بارزان محەمەد عەلی‮‬
سوپای‮ ‬عێراق مێژووەكەی‮ ‬بۆ‮ ‬6‮/‬1‮/‬1921‮ ‬دەگەڕێتەوە كە لەژێر ئینتیدابی‮ ‬بەریتانیادا و لە سەردەمی‮ ‬حكومی‮ ‬پاشایەتی‮ ‬دامەزرا،‮ ‬یەكەم فەوجی‮ ‬سەربازیش بەناوی‮ ‬فەوجی‮ ‬موسا كازم لە سەربازانی‮ ‬پێشووی‮ ‬سوپای‮ ‬عوسمانی‮ ‬لە كازیمیەی‮ ‬بەغدای‮ ‬پایتەخت دروستكرا،‮ ‬سوپای عێراق وەك سوپای زۆرێك لە وڵاتانی جیهانی سێهەم هەر لە سەرەتاوە ئەركی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و سەركوتكردنی شۆڕش‮ ‬ و جوڵانەوەكانی‮ ‬ئەم وڵاتەی پێسپێررا،‮ ‬بەتایبەتی سەركوتكردنی شۆڕش و راپەڕینەكانی كورد و شیعە لە دەیەی 1920دا،‮ ‬پاشان تێكشكاندنی جوڵانەوەی كەمایەتییە ئایینییەكانی وەك ئاشوریی‮ ‬و ئێزیدیەكان و چاوترسێنكردنیان‮.‬

‮ ‬یەكەم دەستوەردانی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە لایەن سوپای‮ ‬عێراق لە‮ ‬29ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬1936‮ ‬بە سەرۆكایەتیی‮ ‬فەریق بەكر سدقی‮ ‬و هاوپەیمانانی‮ ‬بەشێك سوپا بوو،‮ ‬كە داوای‮ ‬دەستلەكاركێشانەوەی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬یاسین هاشمی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬پادشایەتی‮ ‬دەكرد و لە بری‮ ‬ئەو حیكمەت سلێمان،‮ ‬وەزیری‮ ‬ناوخۆ بكرێتە سەرۆكوەزیران‮. ‬ئەو هەنگاوەی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق بە‮ ‬یەكەم دەستوەردانی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە كاروباری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و عێراق دادەنرا‮.‬

مێژووی سوپای عێراق مێژوویەكی خوێناوییە،‮ ‬چونكە لە چەندین شەڕی ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكییەوە گلاوە،‮ ‬لەوانەش شەڕی ساڵەكانی 1941و‮ ‬1948‮ ‬و‮ ‬1958‮ ‬و‮ ‬1963‮ ‬و‮ ‬1967‮ ‬و1973؟ هەروەها جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران كە لە‮ ‬1980‮ ‬بۆ‮ ‬1988‮ ‬درێژەی هەبوو،‮ ‬دواتریش شەڕی دووەمی كەنداو،‮ ‬كە لە ساڵی 1991 بە هۆی داگیركردنی كوەیت لە لایەن عێراقەوە هەڵگیرسا،‮ ‬هەروەها لە ساڵی‮ ‬ 2003دا رووبەڕووی‮ ‬سەختترین شەڕ‮ ‬بووەوە و ئەنجامەكەی بە رووخانی بەعس كۆتاییهات.

ئەو سوپایە چەندینجار دژی‮ ‬شۆڕش و جوڵانەوەكانی‮ ‬كورد لە باشووری‮ ‬كوردستان شەڕی‮ ‬كردووە،‮ ‬لە نێوان ساڵانی‮ ‬1923‮-‬1927‮ ‬و‮ ‬1930‮-‬1931‮ ‬بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬هێزی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬و زەمینیی‮ ‬بەریتانیا دژی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بە سەركردایەتیی‮ ‬شێخ مەحموود شەڕی‮ ‬كردووە،‮ ‬هەروەها‮ ‬لە ساڵانی‮ ‬1942-1947‮ ‬بە‮ ‬یارمەتیی‮ ‬هێزی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬بەریتانی‮ ‬دژی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد وەستاوەتەوە بە سەركردایەتیی‮ ‬مستەفا بارزانی‮ ‬و لە‮ ‬ 1961-1975دژی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بووە،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1983‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق جینۆسایدی‮ ‬بارزانییەكانی‮ ‬ئەنجامداوە كە هەشت هەزار كەسی‮ ‬سڤیل بوونە قوربانی‮. ‬هەروەها لە ساڵانی‮ ‬ 1986-1989ئەنفالی‮ ‬نزیكەی‮ ‬182‮ ‬هەزار هاونیشتمانی‮ ‬كورد و ساڵی‮ ‬1988‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬كرد كە پێنج هەزار كەس بوونە قوربانی‮.‬

ئەمساڵ‮ ‬98‮ ‬ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراقدا،‮ ‬ئەو سوپایەی كە بەدرێژایی ئەو ساڵانە رۆڵی سەرەكی لە رەوتی روداوەكانی عێراقدا بینیوە و ئەنجامدەری زنجیرەیەك كودەتا و گۆڕانكاریی گەورە و ماشێنێكی گەورەی جەنگ بووە‮. ‬سوپای عێراق بزوێنەری سەرەكی زنجیرەیەك رووداوی گرنگی سەردەمی پادشایەتی‮ ‬و كۆمارییش بووە لەم وڵاتەدا،‮ ‬ئەفسەرانی پایە بڵندی ئەم سوپایەش بە درێژایی دەیان ساڵی رابردوو،‮ ‬كاراكتەری سەرەكی شانۆی سیاسەت بوون‮.
‬
سوپای‮ ‬عێراق تۆمەتبارە بە بەشداریكردنی‮ ‬پرۆسەكانی‮ ‬كۆمەڵكوژی‮ ‬دەرهەق بە خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬فەیلەقی‮ ‬یەك و پێنجی‮ ‬سوپا،‮ ‬پرۆسەكانی‮ ‬ئەنفال و كیمیابارانی‮ ‬ئەنجامداوە‮. ‬هێزەكانی‮ ‬پیادە دەیان تاوانی‮ ‬كوشتن،‮ ‬سووتاندنی‮ ‬ماڵ و گوندەكانی‮ ‬ئەنجامداوە‮. ‬هێزە ئاسمانییەكانی‮ ‬ئەو سوپایە لە ساڵانی‮ ‬1968‮ ‬و‮ ‬1974دا،‮ ‬بە فڕۆكە بۆمبی‮ ‬قەدەغەكراوی‮ ‬ناپاڵم و رۆكێتی‮ ‬بەسەر شار و گوندەكانی‮ ‬كوردستاندا باراندووە‮. ‬هێزەكانی‮ ‬سوپا رۆڵیان هەبووە لە دەستگیركردن،‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬كوردە فەیلیەكان و دوورخستنەوەیان و كوشتنیان‮. ‬بەشداری‮ ‬بەرچاوی‮ ‬لە شاڵاوەكانی‮ ‬ئەنفال و ئەنفالی‮ ‬بارزانییەكاندا بینیوە،‮ ‬كە ئەو رەفتارانە لە دادگای‮ ‬باڵای‮ ‬تاوانەكان وەك جینۆساید ناسێنراوە‮.
‬
سوپای عێراق كە ئەمڕۆ‮ ‬یادی دامەزراندنی دەكرێتەوە،‮ ‬ماشێنێكی گەورەی كودەتا و شەڕ‮ ‬و كوشتار بووە،‮ ‬لە رووی سیاسییەوە سوپای‮ ‬عێراق دامەزراوێكی بێلایەن نەبووە،‮ ‬سوپایەكی‮ ‬كودەتاچی‮ ‬بووە كە لە ماوەی دە ساڵی 1958 بۆ‮ ‬1968دا سێ كودەتای یەك لەدوای یەكی خوێناویی ئەنجامداوە،‮ ‬لە سەرەتای دەیەی 1980 شەوە عێراقی خستووەتە نێو دۆزەخی جەنگی هەمیشەییەوە،‮ ‬بەدرێژایی هەشت ساڵ بێ بڕانەوە شەڕی ئێرانی كرد،‮ ‬پرۆسەی راگواستن و ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجەی كرد،‮ ‬لە دەیەی 1990 شدا هێرشی كردە سەر كوەیت و سەرەنجام لە گەردەلولی بیاباندا لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە بە سەركردایەتیی ئەمەریكا تێكشكا،‮ ‬بەڵام بەشی ئەوە هێز و بڕستی تیا مابوو كە راپەڕینی 1991ی كوردو شیعەكان سەركوت و خەڵتانی خوێن بكات.

بەپێچەوانەی‮ ‬سوپاكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان،‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق هیچ كاتێك نەیتوانیوە ببێتە سوپایەك،‮ ‬گوزارشت لە تەواوی‮ ‬گەل بكات و ببێتە هۆكارێكیش بۆ سەقامگیربوونی‮ ‬وڵات،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬عێراق دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەو وڵاتە سوپایان بۆ مەبەست و مەرامەكانی‮ ‬خۆیان بەكارهێناوە و زۆرترینجار بۆ‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬كێشە سیاسییەكان دەستێوەردانی‮ ‬كردووە،‮ ‬ئەمەش وایكردووە هەمیشە سوپا بەشێك بێت لە كێشە و ناكۆكییەكان نەوەك چارەسەركاری‮ ‬كێشەكان‮. ‬سوپای‮ ‬عێراق سوپایەكی‮ ‬ تائیفی بووە،‮ ‬ئەگەرچی لە سەرەتاوە ئینگلیزەكان هەوڵیاندا جەیشی عێراق هی هەموو پێكهاتەكان بێت و بەو هۆیەشەوە پێشتر هەوڵیاندابوو لە میانەی هێزەكانی (لیڤی)یەوە عەرەبی شیعە،‮ ‬عەرەبی سوننە،‮ ‬ئاسوری‮ ‬و كورد بەشداری پێبكەن،‮ ‬بەڵام دواتر و بە هۆی‮ ‬پەراوێزخستنی‮ ‬كورد و شیعە،‮ ‬وردە وردە داوودەزگاكانی‮ ‬حكوومەت و جەیش لە سێگۆشە سونییەكەی عێراقدا قەتیس ما‮. ‬

سوپای‮ ‬عێراق بەتایبەتیش لە سەردەمی بەعسدا،‮ ‬سوپایەكی ئایدۆلۆژیست بووە‮. ‬بەعس وەكو سیستمێكی تۆتالیتێر و جیاواز لە سیستمە دیكتاتۆرەكان،‮ ‬بۆ پاراستنی دەسەڵاتەكەی‮ ‬و پایەداركردنی هەر بە تەنها پشتی بە جەیش نەبەستبوو،‮ ‬لەوەتەی شۆڕشی چەكداریی كورد لە ساڵی‮ ‬1961ەوە هەڵگیرسا? ‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق سەرسەخترین دوژمنی داواكانی كورد و هێزی بەرگریكاری كوردستان بووە‮. ‬راستییەكەی سوپای عێراق شانبەشانی دامودەزگا سەركوتكەرەكانی تری رژێمی عەرەبیی عێراق،‮ ‬ماكینەی قەلاچۆكردنی بەردەوامی كورد بووە‮. ‬ئەوە قسەی پێناوێت كە شانبەشانی جەیش،‮ ‬دامودەزگا تۆقێنەرەكانی ئەمن و ئیستخبارات رۆڵی بەرچاویان لە سەركوتكردنی كورد و گەلانی تری عێراقدا بینیوە،‮ ‬بەڵام مەحاڵ بوو بێ بوونی دامەزراوێكی زەبەلاحی وەكو جەیش،‮ ‬پرۆسەی قڕكردنی كورد بەڕێوەچووبایە‮. ‬پێویست بە پاسا و هێنانەوە ناكات،‮ ‬جەیشی عێراق ئامڕازی سەرەكی خاپووركردنی كوردستان و قەتڵوعامكردنی گەلەكەی بووە‮.
‬
هەرچەندە حاكمی‮ ‬مەدەنی‮ ‬عێراق،‮ ‬پۆل بریمەر دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەعس لە‮ ‬2003؟ لە‮ ‬2004‮ ‬بڕیاری‮ ‬هەڵوەشانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬دا،‮ ‬بەڵام تاوەكو ئەمڕۆشی‮ ‬لەگەڵ دابێت ساڵانە‮ ‬یادی‮ ‬دەكرێتەوە،‮ ‬هەرچەندە وەزارەتی‮ ‬كاروباری‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوان،‮ ‬ساڵانە پابەند نابێت بە پشووی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق‮. ‬بە لەبەرچاوگرتنی‮ ‬ئەو مێژووە خوێناوییە و‮ ‬یادەوەرییە تاڵەی‮ ‬كە گەلی‮ ‬كورد لەگەڵ ئەم سوپایەی‮ ‬هەیەتی،‮ ‬پێویستە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەرگیز پابەند نەبێت بە پشووی‮ ‬رۆژی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئەم سوپایە‮. ‬
‮❊ ‬ماستەر لە مێژووی‮ ‬هاوچەرخ‮.‬