خه‌بات: ‬كامەران حاجی‮ ‬ئەلیاس
زۆرن ئەو هونەرمەندانەی‮ ‬لەسەردەمێكدا خزمەتی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردییان كردووە كە سەردەمێكی‮ ‬نەڕەخساو و نالەبار بووە و وەكو ئیستا نەبووە،‮ ‬چ لەڕووی‮ ‬ئازادیی‮ ‬چ وەكو توانستی‮ ‬تەكنەلۆژیای‮ ‬سەردەم‮. ‬بەڵام ئەو هونەرمەندانە شاكاری‮ ‬وایان پێشكەش كردوە كە هەتا ژیان بمێنێت ئەو شاكارانەش هەر بەزیندوویی‮ ‬دەمێنن‮.‬
‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێرەدا دەمانەوێت هەڵوەستەی‮ ‬لەسەر بكەین هونەرمەندێكی‮ ‬گۆرانی‮ ‬بێژ و ئاوازدانەرێكە كە زۆبەمان‮ ‬یادگاریمان لەگەڵ گۆرانییەكانی‮ ‬هەیە،‮ ‬هونەرمەندێك كە توانیویەتیی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬گۆرانیەكانی‮ ‬وێستگەیەك بێت لە كاروانی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردیی‮ ‬رەسەن،‮ ‬ئەو هونەرمەندە بەرێزە‮ ‬محەمەد عەباس بەهرامـە كە خاوەنی‮ ‬چەندین گۆرانییە،‮ ‬وەكو‮ ‬ئاگرێكی‮ ‬بێ خۆڵەمەێش‮ ‬،‮ ‬بێ وەفا بوو،‮ ‬توڕەمە خۆت زیز مەكە، ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پەیوندیمان پێوەی‮ ‬كرد و داوای‮ ‬گفتۆگەیەكی‮ ‬هونەریمان لێیكرد،‮ ‬بەسوپاسەوە زۆر بە خۆشحاڵیی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشاندا و وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬ئێمەی‮ ‬دایەوە‮.‬

‮❊ ‬سەرەتا پێمان باشە كورتەیەك لە ژیانی‮ ‬هونەریی‮ ‬خۆت و چۆنیەتیی‮ ‬دەستپێكردنت بە كاری‮ ‬هونەریی‮ ‬بۆ خوێنەرانمان باس بكەیت؟
‮- ‬من هەر لە مناڵیەوە گۆرانیم گوتووە،‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬پێنج ساڵی‮ ‬لەماڵەوە خزم و دۆستان هانیان دەدام هەردەم پێیان دەگووتم دەی‮ ‬حەمە گیان گۆرانییەكەمان بۆ بڵێ‮. ‬دەی‮ ‬حەمە گیان سروودێكمان بۆبڵی‮.. ‬بەو شێوەیە بەردەوام بووم تا چوومە قوتابخانە،‮ ‬زۆریش سەرسام بووم بە دەنگی‮ ‬هونەرمەندان‮ ‬سەید عەلی‮ ‬ئەسغەری‮ ‬كوردستانی،‮ ‬مەلاكەریم‮ ‬،‮ ‬عەلی‮ ‬مەردان‮ ‬،سەڵاح داودە‮. ‬لە قوتابخانەش لە هەموو بۆنەكان گۆرانی‮ ‬و سروودم دەگووت،‮ ‬سوودێكی‮ ‬زۆرم لە مامۆستای‮ ‬هونەر وەرگرت كەناوی‮ ‬مامۆستا‮ ‬ئەنوەر تایەر‮ ‬و خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬كۆیە بوو،‮ ‬زۆریشم لەلا گرنگ بوو چونكە بۆ من وەكو برا و باوك بوو‮. ‬ژنیاری‮ ‬كەمانچە و عود بوو،‮ ‬گۆرانی‮ ‬بێژیش بوو،‮ ‬گۆرانیشی‮ ‬لە رادیۆ‮ ‬و تەلەفزیۆنی‮ ‬بەغدا هەبوو،زۆریش سەرسام بوو بە دەنگی‮ ‬من بەجۆرێك عاشقی‮ ‬دەنگی‮ ‬من بوو تا ئەو رادەی‮ ‬ئامێری‮ ‬ئۆكۆردیۆنـی‮ ‬بۆهێنام و پێیگووتم پێم باشە فێری‮ ‬موزیك بیت،‮ ‬بەمشێوەیەش زیاتر پەرەم بە دەنگی‮ ‬خۆمدا تائەو كاتەی‮ ‬چوومە سەر تەختەی‮ ‬شانۆ،‮ ‬ئەو كاتە سەردەمی‮ ‬گۆرانیبێژان‮ ‬عەلی‮ ‬عەزیز و جەمال جەلال و سەڵاح داودە‮ ‬و چەندین گۆرانی‮ ‬بێژی‮ ‬تر بوو لە كەركووك‮. ‬تا ئەو كاتەی‮ ‬یانەی‮ ‬سۆلاڤ دروست بوو‮ ‬هونەرمەند خوالێیخۆشبێت‮ ‬شەوكەت رەشید‮ ‬تیپی‮ ‬سۆلاڤی‮ ‬دامەزراند و هەرخۆیشی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬تیپەكە بوو،‮ ‬چەندین هونەرمەند ئەندام بوون لە كورد و توركمان و عەرەب،‮ ‬منیش بووم بە ئەندامی‮ ‬ئەو تیپە،هەر لەوتیپەش دەستم پێكرد كۆمەڵێ گۆرانیمان لەگەڵ هونەرمەند شەوكەت رەشید بۆ تەلەڤزیۆنی‮ ‬كەركووك تۆماركرد‮.‬

‮❊ ‬ئاگرێكی‮ ‬بێ خۆڵە مێش‮ ‬یەكێكە لە گۆرانیە خۆشەكانی‮ ‬بەڕێزتان،‮ ‬ئایا دەتوانین بڵێین تۆ بەو گۆرانیە ناوبانگت وەرگرت،‮ ‬سەرگوزشتەی‮ ‬ئەو گۆرانیە چۆن بوو؟
‮- ‬سەبارەت بە گۆرانیی‮ ‬ئاگرێكی‮ ‬بێ خۆڵە مێش‮ ‬لە هۆنراوەی‮ ‬شەهید‮ ‬بارزان عوسمانـە،‮ ‬داوای‮ ‬لێكردم كە ئاوازێك بۆ ئەم هۆنراوەیە دابنێم،‮ ‬دوایی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1973 لە رادیۆی‮ ‬كوردیی‮ ‬لە بەغدا تۆمارمان كرد‮. ‬دەرهێنەری‮ ‬بەتوانا‮ ‬بەختیار سیامەنسوری‮ ‬بۆ تەلەڤزیۆنی‮ ‬تۆمار كرد و ناوبانگێكی‮ ‬زۆری‮ ‬وەرگرت،‮ ‬بەڵام پێش ئەوە‮ ‬من گۆرانی‮ ‬بێ وەفا بوو،‮ ‬سورەگوڵـم بڵاوكردەوە،‮ ‬بۆیە پێش گۆرانی‮ ‬ئاگرێكی‮ ‬بێ خۆڵە مێش‮ ‬من ناسرابووم بە تایبەتی‮ ‬بە گۆرانی‮ ‬بێ وەفا بوو‮ ‬ناوبانگێكی‮ ‬باشم وەرگرت،‮ ‬چونكە من‮ ‬یەكەمین هونەرمەندی‮ ‬كورد بووم لە هەرچوار پارچەی‮ ‬كوردستان گۆرانی‮ ‬بەتەنیا لەگەڵ پیانۆ بڵێت،‮ ‬پێشتر كەس بەو شێوەیە نەیگووتووە‮. ‬ئەو دەرفەتەش لە گەڵ مامۆستای‮ ‬خۆم كە خەڵكی‮ ‬وڵاتی‮ ‬چیك‮ ‬بوو‮ ‬بۆ من رەخسا‮ ‬كە دابەشكردنێكی‮ ‬موزیكی‮ ‬باشی‮ ‬كردبوو،‮ ‬لە هەمان كاتدا هۆنراوە و ئاوازەكەیشی‮ ‬نایاب بوو بۆیە ناوبانگێكی‮ ‬باشی‮ ‬وەرگرت‮.‬

‮❊ ‬باشە تا چەند كلیپ بۆ گۆرانیبێژ پێویستە؟
‮- ‬ئەوەی‮ ‬راستی‮ ‬بێت ئێستا جەماوەر كەمتر گوێ لە رادیۆ دەگرێت،‮ ‬بۆیە كلیپ گرنگە چونكە جگە لە گۆرانیبێژ و ژنیارەكان سیناریۆش هەیە،‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬تر نواندن هەیە و راستەوخۆ بینەر گۆرانی‮ ‬بێژەكە دەبینێت‮ ‬،بۆیە زیاتر سەرنج رائەكێشێت و ناوبانگ دەرئەكات،‮ ‬بەجۆرێك كلیپەكە شیاو بێت‮ ‬و بگونجێت لەگەڵ باری‮ ‬كۆمەڵایەتیی‮ ‬و خێزانیی‮ ‬و ئاستێكی‮ ‬هونەریی‮ ‬بەرزی‮ ‬هەبێت،‮ ‬نەك وێنەگرتنێكی‮ ‬هەڕەمەكی‮ ‬بێت‮.‬

‮❊ ‬كامەیان بۆ گۆرانیبێژ گرنگرترە‮ ‬هۆنراوە،‮ ‬ئاواز،‮ ‬دەنگ؟
‮- ‬بۆ هونەرمەندی‮ ‬گۆرانیبێژ هۆنراوە زۆر گرنگە،‮ ‬ئینجا بۆئەوەی‮ ‬هۆنراوەكە بخرێتە چوارچێوەیەكی‮ ‬جوانەوە ئاوازەكە جوانی‮ ‬دەكات و بۆ ئەوەی‮ ‬بینەخشێنێت دەنگی‮ ‬هونەرمەند زۆر گرنگە بۆ ئەوەی‮ ‬سۆزی‮ ‬تێدابێت،‮ ‬بەجۆرێك گۆرانیبێژەكە وشە بە وشە گوزارشتی‮ ‬لێبكات بۆ ئەوەی‮ ‬بەروح و ویژدان ئاوازەكە بڵێت،‮ ‬نەك‮ ‬كارێكی‮ ‬میكانیكی‮ ‬وەكو سویچی‮ ‬ئۆتۆمبیل بێت چونكە گۆرانی‮ ‬گووتن بابەتێكی‮ ‬هونەریی‮ ‬و روحییە و دەبێ چۆن وەریدەگریت رێك ئاواش بیچڕیت تا بچێتە ناو روحی‮ ‬مرۆڤەوە‮. ‬كەواتە‮ ‬هۆنراوە،‮ ‬ئاواز،‮ ‬دەنگ‮ ‬هەرسێكیان بەیەكەوەن و وەكو چنینی‮ ‬كراسێك وایە،‮ ‬بەجۆرێك ناتوانی‮ ‬دەزووەكە جیا بكەیتەوە‮ ‬،دەبێ هەمووی‮ ‬یەكتریی‮ ‬بنەخشێنێت‮.‬

‮❊ ‬وەك ئاشكرایە ئێوە لەدەرەوەی‮ ‬وڵات دەژین،‮ ‬ئەو ئاستەنگانە چین لە كاتی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬گۆرانییەك دێت پێشتان؟
‮- ‬بێگومان لە ئەوڕوپا بابەتی‮ ‬ماددە زۆر گرنگە و نەبوونی‮ ‬ماددەش گەورترین گرفتە بۆ ئێمەمانان،‮ ‬بۆنموونە كرێی‮ ‬ستۆدیۆ زۆر گرانە و گرفتی‮ ‬میوزیك ژنەمان هەیە،‮ ‬چونكە میوزیك ژنی‮ ‬كوردمان لێرە زۆر كەمە و ئەندازیاری‮ ‬دەنگ كرێی‮ ‬گرانە‮. ‬لەهەمان كاتدا دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬كوردیی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬كوردستان زیاتر گرنگی‮ ‬بە سیاسیەت دەدەن بەداخەوە،‮ ‬هونەر و هونەرمەندیشیان فەرامۆش كردووە‮.‬

‮❊ ‬رەخنەگری‮ ‬میوزیكمان هەیە؟ ئەگەر هەیە لە چ‮ ‬ئاستێكدایە و چۆنیان هەڵدەسەنگێنیت؟
‮- ‬تا ئێستا رەخنەگری‮ ‬میوزیكی‮ ‬پڕۆفیشناڵمان نیە بەشێوەیەك كە كەسێكی‮ ‬پسپۆر و خاوەن ئەزموون بێت،‮ ‬هۆكارەكەیشی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رەخنە لە كوردستان بڤەیە‮. ‬بۆیە رەخنەگرمان كەمە چونكە كەس لە وڵاتی‮ ‬ئێمە رەخنە قبوڵ ناكات و‮ ‬نەگەیشتووینەتە ئەو ئاستە كە رەخنە قبوڵ بكەین،‮ ‬بەڵام لەڕاستیدا رەخنە دەماری‮ ‬پێشكەوتن و سەركەوتن و پێشڤەچوونە‮.‬

‮❊ ‬رۆڵی‮ ‬پەیمانگا وكۆلیژەكان چۆن دەبینیت لە پێشڤەچوونی‮ ‬هونەری‮ ‬گۆرانیی‮ ‬و میوزیكی‮ ‬كوردیی؟
‮-‬سەبارەت بە پەیمانگا و كۆلیژە هونەرییەكان تا ئێستا كارێكی‮ ‬گرنگم نەبینیوە تا بڵێم ئاستێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام دەنگ خۆشمان زۆرە كە هاوكاریی‮ ‬ناكرێن،‮ ‬هەروەها دەنگ خۆشمان زۆرە توانای‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬گۆرانیی‮ ‬نییە،‮ ‬دەنگ خۆشمان زۆرە بەڵام مامۆستایەكی‮ ‬دڵسۆز نییە هاوكارییان بكات‮.‬

‮❊ ‬چەند دەنگت گونجاوە بۆ مەقامات،‮ ‬ئایاپێویستە گۆرانیبێژ شارەزایی‮ ‬لە مەقامات هەبێت؟‮ ‬
‮- ‬لەبارەی‮ ‬مەقاماتی‮ ‬كوردیی‮ ‬من زۆر مەقام ناڵێم،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬3 ساڵ ئۆپڕام خوێندووە شارەزاییەكی‮ ‬باش و ئەزموونێكی‮ ‬باشم لە مەقاماتی‮ ‬كوردیی‮ ‬و فارسیی‮ ‬و توركیی‮ ‬هەیە،‮ ‬لە هەندێك شوێنیش مەقامم گوتووە و سەركەوتووش بوومە‮.‬

‮❊ ‬ئێمە زۆر سوپاست دەكەین بۆ ئەم دیدار،‮ ‬لە كۆتاییشدا بابەتێك بتەوێت ئاماژەی‮ ‬پێبدەیت؟
‮- ‬زۆر سوپاستان دەكەم بۆ ئەم دەرفەتە و پرسیارەكانم زۆر بەدڵ بوو،‮ ‬چەند خاڵێكیش هەیە ئەمەوێ ئاماژەیان پێبدەم‮:‬
‮ ‬ئومێدەوارم حكومەتی‮ ‬كوردستان و سیاسییەكانی‮ ‬كورد بۆ كلتور و هونەری‮ ‬كوردیی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬دووربینیان هەبێت و ئاوڕێكی‮ ‬باش لە هونەر بدەنەوە،‮ ‬چونكە هەر میللەتێك زمانەكەی‮ ‬یان هونەركەی‮ ‬نەما زۆر بەئاسانی‮ ‬دەتوێتەوە،‮ ‬بۆیە داوا لە بەرپرسانی‮ ‬كوردستان دەكەم هیچ نەبێت ستۆدیۆیەك دروست بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬گۆرانیبێژەكان گۆرانییەكانیان تۆمار بكەن،‮ ‬چونكە تۆماركردنی‮ ‬گۆرانییەك تێچووی‮ ‬ماددیی‮ ‬زۆری‮ ‬پێویستە‮. ‬بۆ نموونە ئەگەر هەر گۆرانیبێژێك‮ ‬10 گۆرانی‮ ‬هەبێت و تۆماری‮ ‬نەكات و كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەوا گۆرانییەكانیش دەمرن‮. ‬نابێ ئەوەش لە بیر بكەین كە هونەر تەنیا گۆرانی‮ ‬نییە،‮ ‬بەشەكانی‮ ‬تریش زۆر گرنگن،‮ ‬وەكو شانۆ،‮ ‬شێوەكاریی‮ ‬،‮ ‬پەیكەرسازیی‮.. ‬داوا لە بەرپرسەكانی‮ ‬كوردستان دەكەم بیر لە هونەرمەندانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كوردستان بكەنەوە و پەیوەندییان پێوە بكەن و ئاشتیان بكەنەوە،‮ ‬هەوڵیان لەگەڵ بدەن بۆ ئەوەی‮ ‬بگەڕێنەوە كوردستان‮.