خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮
لەیارییەكانی‮ ‬گەڕی‮ ‬یازدەهەمینی‮ ‬خولی‮ ‬پلە‮ ‬یانە نایابەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬بۆ وەرزەكانی‮ ‬2018 – 2019 ئەم هەفتەیە‮ ‬لەرۆژانی‮ ‬پێنجەشممە وهەینی‮ ‬چەند‮ ‬یارییەكی‮ ‬گرینگ ئەنجامدران،‮ ‬لەوانە ئەم پێنجەشەممەیە لەنێو‮ ‬یاریگا فرەنسۆ هەریری‮ ‬2‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر و‮ ‬یانەی‮ ‬ئاكرێ‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬یەكتر بوونەوە،‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر دوای‮ ‬تێپەر بوونی‮ ‬شەست حەوت رۆژ تامی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬نەكردبوو لەسەر دەستی‮ ‬یانەی‮ ‬ئاكرێ دوای‮ ‬ئەم ماوە زۆرە‮ ‬یەكەم سەركەوتنی‮ ‬تۆمار كرد،‮ ‬یارییەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر بەئەنجامی‮ ‬2-1‮ ‬گۆڵ بەكۆتایی‮ ‬هات‮ ‬،‮ ‬یەكەم گۆڵیش لەلایەن‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئاكرێ رەیان عەبدولقادر تۆمار كرا،‮ ‬هەردوو گۆڵەكەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێریش لەلایەن هەردوو‮ ‬یاریزانان هۆگر حسێن و عەلی‮ ‬سەڵمان تۆمار كران،‮ ‬بەم ئەنجامە‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر هاتە پلەی‮ ‬دەیەم بەكۆكردنەوەی‮ ‬13‮ ‬خاڵ،‮ ‬و‮ ‬یانەی‮ ‬ئاكرێش بەكۆكردنەوەی‮ ‬5‮ ‬خاڵ هەر لەدواوەی‮ ‬خولەكە مایەوە‮.‬

لەیارییەكی‮ ‬دیكەدا هەر ئەم پێنجەشەممەیە لەیاریگای‮ ‬یانەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬،‮ ‬یانەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لەیانەی‮ ‬نەورۆز كرد،‮ ‬یارییەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬تیپی‮ ‬میوان بەكۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬نەورۆز توانی‮ ‬بەئەنجامی‮ ‬3-1‮ ‬گۆڵ لەیانەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬بباتەوە و‮ ‬3‮ ‬خاڵی‮ ‬گرینگی‮ ‬دوور لەیاریگای‮ ‬هاندەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬دەستەبەر بكات‮.
‬
لەرۆژی‮ ‬دوایی‮ ‬واتە ئەم هەینی‮ ‬یە لەنێویاریگای‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر لەپیرمام‮ ‬،‮ ‬هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر و پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لەكەشێكی‮ ‬ساردا‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬یەكتربوونەوە،‮ ‬یارییەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬تیپی‮ ‬خاون‮ ‬یاریگا بەكۆتایی‮ ‬هات دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر توانی‮ ‬بەئەنجامی‮ ‬2-1‮‬ گۆڵ لەپێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بباتەوە‮.
‬
لەدەستپێكی‮ ‬گێمی‮ ‬یەكەم‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر لەرێگەی‮ ‬یاریزان محەمەد سامی‮ ‬گۆڵی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بۆ تیپەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬تۆمار كرد،‮ ‬دوای‮ ‬ئەم گۆڵەیش‮ ‬یاریزانانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ هاوسەنگ كردنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬یارییەكە چەندین هێرشی‮ ‬مەترسیان هێنایە سەر تیپی‮ ‬خاوەن‮ ‬یاریگا،‮ ‬بۆ گۆڵ تۆمار كردن،‮ ‬ئەوەبوو پێش كۆتایی‮ ‬گێمی‮ ‬یەكەمی‮ ‬یارییەكە‮ ‬یاریزانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬جوتیار جەزا توانی‮ ‬گۆڵی‮ ‬یەكەم و‮ ‬یەكسانبوون لەتیپی‮ ‬بەرانبەر تۆمار بكات،‮ ‬گێمی‮ ‬یەكەم بەم ئەنجامەو بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەتاكە گۆلێك بەكۆتایی‮ ‬هات‮.‬

گێمی‮ ‬دووەم دەستیپێكرد و هەردوو‮ ‬ڕاهێنەران بۆ باشتركردنی‮ ‬ئاستی‮ ‬تیپەكەیان و گۆرینی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬یارییەكە چەندین گۆرانكارییان لەرێزی‮ ‬پێكهاتەكە ئەنجام دا،‮ ‬بەڵام هەردوو‮ ‬یانە نیازی‮ ‬گۆڵ تۆماركردنیان هەبوو،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬تیپی‮ ‬خاوەن‮ ‬یاریگا كەهەموو هەوڵێكی‮ ‬خۆی‮ ‬خستبووە گەڕ‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سەركەوتن لەیارییەكە بەدەست بهێنێت،‮ ‬هەر لەدرێژەی‮ ‬یارییەكەدا‮ ‬یاریزانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر عومەر سەدام گۆڵی‮ ‬دووەم وسەركەوتنی‮ ‬بۆ تیپەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬تۆمار كرد‮ ‬،‮ ‬تاكۆتایی‮ ‬یارییەكە ئەنجامەكە هەر وەك خۆی‮ ‬مایەوە بەپێشكەوتنی‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر بەسەر پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەئەنجامی‮ ‬دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك،‮ ‬بەمشێوەیە پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر دوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬لەیارییەكەدا توانی‮ ‬3‮ ‬خاڵی‮ ‬گرینگ لەسەر دەستی‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر بەدەست بهێنێت و هاتە پێشەنگی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬یانەكان‮.‬

لەیارییەكی‮ ‬دیكەدا هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬دهۆك و هەندرێن لەیاریگا‮ ‬یانەی‮ ‬دهۆك بەیەكگەیشتن،‮ ‬یارییەكە بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەگۆڵێك بەكۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬گۆڵی‮ ‬یەكەم لەخولەكی‮ ‬7دا لەلایەن‮ ‬یاریزانی‮ ‬هەندرێن راشد ماجید تۆمار كرا،‮ ‬گۆڵی‮ ‬یەكسانبوونیش لەلایەن‮ ‬یاریزانی‮ ‬دهۆك عەبدولباسیت جاسم تۆمار كرا،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬یاریزانانی‮ ‬دهۆك لەگێمی‮ ‬دووەمدا چەندین هەڵی‮ ‬زیرینیان لەدەستدا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەدوو هێرشی‮ ‬مەترسیداردا ستوون بووە رێگر كەیانەی‮ ‬دهۆك پێش بكەوێت،‮ ‬بەم ئەنجامە هەردوو‮ ‬یانە بەخاڵێكی‮ ‬یارییەكە رازی‮ ‬بوون و‮ ‬یانەی‮ ‬دهۆكیش بەكۆكردنەوەی‮ ‬21‮ ‬خاڵ پێشەنگی‮ ‬بۆ‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر چۆڵكرد وهاتە پڵەی‮ ‬دووەمی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬خولەكە‮.‬
ئەنجامی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬دیكە بەمشێوەیە بوو‮.

برایەتی‮ ‬0 * ‮ ‬زاخۆ‮ ‬1
شێروانە‮ ‬3 * ‮ ‬ئارارات‮ ‬0
دەربەندیخان‮ ‬1 * ‮ ‬گازی‮ ‬باكوور‮ ‬1
بەمشێوەیە ئەم هەفتەیە گەڕی‮ ‬یازدەمینی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان سەركەوتووانە بەكۆتایی‮ ‬هات و رێزبەندی‮ ‬خولەكەیش لەپلەی‮ ‬یەكەم تاپلەی‮ ‬پێنجەم بەمشێوەیە دەبێت‮:‬
1- پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر‮ ‬22‮ ‬خاڵ‮ ‬
2- دهۆك 21 خاڵ
3- نەورۆز‮ ‬19‮ ‬خاڵ
4- پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬17‮ ‬خاڵ‮ ‬
5- شێروانە‮ ‬17‮ ‬خاڵ‮.‬