عەبدولحەق بن رەحمون، ناوێكی پرشنگدار، گەڕۆك وەك تەیرێكی كۆچڕەو، نیشتیمانەكەی هێندەی قەسیدەكەی گەورەیە، ئەو مرۆڤە كوردەی عیشقی بۆ هەر وڵاتێك هەبێت وەك نیشتیمانی خۆی تەماشای كردووە. عەبدولحەق بن رەحمون، شاعیرو رۆشنفكرێكی ئینسكلۆپیدیاییە، لەهەر شارو وڵاتێكدا گیرسابێتەوە ئەو شوێنەی پڕ كردووە لە خۆشەویستی و ئاشتی، ئەو باڵیۆزی كوردەكانە و بۆ هخەر شوێنێك كۆچی كردبێ بە ئەدەب و ئافراندنی رەسەنی كوردی ئاشنای كردوون.
عەبدولحەق بن رەحمون، سەردانی هەر شوێنێكی كردبێ زانیاری لە بارەیانەوە بڵاو كردۆتەوەو وەكو بازێكی بەرزە فرە هەمیشە لە لوتكەی چیاكان گیرساوەتەوە. ئەو وەكو سوفیەكی عاشق رەشماڵی لە پشتی خۆی هەڵداوەو هەر كوێیەك بۆنی زێدی ئەوی لێ بێت، تێدا دەحەسێتەوە. بۆیە عەبدولحەق بن رەحمون، دۆستایەتی لەگەل هموو ئەو خاوەن هزرو قەلەمانەدا هەیە كە وەك گەڕیدەیەك گەشتی بۆ كردوون، ئەو هەرگیز لە سەختی رێگاو كەش و هەوا نەسڵمیتەوە، بۆیە نوسین و گوزارشتەكانی وەك بۆنی خاك، بۆنی حەقیقەتیان لێ دێ. ئەوەی دەربارەی گوتراوەو دەگوترێ هێشتا هەر مەبەستی تەواوی خۆی ناپێكێ، چونكە لەگەل هەر دانیشتنێكیدا نەهێنی زیاتر لە دنیای جوانیی ئەو زاتە زیاتر كەشف دەبێت.









