زۆربەی كات ڕەخنە لە گوگڵ گیراوە بەهۆی بێهێزی چاودێری لەسەر ئەپڵیكەیشنە خراپەكان لەبازاڕی گوگڵ پلەیدا، ئەمرۆش دیسانەكەوە ڕوبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە دوای ئاشكراكردنی 13 یاری پڕ لە بەرنامەڕێژی خراپ لەلایەن شارەزایانی ئاسایشیەوە، بۆیە گوگڵ هەستا بە سڕینەوەیان.
هەموو یاریەكان پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلن، هەندێكیشیان چاولێكەری یاریەكانی هەردوو گەشەپێدەر لویس و بینیتۆنن، وێنەی ئەپڵیكەیشنەكان وا پێناچێت كە نایاسایی بن، وەهیچ شتێكی دیار لەناو یاریەكە نیە كە پێشانی بدات یاریەكە ئەسڵ نیە.توێژەری ئەمریكی لۆكاس ستیفانكۆ لە تیمی ESET ئاگاداریكردنەوە لەپاش ئەوەی توانی ئەو یاریانە ئاشكرا بكات كە زیانیان بۆ بەكارهێنەر هەیە، بەڵام دوو لەو یاریانە پلەیەكی باشیان هەبوو لەگوگڵ پلەی لە ژمارەی دابەزاندن كە گەیشتبونە زیاتر لە نیو ملیۆن دابەزاندن پێش ئەوەی گوگڵ بیانسڕێتەوە.
مەترسیە گەورەكە لەوەدایە كاتێك دایدەبەزێنیت هەرەسدێنێت لەو كاتەو كە ئەیكەیتەوەش بۆ یەكەم جار دوای ئەوە نامێنێت، پاشان ناتوانی بەئاسانی بیسڕیتەوە.ئەو یاریانەش هەوڵ دەدەن زۆرترین ڕێكلامت بۆ بێنن كە بەتەواوی بێزارت دەكەن، دواتریش داوای زۆرترین پارە لە خاوەن ڕێكلامەكان دەكەن كەگوایە بینەری زۆریان بۆ ڕێكلامەكانیان فەراهەم كردووە. هەندێك جاریش دەبنە هۆی خاوبوونەوەی ئامێرەكان.هەر چ ئامانجێكیان هەبێت، ئەوە وتەبێژی گوگڵ رایگەیاند بە دڵنیاییەوە یاریەكان سڕاونەتەوە لە بازاڕی گوگڵ پلەی، بەڵام دوای بەدەست هێنانی نزیكەی 560 هەزار دابەزاندن دەبێتە گەورەترین خراپەكاری ئەپڵیكەیشنەكان لە مێژوی بازاڕی گوگڵ پلەی، لەگەڵ ئەوەی گوگڵ هەوڵی زۆری داوە بۆ نەهێشتنی ئەو ئەپڵیكەیشنە خراپانە ، لەو هەوڵانەشی سڕینەوەی زیاتر لە 700،000 ئەپڵیكەیشن بوو لەساڵی 2017 بەتەنها.









