سوودەكانی زەیتوون و بەرهەمە سروشتییەكانی پەیوەست بە رۆنی زەیتوون چەندین ساڵە لە چوارچێوەی رژێمی خۆراكی دەریایی ناوین دەستنیشانكراون . زانایان جۆرێك پێكهاتەیان لە نێو رۆنی زەیتوون دۆزێوەتەوە كە رەنگە یارمەتی جەستەی بەشدار بدات بۆ دروستكردن و بڵاو كردنەوەی ئەنسۆلینی زیاتر، كە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەگرێت و ئەوەش تێچووییەكی كەمترە بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشییە .توێژەرانی زانكۆی ویلایەتی ڤیرجینیا لە ئەمەریكا بۆیان دەركەوتووە كە پێكهاتەی” ئۆلیڤرۆپین”ی نێۆ زەیتوون یارمەتی زیاتربوونی ئەنسۆلین دەدات ،ئەنسۆلین مۆلكۆلی سیگناڵدەری ناوەندی جەستەییە كە دەتوانێت متابۆلیسم كۆنترۆڵ بكات. هەروەها پێهكاتەی هاوشێوەی ئەو موڵكۆلە كە بە “ئامیلین “ناسراوە دەسرێتەوە ،ئامیلین موڵكۆلێكە كە لە نێو نەخۆشی شەكرە زۆرتر بەرهەم دێت. بۆیە پێكهاتەی “ئۆلیڤرۆپین رێگری لەو نەخۆشییە دەگرێت .بۆیە ،بەكارهێنانی رۆنی زەیتوون دەتوانێت هەنگاوێكی ستراتیژی بێ بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی شەكرە و چارەسەری.









