ئاوارە حاجی‮ ‬دێلۆیی
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەڕێز فازڵ میرانی‮ ‬بەشداری‮ ‬لە دوایین رۆژی‮ ‬پێشانگای‮ ‬نیودەوڵەتی‮ ‬كتێب لە هەولێر كرد،‮ ‬دیبەیتێكی‮ ‬كراوەی‮ ‬بۆ سازكراو،‮ ‬بەڕێزیان باسی‮ ‬لە رەوشی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و پەیوەندیی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان لە لایەك و پەیوەندی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا لە لایەكی‮ ‬دیكە كرد،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەندە تێبینیم كرد،‮ ‬لە دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆك كۆمار،‮ ‬پارتی‮ ‬رەخنەی‮ ‬زۆری‮ ‬لە ئالیەتی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆككۆمار گرت و پەیامێكیشی‮ ‬بۆ رای‮ ‬گشتی‮ ‬بڵاوكردەوە،‮ ‬دواتر لە دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان،‮ ‬بەشێك لە سەركردە سیاسییەكان بە شێوەیەك شەنوكەوی‮ ‬ئەو پرسەیان كرد كە جگە لە خۆشكردنی‮ ‬بازاڕی‮ ‬میدیایان هیچ دەرئەنجامێكی‮ ‬پۆزەتیڤی‮ ‬لێناكەوێتەوە،‮ ‬لە نێویشیاندا لێدوانی‮ ‬سەعدی‮ ‬ئەحمەد پیرە گوتەبێژی‮ ‬یەكێتی‮ ‬بوو،‮ ‬كە نەك هەر خزمەت بە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كورد ناكات بەڵكو كوردستان بۆ ساڵانی‮ ‬نەوەد دەگەڕێنێتەوە‮. ‬ئەگەر بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە نەكرێت،‮ ‬ڕەنگە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەو دوو هەرێمی‮ ‬و بگرە سێ هەرێمیش پەلكێش بكات‮. ‬هاوتەریب لەگەڵ ئەمەش دەزگا راگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش بوونەتە ناوەندێك بۆ ناوزڕاندن و تێكدانی‮ ‬ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و بەشێك لە كادیرانی‮ ‬لایەنەكانیش كەوتوونەتە پاڵ ئەو تەوژمە كە تەنها و تەنها خزمەت بە نەیارانی‮ ‬كورد دەكات‮.
‬
ئەوەی‮ ‬بۆ بەندە مایەی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬بوو،‮ ‬لێدوانی‮ ‬فازڵ میرانی‮ ‬بوو لەو پێشانگایە،‮ ‬كە بە روحیەتێكی‮ ‬كوردانە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارانەی‮ ‬دایەوە و ئاوێكی‮ ‬ساردی‮ ‬بەو شەڕە گەرمەی‮ ‬راگەیاندندا كرد كە لە نێوان بەشێك لە كادرانی‮ ‬لایەنەكان سەریهەڵداوە و ئاخاوتنێكی‮ ‬لەو چەشنە خزمەت بە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كورد و باشتركردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەكات و هەر ئەمەش ساڕێژكەری‮ ‬ئەو برینەیە كە لە لایەن گروپێكی‮ ‬ناو هێزێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بە سەر ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتووە،‮ ‬چونكە هەتوانی‮ ‬برینەكان بە نیشتمانفرۆشان ناكرێت،‮ ‬بەڵكۆ بە دڵسۆزان دەكرێت‮. ‬

ئەوەی‮ ‬بۆ بەندە مایەی‮ ‬سەرنج بوو بەڕێز میرانی‮ ‬لە دیبەیتەكەدا،‮ ‬لە وەڵامی‮ ‬پرسیاریك لەبارەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆككۆمار،‮ ‬رایگەیاند كە ئەوە بابەتێك بوو كە روویدا و پێویست ناكات ببینە دیلی‮ ‬ئەو رووداوە و زۆر لێكی‮ ‬بدەینەوە،‮ ‬ئەمەش ئەوە دەردەخات دونیابینی‮ ‬بەڕێزیان و سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ دۆخەكە،‮ ‬هەموو ئەو خەونە نەزۆكانە لەگۆڕ‮ ‬دەنێت كە نەیارانی‮ ‬كورد كاری‮ ‬لەسەر دەكەن‮. ‬بابەتێكی‮ ‬دیكە كە زۆر جێگەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیە،‮ ‬میرانی‮ ‬جەختی‮ ‬لەوە كردەوە كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬بە هاوبەشی‮ ‬خۆیان دەزانن‮. ‬هاوكات ئاماژەی‮ ‬بەوەشكرد كە پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناتوانن پەیوەندیان نەبێت كە ئەمەش واتا و مەغزای‮ ‬تایبەت لەخۆ دەگرێت و جۆرێكە لە دڵنیایش كە نزیكبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬دیفاكتۆیە لەم قۆناغەدا‮، ‬هەروەها میرانی‮ ‬وێڕای‮ ‬دەرخستنی‮ ‬ئەو راستیەی‮ ‬كە پەیوەندییەكان نێوان پارتەكەی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬وەك جاران نییە،‮ ‬بەڵام نەشیشاردەوە كە پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬لەگەڵ قوباد تاڵەبانی‮ ‬و حاكم قادر هەبووە،‮ ‬كە ئەمەش ئەوە دەردەخات پەیوەندییەكان نەپچڕاون و دەكرێت مشتوماڵ بكرێنەوە‮.

لەبارەی‮ ‬دیاریكردنی‮ ‬كەسێك بۆ پۆستی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬كەركووكیش،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكە لەو بابەتانەی‮ ‬لە سۆشیال میدیا و ناوەندەكانی‮ ‬راگەیاندن زۆرترین قسە و باسی‮ ‬لە سەرە و ئاماژە بەوە دەكرێت لە نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬هەیە بۆ دیاریكردنی‮ ‬كەسێك،‮ ‬بەڕێز میرانی‮ ‬جەختی‮ ‬لەوە كردەوە كە لەگەڵ ئەوەدان پارێزگاری‮ ‬كەركووك كورد بێت،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬بپرژێتە سەر وردەكارییەكان،‮ ‬كە ئەمەش زیاتر خزمەتی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم دەكات‮.
‬
ئەوەی‮ ‬لێرەدا جێگەی‮ ‬هەڵوەستە لەسەركردنە،‮ ‬پێویستە سەركردە سیاسییەكانی‮ ‬كورد بەوپەڕی‮ ‬بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دەزگا راگەیاندنەكان بكەن،‮ ‬ناكرێت وەك كەسێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و ئەوەی‮ ‬بە سەر زمانیان داهات،‮ ‬بیڵێن و بازاڕی‮ ‬میدیاییان خۆش بكەن،‮ ‬چونكە هەندێ لێدوان لێكەوتەی‮ ‬نەرێنی‮ ‬لە سەر ژینگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬دروست دەكات و كاریگەری‮ ‬نێگەتیڤ لە سەر جووڵەی‮ ‬بازاڕ‮ ‬و شەقام و بە شێوەیەكی‮ ‬گشتیش مەترسی‮ ‬لە سەر ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬دروست دەكات و دەبێتە فاكتێكی‮ ‬گرنگ لە سەر سەندنەوەی‮ ‬متمانەی‮ ‬هاووڵاتیان بە هێزە سیاسییەكان و هەڵبژاردنی‮ ‬ئەم دواییەش ئەوەی‮ ‬دەرخست كە رێژەی‮ ‬بەشداری‮ ‬هاووڵاتیان لەو پرۆسەیە،‮ ‬رەنگڕێژی‮ ‬ئەو بێمتمانەیەی‮ ‬كرد كە لای‮ ‬تاكی‮ ‬كورد دروست بووە و پارتە سیاسییەكانیش باش درك بەو فاكتە دەكەن‮. ‬