زانیار سەردار قڕگەیی/ سلێمانی
بیرمەندی گەورەی كورد، كەسایەتیی نەتەوەیی، هاوبیر، مامۆستای ئەزمووندار، بە هەڵوێست، بەرهەمداری بەنرخ، گرنگ، دكتۆر جەمال نەبەز، وەك كەسایەتییەكی نیشتمانیی ناودار، زانایەكی زمانەوانی كوردی، توێژەرێكی سیاسیی بەناوبانگ دەركەوتووە. ئەو ساڵانێكە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیانی دەگوزەراند هەتا لە 8/12/2018 بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد و چووە بەر رەحمەتی دلۆڤان❊. دوای ماوەیەك كە شۆڕشەكە گەشەی كرد، ناو، ناوبانگی بارزانی بە دنیادا بڵاوبووەوە، (شۆڕشەكە)بووە سیمبولی ڕاپەڕین بە ڕووی ستەمكاران، بووە مایەی ڕزگاربوون لە دیكتاتۆریەت، داگیركاری، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەواڵەكانی شۆڕشی لەناو ڕۆژنامەكاندا بڵاو دەبوونەوە. وای لیهات گەلێ ڕۆژنامەنووس ڕوویان كردە كوردستان، چەند دیدارێكیان لەگەڵ بارزانی سازدا، لە ڕێی ڕۆژنامە، ئیێستگە، تەلەفزیۆنەوە بڵاویان كردەوە. ئیتر دوای چەند ساڵێك وای لیهات ئەگەر بە یەكێكت بگوتایە (من كوردم) ئەویش پێی دەوتی: (ئاها! بارزانی؟) ئیتر شۆڕشی ئەیلوول بە سەركردایەتیی بارزانی، سەرەڕای ئەوەی تووشی گەلێ بەربەست، بەرهەڵستی ناوخۆ بووەوە، زۆر تەڵە، فرتوفێڵی داگیركەرانی بۆ داڕێژرا، بەڵام ئەنجام هەر توانیی وشەكانی (حوكمی زاتی = حوكمی خۆیی)، (كوردستان) بسەپێنێ بەسەر ڕژێمی بەعسی عێراقی داگیركەردا. هەرچەندە (حوكمی زاتییەكەیش) ئەوە نەبوو كە كورد كاری بۆ دەكرد، بەڵام لە ڕوانگەی لێكدانەوەی زانستییانەم بۆ هەر شۆڕش، ڕاپەڕینێكی كوردی لە هەر پارچەیەكی كوردستاندا بوو بێ. ئەگەر بتەوێ داگیركەرانی كوردستان ناچار بكەین دان بە بڕێ لە مافی كورددا بنێت، ئەوا با ئەو مافە لەسەر كاغەز (بە نووسین) جێگیر بێ. هەروەها دەبێ ئەوەیش لەبەر چاو بگرین كە (بارودۆخی كوردستان)، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان لە سەردەمی بەهەشتیی بارزانیدا وەكوو بارودۆخی ئەمڕۆ نەبوو، بەڵكوو زۆر جیاواز بوو. لە ڕاستیدا شۆڕشی ئەیلوول بەتەنیا شۆڕشی حزبێك یا دەستەیەك یا هەرێمێك یان توێژاڵێكی ئایینی نەبوو، بەڵكوو شۆڕشێكی نەتەوایەتیی گەلێك بوو، هەرچەندە ئامانجی سەرزارەكیی شۆڕشەكە بۆ (حوكمی زاتی) بوو، بەڵام پێشمەرگەی كورد لەژێر سایەی سەركردایەتیی بارزانی دا خەباتیان دەكرد، لەپێناو سەربەخۆیی كوردستاندا، سروودی پێشمەرگە كە ئێستگەی دەنگی كوردستان هەموو ڕۆژێ بڵاوی دەكردەوە، بەم چەشنە بوو: پێشمەرگەین بە هەڵمەتین پاڵەوانی میللەتین شێری ڕۆژی زیللەتین لەپێناوی سەربەخۆیی كـوردسـتان بەخت ئەكەین ژیانمان، ماڵ و گیان پاشان ئەو پرسیارە ئێستا سەرهەڵئەدا، باشە بۆ بارزانی توانی ئەو ڕۆڵە ببینێ، ئەوانی تر نەیانتوانی ئەم ڕۆڵە ببینن؟ هۆیەكەی لەوەدایە كە بارزانی كوردێكی نەتەوەیی، مرۆڤپەروەر بوو، هەموو خەسڵەتێكی سەركردەیەكی لیهاتووی تێدا بوو. سەرۆك بارزانی وەكوو كەسێكی نەتەوەیی ڕەفتاری دەكرد، بە لای حزبایەتی تەسكدا نەدەچوو. ئەو باوەڕی وابوو كە دەبێ حزب ببێتە دەستگایەك بۆ بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی كاروباری شۆڕش بە شێوەیەكی باشتر، نەك ببێتە دەسەڵاتێكی خۆسەپێنەر بەسەر شان، ملی خەڵكەوە. وەنەبێ حزب لە پلەی بارزانی بەرز كردبێتەوە، بەڵكوو وەختێ بارزانی ئەركی سەركردایەتیی حزبی پێ سپێردرا، ئەو ئەوسا بۆ خۆی سەركردە بوو، هەر دەمێك بوو متمانەی خەڵكەكەی وەرگرتبوو، ناو و ڕێزی بارزانی پلە، پایەی پێ بەخشی بوو، بەڵام بەداخەوە هەندێ كەس ئەم ڕاستییەی نەدەزانی. جا هەر وەكوو بارزانی بە لای حزبایەتیی تەسكدا نەدەچوو، بەڵام لەگەڵ ئەمەیشدا باوەڕی بە نزیكبوونەوە و عەشرەتگەری، هەرێمایەتی هەبوو، لەمەیشدا كورتبین نەبوو، بارزانی توانیی دۆزی كورد بگەیەنێ بە هەموو جیهان، وای بە خەڵكی دنیا گەیاند كە میللەتی كورد میللەتێكە حەز بە ئازادی و ئاشتی دەكات، بەڵام مافی زەوت كراوە. كورد لە سەردەمی بارزانیدا لە هەندەران ئەوپەڕی ڕێز، پایەی هەبوو، هەمیشە وەك نموونەیەكی باش دەكەوتە بەرچاو. ئێوە دەفەرموون لە زمانی (هەندێ كەسانەوە) دەڵێن: (بارزانی خۆپەرست بووە!) من نازانم ئەو (هێندە كەسانە كێن؟) تاكوو لەوە بگەم كە ئەم (هێندەیە) چۆن لە خۆپەرستی دەگەن، ئەو خۆپەرستییە بە چی دەزانن، تاكوو منیش خۆپەرستیی بارزانیان بۆ پێوانە بكەم. ئێستا یەك ڕێگە هەیە ئەویش ئەوەیە، من لێرەدا خەسڵەتە سەرەكییەكانی مرۆڤی خۆپەرست دەخەمە ڕوو: مرۆڤی خۆپەرست ژیانی خۆی، مانی خۆی بە بەنرخترین سەرمایە دادەنێ لەچاو ژیان، مافی هەر كەسێكی تردا. ئەوەی ڕوون، ئاشكرایە لای هەمووان بارزانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێ) هەر لەسەرەتای ژیانیەوە تا ئەو كاتەی گیانی لەدەستدا، بەكردەوە سەلماندی كە ئازا بوو و لە مردن نەدەترسا، ئامادە بوو گیانی خۆی ببەخشێ لە پێنای ئەو ئامانجانەی تر كە باوەڕی پێی هەبوو، هیچ نرخێكی بۆ ژیانی خۆی دانەدەنا، لەم ڕێیەدا جگە لەوە هەموو ژیانی لەناو جەرگەی شەڕ، بەرخودان، شۆڕشدا وەكوو سەربازێكی پاڵەوان، گیانی لەسەر لەپی دەستی بوو، بەشداریی شەڕی دەكرد، زۆرجار مەرگ پێوانەی (سم، سانتیمتر) لێوەی دوور بووە. ئەگەر كەسێك ئەوەندە ژیانی خۆی لا هەرزان بووبێ، ئەوە (خۆپەرستی) لە چ ڕوویەكەوە دەبێ لەم پیاوەوە نزیك بێ؟ مرۆڤی خۆپەرست و سپلە هەمیشە بەرژەوەندیی (ماددی) خۆی پێش بەرژەوەندیی خەڵكانی دی دەخا. واتە دەیەوێ ژیانی خۆی هەمیشە بەختەوەر، باش بێت. بارزانی كاتێ لە وڵاتی سوڤیەت گەڕایەوە، لە بەغدا ماڵێكی چاكیان بۆ تەرخان كرد، لەو ماوە كورتەدا حوكمەت بە شێوەیەكی كاتی خانوویەكی دایە، پاشان لێی سەندەوە. بەشی زۆری ژیانی بە دەربەدەری بەسەر لووتكەی شاخ، لەناو ئەشكەوت و بەندیخانەدا پڕ لە دەردەسەریی بەسەر برد، جا مرۆڤی خۆپەرست كە بەرژەوەندیی خۆی دەخاتە پێش بەرژەوەندیی ئەم، ئەوەوە، دەبێ پێش هەموو شتێ لە هەوڵی ئەوەدا بێ زۆرترین سەروەت و سامانی هەبێ، زیاد لە خەڵكانی دی. كەواتە دەبێ ئێستا بپرسین، بڵێین: تكایە پێمان ناڵێن كامانە كۆشك، ڤێللای بارزانی یە؟ كوا ئوتومبێلە مارسیدسەكانی بارزانی؟ كوا كەلوپەل، پێڵاوی گرانبەهای بارزانی؟ كامەن ئەو خۆراكە بەتامانەی بارزانی؟ كوا ڕابواردن و ژیانی پڕ لە بەختەوەریی بارزانی؟.. هتد. هەموو ئەوانە بۆ بارزانی دەهاتنە دەست، ئەگەر بهاتایە و بارزانی ئەو ڕێگەیەی نەگرتایەتە بەر كە گرتی. ئەوسا لە باشترین كۆشكدا دەژیا، باشترین ئوتومبێلی دەبوو، باشترین كەرەستەی ناوماڵی بۆ دەمایەوە و خۆشترین خواردنی بەلەزەتی دەخوارد، بگرە دەبووە یەكێ لە دەوڵەمەندەكانی ئەم جیهانە. ئەوسایش كەس نەیدەتوانی تانە، تەشەرەی لێ بدا.مرۆڤی خۆپەرست دانی خێر بە كەسدا نانێ و خۆی لەسەروو هەموو كەسێكەوە دادەنێ، بگرە خۆی لە هەموو كەسێ بە گەورەتر دادەنێ، بارزانی بە شایەدیی هەموو ئەوانەی هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا كردووە، تەنانەت دوژمنەكانیشی، شایەدیی ئەوەیان بۆ داوە كە پیاوێكی سادە، بێ فیز بووە، ڕێزی لە هەموو كەسێ گرتووە، هەمیشە دەست لەسەر سنگ بووە، تەنانەت بۆ ئەو كەسانەیش كە شایەن بەوە نەبوون ڕێزیان لێ بگیرێ. لەكاتێكدا كەسی وامان هەیە، كە لە سەدا یەكی دەسەڵاتی بارزانی نەبووە، كەچی بێز لەوە دەكاتەوە قسە لەگەڵ ئەم و ئەودا بكات. هەرلەم رووەوە د. جەمال نەبەز، لە كتێبی “بیرەوەرینامەی ئەو رۆژانەی جارەكی دیی ناگەڕێنەوە” دەنووسێت: لە قوتابخانەی سەرەتاییدا بووم كە باسی شۆڕشی بارزان دەكرا. خەڵكەكە دەیانگوت:”بارزانییەكان لە دژی حكوومەت هەستاون”. پاش ماوەیەك دەنگ بڕا، بەڵام شتێك سەرنجی منی رادەكێشا. كە لە كۆڵانەكەی بەرماڵی خۆمان دەوەستام، یان یاریم دەكرد، لە كۆڵانە تەسكەكەی لای ماڵی ئێمەوە كە یەكسەر دەچوو بۆ قاوەخانەی سەرچیمەن، چەند كەسێك، هەموو رۆژێك بەوێدا دەهاتنە خوارەوەو بە بەر ماڵی ئێمەدا تێدەپەڕین، جلەكانیان لە جلی كوردی خەڵكی سلێمانی نەدەچوو. كە گوێم لە قسەكانیان دەگرت، قسەكانیان لە قسەی خەڵكی سلێمانی نەدەچوو. رۆژێكیان لە یەكێكیانم پرسی: مامەكە ئێوە خەڵكی كوێن؟ پیاوەكە پێكەنی و گوتی: كوڕم خەڵكی ئەم وڵاتەین”. ئا لەو كاتەدا كەریمە فەندیی دراوسێمان لە ماڵ هاتە دەرەوە و، گوێی لەو قسانە بوو، هاتە لامەوە و بە ئەسپایی گوتی: ئەوە مەلا مستەفای بارزانی بوو. خۆی و چەند كەسێكی لێرە دەستبەسەرن”. لەو كاتە بەدواوە، هەرجارێك ئەو پیاوە (مەلا مستەفا)، یان ئەوانی دی، بە كۆڵانەكەدا تێپەڕینایە، دەم بەبزە سڵاویان دەكرد و دەرۆیشتن. جارێكیان هەر ئەو پیاوە (مەلا مستەفا)م دیت، فەردەیەك گەنمی دابوو بە كۆڵیدا، دەیبرد بۆ ئاش بیهاڕێ، یەك، یان دوو لە كەسەكانی، لە تەنیشتییەوە دەڕۆیشتن بەڕێوە. ئەمەم بە چاوی خۆم دیوە. كە بۆ باوكم گێڕایەوە گوتی: ئەوانە بارزانین، حكوومەت شەڕ دەفرۆشێ پێیان، دەربەدەری كردوون و هێندێكیانی لە سلێمانی دەستبەسەر كردوون”. كە لێم پرسی: بۆچی دەربەدەری كردوون؟ باوكم گوتی: داوای هێندەك شتیان كردووە بۆ كورد، لەوانە كە كورد بتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن، نەك بە زمانی عەرەبیی. ماوەیەكی پێچوو ئەو بارزانییانە دیار نەمان. رۆژێكیان كە لەبەر دەركی ماڵەكەمان وەستابووم، شیخ نووری شێخ ساڵح دراوسێمان دەگەڕایەوە ماڵەوە، گوتم: مامە شێخ نووری ئەوە ماڵە بارزانییەكە گواستوویانەتەوە؟ پێكەنی و گوتی: نا گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و، حكوومەت پۆلیسێكی زۆری ناردۆتە سەریان و، ئەوانیش گەلێك پۆلیسیان كوشتووە و، ئێستە شەڕێكی گەرمە لەوێ. پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز لەكۆتایی وتارەكەیدا دەنووسێت: لە كۆتاییدا دەبێ ئەوە بڵێین، كە بارزانی هەر كاتێ زانبێتی ئەو هەڵوێستەی ڕاستە، ئەوا سوور دەبوو لەسەر ڕای خۆی، گوێی بەوە نەدەدا بەرامبەرەكەی پێی خۆشە یا ناخۆش، بەمەیش ناوترێ (خۆپەرستی)، بەڵكوو ئەمە بە هەڵویست دادەنرێ. جا لەبەر ڕۆشنایی ئەوانەی سەرەوە، ئەوەمان بۆ ساغ دەبێتەوە، ئەوانەی تۆمەتی (خۆپەرستی) دەخەنە پاڵ بارزانی، یا ئەوەتا (بارزانی)یان نەناسیوە، یا بوختانە و بۆ ئەو پیاوەی هەڵدەبەستن. پەراوێز: 1- د. جمال نەبەز: كەسایەتییەكی نیشتمانیی ناوداری كوردە، زانایەكی زمانەوانی كوردی و توێژەرێكی سیاسیی بەناوبانگە. بەداخەوە لە بەرواری 8/12/2018دا لە وڵاتی ئەلمانیا كۆچی دوایی كرد. ❊ دەقی ئەم وتارەكە لە كتێبی (مصگفی البارزانی- یبقی فی ژاكرە التأریخ دوما)، المعد: سعد سعاد یونس الهموندی، وەرگیراوە، ئێمەیش لەبەر گرنگی، پڕبایەخیی بە باشمان زانی وەریبگێڕینە سەر زمانی كوردی، لێرەدا بڵاوی بكەینەوە.
سهرهتا بهدواداچوون دكتۆر جەمال نەبەز: ئەو رۆژەی بارزانی لە سوڤیەتەوە گەڕایەوە بۆ بەغدا، بە...









