له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبەى دووشەممە ڕێکەوتى ٧/١/٢٠١٩ى زایینى، لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان و بە بەشدارى زیاتر لە ملیۆنێک و سەد هەزار قوتابی لە قۆناغى چوارەمى بنەڕەتى بۆ ١١ى ئامادەیی، تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرزى یەکەم/ خوولی یەکەمى پۆلە ناکۆتاکان دەست پێ دەکات.
راشیده‌گه‌ێنێت ، حکومەتى هەرێم بە پێى تواناى داراییی ئەم قۆناغە
قورسەى کوردستان، هەمیشە پاڵپشتى خوێندن و فەراهەمکردنى کەشێکى ئارام بووە
بۆ پڕۆسەى خوێندن و جێبەجێکردنى ئەزموونەکان، بۆیە لەسەر قوتابیان پێویستە
کاتەکانیان بەفیڕۆ نەدەن و ئەو ماوە کورتەى کە بۆ ئەم پڕۆسەیە دانراوە،
دوور بکەونەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و یاریکردن پێیان تا نمرەى باش
بەدەست بهێنن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده راشیگه‌یاندووه ، داوا لە خانەوادەى بەڕێزى
قوتابیان دەکەین، لە ماڵەوە هەوڵى دروستکردنى کەشێکى ئارام بۆ منداڵەکانیان
بدەن و پاڵپشتێکى بەهێزى دەروونى و پەروەردەییان بن و پاڵەپەستۆیان لەسەر
دروست نەکەن و ڕەچاوکردنى کاتى پێویست بۆ خوێندن و خواردنى تەندرووستیان
بکەن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ، سوپاسى مامۆستایانى خۆشەویستیش دەکەین
کە وەک هەمیشە هاوکار و جێبەجێکارى ئەم پڕۆسە بەرفراوانە پەروەردەییەن و
هیواى سەرکەوتنیش بۆ هەموو قوتابیان دەخوازین.









