وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق، ماوه‌ی كاركردن به ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ئاشکرا کرد.
لیوا نه‌شئه‌ت ئیبراهیم خه‌فاجی،
به‌رێوه‌به‌ری كاروباری كارتی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به
میدیا عێراقییەکانی راگه‌یاندووه: “دوای ئه‌وه‌ی توانیمان له هه‌موو
پارێزگاكانی عێراق فه‌رمانگه‌كانی باری شارستانی بۆ ده‌رچوونی كارتی
نیشتمانی بگۆڕین، بهرێوهبهرایهتییهکەمان له ساڵی 2020 كاركردن به
ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی راده‌گرن”.
به‌رێوه‌به‌ری كاروباری كارتی
نیشتمانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكراشی كردووه، كه له‌ماوه‌ی
ده‌ست به‌كاربوونیان توانیویانه 9 ملیۆن كارتی نیشتمانی له‌سه‌رجه‌م
ناوچه‌كاتی عێراق به هاووڵاتیان بده‌ن.










