
سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاند كە بۆ ئەوەی سەركەوێتە پلەكانی پێشەوە پێویستیان بە بەرپاكردنی جەنگ هەیە، ئەم راگەیاندنەی سۆلاری لەپەراوێزی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی هات بەر لە یاریی ریال سۆسیداد كە ئەمشەو بەیەك دەگەن.
سۆلاری گوتی: ئەركمان هێندە ئاسان نییە، لەچەندین پاڵەوانێتی یاریمان هەیە، دیارە یاریزانیش مرۆڤە و ماندوو دەبێ، ئەوەی گرنگە بەلامانەوە كۆڵ نەدەین و بجەنگین بۆ ئەوەی بەئاستێكی باشتر دەربكەوین و هەڵكشێین بۆ ریزەكانی پیشەوە.








