خهبات: فاتیح بەرزنجی
هەموو مانگێك لەرێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەشە ئاردی هاووڵاتیان دابەشدەكرێ، بۆیە نرخی ئارد و نان و سەموون لە بازاڕەكان گراننابێت. بەگوتەی “كاكەزیاد ساڵح” بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر روونیكردەوە: ئیشوكاری دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر سەرپەرشتیكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیانە و رۆژانە هەر لە یەكەم قۆناغەوە پشكنین دەكەین، لەكاتی وەرگرتنی گەنمەكە تا دەگاتە ناو ئاشەكان و كاری ئەو 14 ئاشەی كە هەیە بۆ ئامادەكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان، رۆژانە لەلایەن ئاشەكانەوە ئارد ئامادە دەكرێت، بەرلەوەی ئاردەكە دابەش بكرێت پشكنینی بۆ دەكرێت و لەناو كارگەكانی ئاشیش تاقیگە هەیە و لەلای خۆشمان پشكنینی بۆ دەكەین، دیارە ئەو ئاشانە بەپێی هەبوونی گرێبەستێك لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق و بەشەخۆراك و بەشە ئاردی هاووڵاتیان هەر لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقـەوە سەرپەرشتی دەكرێت، ئێمەش وەكو لقی هەولێری دروستكراوی دانەوێڵە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی هەولێر ئەو ئاردە دابەشدەكرێت. سەبارەت بەو بەشە ئاردەی بریكاری خۆراك وەك رۆژنامەی خەبات ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد.
دەربارەی جۆری ئەو گەنمەی كەدەكرێتە ئاردبەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر گوتی: ئەو گەنمەی كە دەكرێتە ئارد گەنمی پلە یەكە، بۆئەوەی جۆری ئاردەكە زۆر باشبێت، گەنمی هاوردەی ئوستوڕاڵی لەگەڵ تێكەڵ دەكەین، بۆئەوەی ئاردەكە بەهێز بێت و یارمەتیدەربێت بۆ ئاردەكە تا نانی جوانی لێبێت و تاقیكردنەوەشمان لەسەر كردووە و سەركەوتوو بووە، بەڵام ئاردی سێ مانگ لەمەوبەر لە كەركوك گەنمان بۆ هات و بێهێز بوو، بۆیەئەو گەنمە بۆنانكردن وەكو پێویستنەبوو، دوای ئەوە هەوڵماندا گەنمی سایلۆی خۆمان لەگەڵ گەنمی هاوردە تێكەڵ بكەین و بیكەین بە ئارد، گەنمی خۆمان زۆر شیاوە بۆ نانكردن و تاقیمان كردۆتەوە و پشكنینمان بۆ كردووە، دوای تاقیكردنەوەی ئاردەكە، ئینجا دەستبەدابەشكردنی دەكەین. بڕی ئەو ئاردەی كەمانگانە دابەشی سەر هاووڵاتیانی دەكەین، بریتییەلە 20هەزار تەن ئارد، بۆ هەموو هەولێر و دەوروبەری، ئەو ئاردەی كەئێمەدابەشیدەكەین ئاردی بریكاری خۆراك و ئاردی گەنمی خۆمانە، نەوەك ئاردی سفر، جۆرێكی باشەو كاریگەری خراپی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ نییە.
ئەو گوتیشی: داوا لەهاووڵاتیان دەكەین كە سەردانی بریكارەكان بكەن، بۆئەوەی بەشە ئاردی مانگانە وەربگرن، هەر بریكارێكیش دوكانەكەی داخرا و بێت ئەوا سزادەدرێت، جگە لەوەش ئاردەكە مێژووەكەی بۆ شەش مانگە و نابێت هاووڵاتیان لەدوای ئەو شەش مانگە، ئەو ئاردە بەكاربێنن و هەر بریكارێك ئەگەر هاتوو سەرپێچیەكی كرد هاووڵاتیان دەتوانن سكاڵایان لەلای ئێمە لەسەری تۆماربكەن.
لێرەوە دەستخۆشی لە چاودێری بازرگانی و تەندروستی دەكەین كە لەنزیكەوە سەردانی بریكارەكان دەكەن و ئێمەشی لێ ئاگادار دەكەنەوە و لیژنەی ئێمەش سەردانی كارگەكانی ئاش دەكەن و رۆژانە چاودێری كارگەكان دەكەن، ئەو ئاردە لەلایەن لیژنەكەی ئێمەو لە كارگەكانیش پشكنین بۆ ئەو ئاردە دەكرێت، ئەگەر یەكێك نیازی هەبوو كە كارگەی ئارد دابنێت، دەبێ لەبەغدا ولەلای وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە رەزامەندی بدرێت بۆ كارگەی تازە.
دواتر هەردەربارەی ئەو ئاردەی كە دابەشی سەر هاوڵاتیان دەكرێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێممان كردو لەوێدا نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم روونیكردەوە: بەپێی یاسای بودجەی عێراقی ساڵانە بڕێك پارە تەرخان دەكرێت بۆ كڕینی گەنمی جوتیاران ئەو كاتەی كە گەنمی جوتیاران دەكڕدرێت لە هەموو سایلۆكانی عێراق بەیەك سیستەم و بەیەك ڕێنمایی وبەیەك پلانی بەبازاڕ كردنی گەنم دەكرێت دیارە ئەو نرخەی كەپێ وەردەگیرێت دووبەرابەری ئەو نرخەیە كەلەبۆرسەی جیهانی دیاری دەكرێت بۆیە لەو حاڵەتەدا حكومەت دەیەوێ پشتگیری جوتیاران بكات، بۆ ئەوەی زیاتر هان بدرێن كاری چاندن بكەن و دوور نەكەونەوە لە زەویەكانیان جگەلەوەش ئەو بڕەگەنمەی كە وەردەگیرێت دەكرێتە ئاردولەڕێگەی بریكارەكانی ئاردەوە دابەشی سەر هاوڵاتیان دەكرێت بۆ ئەوەی نرخی ئارد لەبازاڕەكانی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستانیش بەشێوەیەكی جێگیر بمێنێتەوە لەبەرامبەر ئەوەش لە وڵاتی توركیا ساڵانە نزیكەی سێ ملیۆن تەن ئارد هاوردەی عێراق دەكرێت و كوردستان دیارە كوردستانیش وەكو سەنتەرێكی بازرگانیە بۆ هەموو كاڵاكان و ئاردیش یەكێكە لەو كاڵایانەی كە دێت بۆیە ئێمەش ساڵانە بەپێی ئەو نەخشەیەی كەلە وەزارەتی بازرگانی بەغدا دابەشی سەربەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵە لە پارێزگاكانی كوردستان كاردەكرێ بۆ كاركردن لەسەر ئەو گەنمەی كەلەجوتیارانی كوردستان وەردەگیرێت لەژێركۆنتڕۆڵی وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵە نەوەك وەزارەتی بازرگانی هەرێم دیارە ڕۆڵی وەزارەتی بازرگانی هەرێم تەنها بەدواداچوونە بۆ ئەو بابەتانە لە حاڵەتێكدا كە ئاردەكە خراپ بێت یاخود باش نەبێت یان هەركێشەیەك هەبێت.
گوتیشی: وەزارەتی بازرگانی دەتوانێ كاری خۆی بە ئەكتیڤانە ئەنجام بدات وەكو ئەركێكی نیشتیمانی بەپێی یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2010سەرپەرشتیاری هەموو كارێكی بازرگانیە لە هەرێمی كوردستان بەداداچوون بۆ ئەو بابەتانە دەكات بۆنموونە لەچەند مانگی ڕابردوو بەشەكانی مانگی پێنج و شەش ئەو گەنمەی كە سایلۆكان دەهات ولەوێشەوە بۆ ئاشە ئەهلیەكان دابەش دەكرا جۆرەكەی زۆر باش نەبوو لە شاری كەركوكەوە بۆ سلێمانی و بۆ شاری هەولێریش دەهات، بەڵام سەبارەت بە شاری دهۆك گەنمی خۆیان هەبوو كێشەیان نەبوو دەربارەی ئەو گەنمەی كە بۆ كەركوك دەهات لەو شارەدا سایلۆی نییەو لەكوردستان لە هەمووپارێزگاكان سایلۆ هەیەو سایلۆكان بەشی ئەو گەنمە دەكات كەساڵانە وەردەگیرێت وهیچ پڕۆژەیەكی دروستكردنی سایلۆ لەكەركوك لەلایەن حكومەتی عێراق ئەنجام نەدراوە لەكاتێكدا ئەگەر ئێمە بەراوردێك لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەتایبەتیش شاری كەركوك پارێزگایەكی كوردستانییە كەمتەرخەمیەكی زۆری تیا دیارە.
سەبارەت بە كۆگاكردنی ئەو گەنمەی كە ساڵانە وەردەگیرێت لەكوردستانیش بۆ نموونە لەشاری سلێمانی تا ئێستا هیچ سایلۆیەكی تێدا نەبوو تەنها یەك سایلۆ هەبوو ئەویش لەكاتێكدا دروستكرابوو لە ساڵەكانی هەشتا دروست كرابووتا وای لێهات ئەو سایلۆیە یەك دەنكە گەنمی تێدا نەبوو لەبەر شەڕی كەنداو تەواو نەكرابوو بەنیوە چڵی مابووە دوای ماوەیەك ئەو شوێنە درایە كەسێكی وەبەر هێنەر لەبەرامبەرئەو سایلۆیەكی دیكە دروست بكات لە سەید سادق لەئێستادا لە شاری سلێمانی چوار سایلۆ هەیە وەك سایلۆی سەید سادق وپیرەمەگرون وسایلۆی ڕانیەو چەمچەماڵ ئەو چوار سایلۆیە نزیكەی 160 هەزار تەن گەنمی تێدا كۆگا دەكرێت.









