‮ ‬داهاتوودا جێبەجێیان بكات،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬پارتی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬بۆ دۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق و هەرێمایەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەخولی‮ ‬پێشوودا ئیستقراری‮ ‬پەرلەمان نەبوو،‮ ‬هەم لەرووی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئابووری،‮ ‬كۆمەڵایەتیشەوە،‮ ‬بۆیە ئەو شێوازی‮ ‬مامەلەیەی‮ ‬پێویست بوو بكرێت و لە بەرژەوەندی‮ ‬هەموو كوردستاندا بێت،‮ ‬لە هەموو رووێكەوە نەكرا،‮ ‬لە لایەك هەرێم لە دۆخێكی‮ ‬شەردا بوو لەگەڵ داعش،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە گرفت و ناكۆكی‮ ‬و ململانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا،‮ ‬كوردستان دووچاری‮ ‬قەیڕانێكی‮ ‬دارایی‮ ‬گەورە ببوەو،‮ ‬لە برینی‮ ‬بودجە و مووچەی‮ ‬هەرێم لە سەرەتای‮ ‬ساڵی 2014 وە‮ ‬،‮ ‬دواتر شەڕ‮ ‬و هەڕەشەكانی‮ ‬داعش و ئاوارە بوونی‮ ‬زیاتر لە دوو ملیۆن مرۆڤ و پەنابوون لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان حزب ولایەنە سیاسییەكان‮ ‬،‮ ‬بەردەوامی‮ ‬ململانێ بۆ ناو دام و دەزگا حكومییەكان،‮ ‬بەتایبەت دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە دەنگدان بە ماف و چارەنووسی‮ ‬خۆی،‮ ‬دوژمن و ناحەزانی‮ ‬كورد بە هەموو شێوەیەك دژایەتی‮ ‬خۆیان بە پیلان و فشار و هەرەشە و هێز و سنووربەند و ئابڵۆقەدانی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان زیاتر كرد،‮ ‬بەتایبەت دوای‮ ‬پیلانە خیانەتكاری‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و رادەستكردنی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و هاندانی‮ ‬هەندێ حزب و لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بۆ ناكۆكی‮ ‬و‮ ‬ڕكابەری‮ ‬پارتی،‮ ‬راكردن لە بەرپرسیارییەتی‮ ‬و بەرگری‮ ‬نەكردن لە خەڵك و خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بێ هەڵوێستیان نواند،‮ ‬هاوكات لەكابینەكانی‮ ‬پێشوودا وەك بینیمان هەندێ لە هێزەكان لە نیوەی‮ ‬رێگە حكومەتیان جێ هێشت و ئامادەنەبوون لەو قۆناغە سەختە بەرپرسیارییەتی‮ ‬هەڵگرن،‮ ‬شان بدەنە بەر و بەردەوامی‮ ‬بە حكومەت بدەن،‮ ‬بەڵكو كەوتنە دژایەتیكردنی‮ ‬حكومەت و بە بەكارهێنانی‮ ‬میدیا بۆ دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬پارتی،‮ ‬هەموو هەولێكیان خستەگەر،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬بخەنە ژێر بەرپرسیارییەتی،‮ ‬ئەو هەموو گرفت و قەیران و كێشانەی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوددستان دەبوونەوە،‮ ‬شەڕێكی‮ ‬نیوە رێگا بوون لە ناو حكومەتدا،‮ ‬تەنها پارتی‮ ‬بەرپرسیارییەتی‮ ‬و ئەركی‮ ‬بنیادنانەوەی‮ ‬حكومەت و دام و دەزگا خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬گرتە ئەستۆ،‮ ‬لەو دۆخە سیاسییەدا،‮ ‬پارتی‮ ‬بە دانانی‮ ‬چەند پڕۆژەیەكی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬و چاككردن و چاكسازیكردن لە سێكتەرەكان،‮ ‬بەرووی‮ ‬قەیڕانەكان و باشتركردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬نا،‮ ‬هەموو ئەگەر و پلان و بۆچوونانەی‮ ‬پوچەڵكردەوە،‮ ‬كە گرەو و هەڕەشەیان لە سەر نەمانی‮ ‬قەوارە سیاست و حكومەتی‮ ‬هەرێم دەكرد پێچەوانە كردەوە،‮ ‬توانی‮ ‬بە خۆراگری‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەرگەری‮ ‬ئەو هەموو ئەو فشار و هەڕەشانە بوەستێتەوە،‮ ‬خۆی‮ ‬بە خاوەنی‮ ‬هەڵگری‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬نەتەوە و نیشتمان و ماف و چارەنووسی‮ ‬كوردستان زانی،‮ ‬سەر لە نوێ هەنگاوینا،‮ ‬بەرپرسیارییەتی‮ ‬ئەو دۆخەی‮ ‬گرتەئەستۆ،‮ ‬دوای‮ ‬تێپەڕاندنی‮ ‬ئەو قۆناغە تا رادەیەك بارودۆخەكە بەرەو ئاسایی‮ ‬بوونەوە چوو،‮ ‬بە ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬30‮/‬9‮/‬2018دا،‮ ‬پارتی‮ ‬توانی‮ ‬بە‮ ‬45‮ ‬كورسی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬پەرلەمان بەرێژەیەكی‮ ‬زیاتر لە جاران متمانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە پلەی‮ ‬یەكەم بەدەست هێنا،‮ ‬بەمەش ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردن نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬گۆڕی،‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬لە لایەنەكانی‮ ‬دیكە جیاكردەوە،‮ ‬پارتی‮ ‬لە هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردندا،‮ ‬بە رێنمایی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ كاندیدان و كارنامەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە بەڵێنی‮ ‬بێ بنەما بەخەڵك نەدا،‮ ‬كە پێیان جێبەجێ نەكرێ،‮ ‬راستگۆبن لەگەڵ دروشمەكانیان،‮ ‬بەدەنگدان بە لیست و كارنامەی‮ ‬پارتی‮ ‬لەو چوارچێوەیەشدا دەكرێ بڵێین بەدەنگدان بە لیست و كارنامەكەی،‮ ‬پارتی‮ ‬سەرپشك كراوەتەوە،‮ ‬بە كارنامە و پاكێجێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە گۆڕانكاری‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬وەك براوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬بۆ چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو ئامادەی‮ ‬بكا،‮ ‬لە پێكهێنانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬داهاتوو كوردستان تا رەنگی‮ ‬سیاسی‮ ‬بگۆرێ،‮ ‬كە بێ گومان حكومەتێكی‮ ‬بێ ئاستەنگ نابێ،‮ ‬بەڵام ئەو ووڵاتە پێویستی‮ ‬بە هەندێك راپەڕاندنی‮ ‬ئەركی‮ ‬تایبەتە،‮ ‬لە كاتێكدا هەرێمی‮ ‬كوردستان پێ دەنێتە قۆناغێكی‮ ‬نوێدا پێویستی‮ ‬بە چەندین بڕیار و‮ ‬یاسای‮ ‬تایبەتە بۆ لێكجیاكردنەوە و گۆڕانكاری‮ ‬و چاكسازی،‮ ‬لە هەندێ كەرت و سێكتەری‮ ‬خزمەتگوزاری،‮ ‬وەك لە پێش هەڵبژاردن لە كەرتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬چەند هەنگاوێكی‮ ‬چاكسازی‮ ‬نا،بە تایبەت كە هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانیی‮ ‬و مەسروور بارزانیی‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬باشیان لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و ئەمنییەوە هەیە و كە ئەمانە دەبنە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو قۆناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬و پێشكەوتوو هەنگاو دەنێ،‮ ‬بۆیە چوار ساڵی‮ ‬ئایندە ئەركێكی‮ ‬قورس و سەختی‮ ‬لە سەر شانە ـ چونكە هەموو هەنگاوەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەهێز هەوڵ و ماندووبوونی‮ ‬زۆری‮ ‬پێوستە بە تایبەت كە ناوچەكە لەبەردەم گۆرانكاریی‮ ‬گەورە دایە‮. ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش وەك هەمیشە وەك هەمیشە خۆی‮ ‬بەرامبەر كورد وكوردستان بەرپرسیار زانیووە لەپێناو گەیاندنی‮ ‬بە كەناری‮ ‬دڵنیایی‮.‬