هیمداد عەبدوڵا
سەرەتای‮ ‬بابەتەكەم بەقسەیەكی‮ ‬زانا و بیرمەندی‮ ‬جیهانی‮ ‬شەریعەتی‮ ‬دەست پێ ئەكەم كە دەڵێ”هیچ كارەساتێك لەنیوە‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬خراپترنیە”ئەم وتەیە‮ ‬ڕێك بۆ ئێستا گونجاوە كە بەداخەوە كەسانێك لەژێرناوی‮ ‬ڕۆشنیری‮ ‬و نووسەرییەوە لەڕوانگەیەك سەیری‮ ‬ڕووداوەكان دەكەن كورت بین و قین لەدڵن كە ناتوانن هەرگیز‮ ‬ڕووی‮ ‬ڕاستی‮ ‬خۆیان لەژێر ناوی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬بشارنەوە چونكە‮ ‬ڕووی‮ ‬ڕاستیان بۆ خەڵكی‮ ‬دیارە‮.‬

لەكۆمەڵگای‮ ‬ئێمەدا لەو جۆرەكەسانە كەم نین و بگرە‮ ‬ڕۆژبەڕۆژ زیاتردەبن،لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كۆمەڵگا هۆشیاربكەنەوە،‮ ‬بەپێچەوانە كۆمەڵگابەرەو هەڵدێر دەبەن و چەواشەی‮ ‬كۆمەڵگادەكەن بەنووسینەكانیان‮. ‬ئەمەش ئیشی‮ ‬كەسێكی‮ (‬ڕۆشنبیر و نووسەرنییە‮) ‬؟‮!‬

چونكە ئەگەر كەسێك خۆی‮ ‬بە نووسەر و‮ ‬ڕۆشنبیر زانی‮ ‬هەرگیز نابێ كورت بین و ناواقعیانە بیربكاتەوەو پێچەوانەی‮ ‬ڕاستیەكان لەخەڵك بگەیەنێت و بەنەفەسی‮ ‬تۆڵەكاربكات‮.‬
ئەگەر وابوو نەڕۆشنبیرە نەنووسەرە بەڵكو دەچێتە قالبی‮ ‬ئەو ووتەیەی‮ ‬شەریعەتی‮ ‬كە جگە لەزیان بۆكۆمەڵگا هیچ سودی‮ ‬نابێت‮. ‬بۆزیاتر بەرچاو‮ ‬ڕوونی‮ ‬و تیشك خستنە سەر كرۆكی‮ ‬بابەتەكەمان،لەوچەند ساڵەی‮ ‬ڕابردوو ئەگەر بەتەحدید وەریگرین و دوورنەڕۆین دوای‮ ‬ئەنجام دانی‮ ‬ڕیفراندۆم بوو كە لە25ی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬2017ئەنجام درا‮. ‬گەلێك بەناونووسەرو‮ ‬ڕۆشنبیرمان دەدیتن لەتی‮ ‬ڤی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژنامەكانا چۆن و بەچ شێوەیەك باسی‮ ‬سەرۆك بارزانیان دەكرد،بەقەولی‮ ‬ئەوان دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم ئیتر بارزانی‮ ‬پێگەی‮ ‬جارانی‮ ‬نەما و چیتر لەسەرئاستی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ ناكرێ بەحوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬تەواو دەبێت‮!‬

بەڵام دەركەوت كە بارزانی‮ ‬پێویستی‮ ‬بەكورسی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬نییە،بەڵكو كورسی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە بارزانییە،چونكە بارزانی‮ ‬بوو سەنگ و قورسایی‮ ‬دابوو بە پۆستی‮ ‬سەرۆكایەتی،لەلایەكی‮ ‬تریشەوە ئەوانەی‮ ‬پێیان وابوو كە ئیتر كۆتایی‮ ‬ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بارزانی‮ ‬لەدوای‮ ‬ڕیفراندۆم تەواو بوو،دیسانەوە هەڵەبوون‮ (‬یاخود هیوایان وابوو‮) ‬بۆیە لەئاست‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬كورت بین بوون و وەك هەرجارێك كەوتنەوەپەیڕەوی‮ ‬ئیرهابی‮ ‬فكری‮. ‬چونكە بەسەردانی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ بەغدا و ئەوپێشوازییەگەرمەی‮ ‬كەلێیكرا لەوپایتەختەی‮ ‬كەهەڕەشەی‮ ‬دادگایی‮ ‬كردنی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەكرد‮ (‬كەخەونی‮ ‬ئەو كۆڵكەنووسەرانەبوو‮) ‬كەچی‮ ‬فەرشی‮ ‬سوور بۆ بارزانی‮ ‬ڕاخرا و لەسەرئاستێكی‮ ‬باڵای‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لە بارزانی‮ ‬كرا بێ ئەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬هیچ پۆستێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬هەبێت،لەلایەكی‮ ‬تریش هاتنی‮ ‬شاندی‮ ‬وڵاتان بۆكوردستان و بۆلای‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دیسانەوە ئەوڕاستیەی‮ ‬سەلماند كە پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬بارزانی‮ ‬هیچ كاتێك لەق نابێت و سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە سەر ئاستی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و جیهان وەكو مەرجەعی‮ ‬كورد تەماشادەكرێ‮. ‬ئینجا ئەوانەی‮ (‬خەونی‮ ‬حوشتر‮) ‬دەبینن بامێژووبخوێننەوە،ئەو نووسەر و كۆڵكە‮ ‬ڕۆشنبیرانەی‮ ‬كاڵفامی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە دژی‮ ‬بارزانی‮ ‬و هەڵوێستەكانی‮ ‬بارزانین،بائارەقی‮ ‬شەرمەزاری‮ ‬بڕێژن و بێنەوە هۆشی‮ ‬خۆیان و بیر لە بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بكەنەوە و هاوئاراستەی‮ ‬پارتی‮ ‬بكەونە بەر خەمی‮ ‬نیشتیمان و نیشتیمان پەروەری‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬