‮ ‬غەفوور مەخمووری
بەڕێز‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬وەك كەسایەتییەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬وردبین و دووربین و خودان هزرو رامان و بەرنامە لە كاركردندا،‮ ‬وەك راوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كوردستان لە ماوەی‮ ‬رابردوودا زۆر سەركەوتووانە توانیویەتی‮ ‬كوردستان بپارێزێت و هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ هاووڵاتیان دابین بكات،‮ ‬لە كاتی‮ ‬هێرش و پەلاماری‮ ‬تیرۆیستانی‮ ‬داعش بۆ سەر كوردستان وەك پێشمەرگەو هاوكارێك لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬رێبەری‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬كوردستان بەردەوام لە سەنگەری‮ ‬بەرگریكردن لە خاكی‮ ‬كوردستان و پاراستنی‮ ‬سەر و ماڵی‮ ‬هاووڵاتیان مایەوەو رۆڵی‮ ‬كاریگەرانەی‮ ‬خۆی‮ ‬بینی‮ ‬لە وەستانەوە دژ بە تیرۆریستان و تێكشكاندنیان،‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬وەك پێشمەرگەیەكی‮ ‬چاونەترس بەردەوام شەڕی‮ ‬تیروریستانی‮ ‬كردووە و،‮ ‬لە خەمی‮ ‬پاراستنی‮ ‬تەواوی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان و قووڵكردنەوەی‮ ‬زیاتری‮ ‬گیانی‮ ‬بەیەكەوە ژیان بووە،‮ ‬شێوازی‮ ‬كار و خەباتی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬وایكردووە كەوا لە لایەن دۆست و دوژمن حیسابی‮ ‬وردی‮ ‬بۆ بكرێت،‮ ‬دۆست بە چاوی‮ ‬هیواوە لە داهاتووی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بڕوانێت و،‮ ‬دوژمنیش بە ترسەوە سەیری‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬بكات،‮ ‬ئەمەش وایكردووە ببێتە ئەو كەسایەتییە گەنجەی‮ ‬كەوا پێگەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬لە ناوخۆ و ناوچەكەو وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەبێت،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریاش بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬لەو چوارچێوەیەدان‮. ‬ ‮ ‬هەر دژایەتیكردنێكی‮ ‬بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬لەلایەن دەوڵەتێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬وەك سووریا كەوا خۆی‮ ‬تیرۆری‮ ‬دەوڵەت پێڕەو دەكات جێگەی‮ ‬بایەخ نییە و مەزنترین شانازییە بۆ بەڕێز مەسرور بارزانی،‮ ‬ئەو كاتەی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬لە سەنگەری‮ ‬پاراستنی‮ ‬كوردستان و هاووڵاتییانی‮ ‬كوردستاندا بوو،‮ ‬ئەوكات رژێمی‮ ‬سووریا ژن و منداڵ و پیرو پەككەوتەی‮ ‬سووریای‮ ‬دەكوشت و گازی‮ ‬كیمیایی‮ ‬لە دژیان بەكار دەهێنا،‮ ‬رژێمێكی‮ ‬وەك سووریا كەوا نیوەی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربەدەر كردبێت و نزیكەی‮ ‬ملیۆنێك هاووڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬كوشتبێت و وڵاتەی‮ ‬خۆی‮ ‬وێران كردبێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تیرۆریستان نەیانكردبێت ئەو كردبێتی‮ ‬چۆن لە رووی‮ ‬دێت باسی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬وەك مەسرور بارزانی‮ ‬بكات؟ روانینی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا بۆ كەسایەتییەكی‮ ‬تێكۆشەری‮ ‬وەك مەسرور بارزانی‮ ‬لای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان جێگەی‮ ‬بایەخ نیە و،‮ ‬سەرانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا لەجیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خەریكی‮ ‬دژایەیكردنی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بن،‮ ‬با بچن خەریكی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬وڵاتەكەیان بن نەك زیاتر وێرانكردنی‮.‬ بێگومان هەموو لایەك دەزانن مەسرور بارزانی‮ ‬كێیە و‮ ‬سەرانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سووریا كێن‮!‬