وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هه‌رێمی كوردستان وەڵامی فەتواکەی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی، موفتی عێراق دەداتەوە و دەڵێت “به‌تووندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین و ئە‌م جۆرە بۆچوونە ھە‌ڵانە بە‌تە‌واوی وە‌ك بۆچوونی گرووپی دڕندەی داعشە، بۆیە داواده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر”.
لە بەیاننامەکەدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژەی بە فەتواکەی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی کردووە کە گوتبووی، بەشداریکردنی موسڵمانان لە ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵی نوێ حەرامە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دەڵێت “ساڵانه لێره و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێكی ناساز به‌رزده‌بنه‌وه، له‌بری باسی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له په‌یڕه‌وكارانی ئایینیی مه‌سیح و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر، ده‌ستده‌كه‌ن به هێرشكردنه سه‌ر بۆنه‌ی هاووڵاتییانی مه‌سیحی به چه‌ندین ده‌سته‌واژه و وشه‌ی برینداركار كه پێش هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی رۆح و ناوه‌ڕۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه”.
رووداو










