تەلەفزیۆنیكی ئیسپانی كاتی پێشكەشكردنی ئیبراهیم دیازی بە دەزگاكانی راگەیاندن ئاشكرا كرد كە لە یانەی مانچستەر سیتییەوە رووی كردۆتە یانەی ریال مەدرید، كەنالی لاسیسكتا بڵاوی كردەوە كە یانەی ریال مەدرید ئەمڕۆ دووشەممە ئیبراهیم دیاز لە هۆلی ناساندنی یاریزانەكان لە ستادیۆمی سانتیاگۆ برنابیۆ، وەك یاریزانێكی یانەكەی بە دەزگاكانی راگەیاندن دەناسێنێت، دیازی تەمەن 91 ساڵان كە كۆتایی ئەم وەرزە وادەی خۆی لەگەڵ مان سیتب تەواو دەبێت، بەرامبەر بە 51 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد.









